کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خه‌ونامه‌كه‌‌ى چرۆ شه‌هاب

Friday, 30/10/2009, 12:00


له‌ كوردستانى نوێی ژماره‌ (5009)دا چرۆ خان وتارێكی نوسیوه‌ به ناوی خه‌ونۆكه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن به‌‌ پێنوسێكى نوك شكاو هه‌ندێ خه‌ونی لێك داوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام خه‌ونامه‌كه‌ى هه‌ڵه‌ی زۆر تێدایه‌ !
چرۆ خان به‌ڕێزتان بون به فرۆید خه‌ون لێك ئه‌ده‌نه‌وه‌ وا باسی خه‌ونۆكه‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن؟؟
جه‌نابتان ده‌ڵێن با ئۆپۆزسیۆن كاری ده‌رخستنی كه‌مو كوڕی بێت ئجا بو به‌ڕێز كه‌می كه‌م وكوڕِی ده‌رخستوه‌ ؟؟ ئجا خۆ له‌وه‌ زیاتر ده‌رخات هه‌مومان له‌ خه‌فه‌تا ئه‌مرین له‌داخی ئه‌و هه‌موو كه‌موكوڕیه‌ . تۆ باسی ڕه‌خنه‌ى ڕوخێنه‌ر ده‌كه‌یت ده‌ڵێیت با ڕه‌خنه‌كان بنیات نه‌ر بن ، ئجا بۆ ئێوه‌ ڕه‌خنه‌ی بنیات نه‌ر وا تێئه‌گه‌ن به‌ به‌رپرسان بوترێت (به‌قوربانه‌كه‌و بم ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌وه‌ بكه‌ن ڕاسته‌) لات وایه‌ ئه‌مه‌ ڕه‌خنه‌ی بنیاتنه‌ره‌ ؟‌
تۆ خوشكم باسی ئه‌وه‌ ئه‌كه‌ى كه‌ ده‌سه‌ڵات دیموكراسیه‌ و زه‌مینه‌ى بو ئۆپۆزسیۆن خۆشكردووه!‌ كام زه‌مینه‌یه؟ ده‌سه‌ڵات كه‌وته‌ (امری واقع)ه‌وه!‌ ‌زه‌مینه‌ی چی خۆشكرد ؟ ئه‌ى كامه‌ دیموكراسیه‌ت ئه‌وه‌ى كه‌نانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی بڕیوه‌ ؟ شه‌لم كوێرم ناپارێزم كه‌وتۆته‌ نان بڕین كه‌ بێگومان كوڕی شه‌هیدیش بێبه‌ش نه‌بوه‌ له‌ مه‌رحه‌مه‌تی نانبڕین له‌ كوردستان !
خاڵێكی ترت سه‌رنجی ڕاكێشام كه‌باس له‌ حكومه‌تی كوردستان ده‌كه‌ىده‌ڵێت هه‌وڵی دژایه‌تی كردن و ڕوخاندنی ده‌درێت ده‌ڵێیت خه‌ونمان به‌ حكومه‌تێكی گه‌وره‌ى وه‌كو ئه‌م حكومه‌ته‌گه‌وره‌یه‌ ئێستاوه‌ دیوه‌ .
حكومه‌تى گه‌ورررررررررره‌ ؟؟؟
ئجا كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ هێنده‌ گه‌وره‌ و مه‌زنه‌ بۆئه‌ترسن بڕوخێت ؟
كێ خه‌ونی به‌ حكومه‌تی وا وه‌ دیوه‌ ؟ حاشا و‌ه‌ كلا ئێمه‌ خه‌ومان به‌ حكومه‌تی واوه‌ نه‌دیوه‌! كه‌ هه‌ریه‌كێك له‌ لێَپرسراوه‌كانی له‌سه‌ر حسابی میلله‌تێكی كڵوڵ و داماو پاره‌ى بانكه‌كه‌كانیان زیاد ده‌كات و باڵه‌خانه‌كانیانی زیاتر پێ به‌رز ده‌بێته‌‌‌وه‌ وای لێهاتوه‌ تاكی ئه‌م هه‌رێمه‌ هه‌موو بونه‌ته‌ كرێچی.

ژوان


سلێمانی

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە