کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌ند وته‌یه‌ک بۆ خاتوو خه‌ندان حه‌مه‌ جه‌زا

Thursday, 07/10/2010, 12:00


ڕێکخراو له‌ کوردستان بۆ ته‌ شوێنیًک بۆ خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردن و بازرگانی کردن به‌ تایبه‌ت ڕیکخراوه‌کانی داکۆکی کردن له‌ مافی مێینه‌ ئه‌وه‌ بۆ چه‌ند ساڵ ئه‌بێت به‌ناوى ژنانه‌وه‌ خه‌ریکی پاره‌ خواردن و زیادکردنی کێشه‌کانی ژنانن ،من نامه‌وێ له‌ هه‌یمه‌نه‌ت و قودسیه‌ت و گرنگی ڕیکخراوه‌کان که‌م بکه‌مه‌وه‌ که‌ کاری پیۆرۆزیان هه‌یه‌ بێگومان ڕێکخراو هه‌یه‌ که‌ کاری باش ئه‌که‌ن هه‌تا زۆربن که‌مه‌ و هه‌تا کار بکه‌ن باشتره‌ به‌ڵام ئه‌مه‌وێ ئه‌وه‌ به‌ بیر بێنمه‌وه‌ که‌ میکانیزمی کار کردنی هه‌ندێکیان دروست نیه‌ و ناگاته‌ ئه‌نجام و لێوان لێوه‌ له‌ هه‌ڵه‌ ؟ ئه‌گه‌ر وا نیه‌ خاتو خه‌ندان که‌ ئیستا خۆت کردوه‌ به‌ خه‌مخۆری ژنان کاتێک که‌ به‌ڕیوه‌به‌رى ڕیکخراوى خانزاد بویت کێشه‌ى چه‌ند ژنی قوربانیت گه‌یانده‌ ئه‌نجام ؟؟؟؟ یان دروستتره‌ بپرسم لێت کێشه‌ى چه‌ند دانه‌ له‌و ژنانه‌ت به‌ئاڕاسته‌یه‌کی نادیار و پڕته‌م و مژا برد؟ کامیانت له‌ زیندان ڕزگار کرد و هه‌لومه‌رجێکی وه‌هات بۆ ڕه‌خساند که‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناو زیندان ؟؟؟؟ ئه‌ى ئێستا تو هاتویت چیمان پێ ئه‌فرۆشیته‌وه‌ ؟؟ تۆ له‌ کۆمه‌ڵگادا چیت کردوه‌ تا جێ په‌نجه‌ت دیار بێت ؟؟ هه‌کێشه‌ى چه‌ند دانه‌ له‌و ژنانه‌ت به‌ئاڕاسته‌یه‌کی نادیار و پڕته‌م و مژا برد هه‌روه‌کو هه‌ندێک لە ڕیکخراوه‌کانی تر کاره‌ ڕۆتینی دووباره‌کانتان بێ هیج ئه‌نجامێک ؟؟؟؟ کاتێک ئافره‌تێکی لێقه‌وماو ئه‌هاته‌ لات ئه‌وه‌نده‌ قسه‌ى سارد و سووکت ئه‌کرد به‌رامبه‌ری ڕه‌نگه‌ بڵێم زوڵم و سته‌مه‌که‌ى که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ لێی کرابوو به‌ساد ئاو شۆرابوه‌وه‌ ، ئه‌توانم بۆت بسه‌لمێنم که‌ ئافره‌ت هاتۆته‌ لات کاتێک هاوسه‌ره‌که‌ى پاسپۆرته‌که‌ى لێ سه‌ندبوه‌وه‌ وه‌ک ڕیکخراوێک ڕیکخراوه‌که‌ى تۆی هه‌ڵبژارد به‌و هیوایه‌ى که‌ یارمه‌تی بده‌ن به‌ڵام خودی خۆم ئاگادارم چۆنت زریکاند به‌سه‌ریداو چه‌ند قسه‌ى ناشایسته‌ت پێوت دواتر که‌ خۆی کێشه‌که‌یی کۆتایی پێهێنا به‌ده‌ستکه‌وتی خۆتانتان دانا ، خاتوو خه‌ندان بۆ زانیاریت هه‌تا تۆ له‌و ڕێکخراوه‌ به‌ڕێوه‌به‌ر بویت که‌یسی تایبه‌ت ڕوى تێ نه‌ئه‌کرد له‌تاوى قسه‌ ساردو سوکه‌کانت ، ته‌نها ژماره‌یه‌کی زۆر زۆر که‌می لێقه‌وماوی ناو زیندان نه‌بێت که‌ هیچ فریادڕه‌سێکیان نه‌بوو ، تۆش بۆبه‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆت هه‌زار و یه‌ک درۆت به‌ده‌میانه‌وه‌ هه‌لئه‌به‌ست و ئێستاش خۆت کردوه‌ته‌ شایه‌ت حاڵ له‌سه‌ر ئازاره‌کانیان ؟؟؟؟کام ئازار ؟؟ کام خه‌مخۆر ؟ خه‌مخۆریه‌که‌ت له‌کوێایه‌ ؟ له‌وه‌دایه‌ که‌ چوار له‌و ئافره‌تانه‌ت کردوه‌ به‌ نمونه‌و له‌ کتێبه‌که‌تدا چیرۆکه‌که‌یانت نوسیوه‌ته‌وه‌؟ ئاخر تۆ خاتوون هیچ ڕاستی و حه‌قیقه‌تێکت له‌ چیرۆکه‌که‌یاندا نه‌هێڵاوه‌ ته‌وه‌ تا ئه‌و ئافره‌ته‌ هه‌ناسه‌ سارده‌ بڵێت ئه‌مه‌ چیرۆکه‌که‌ی منه‌ ئه‌مه‌ میژووى ژیانی منه‌ ، ئه‌و ئافره‌تانه‌ خۆیان دوودڵن له‌وه‌ى ئه‌وه‌ چیرۆکی ژیانی ئه‌وانه‌ یان ژیانی که‌سێکی تره‌ ؟؟ به‌شێوه‌یه‌ک شێواندوته‌ و تێکه‌ڵی خه‌یاڵی خۆتت کردوه‌!!!!ئه‌و ژنانه‌ى که‌ بویته‌ته‌ شایه‌تحاڵیان که‌ى و له‌کوێ ده‌ستت که‌وتن تا قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌یت له‌به‌رئه‌وه‌ى تۆ ئه‌ڵیێت ئه‌م ئافره‌تانه‌ تایبه‌ت بوون به‌ مه‌سئوله‌کان ئه‌ى بۆ له‌ زینداندا بون ئه‌وه‌نده‌ى من ئاگادار بم ئه‌و جۆره‌ که‌یسانه‌ شه‌و‌ له‌ زیندان دا ڕۆژ ناکه‌نه‌وه‌ چونکه‌ وه‌ک پارێزه‌رێک پێت ئه‌ڵێم زیندان شوێنی بێ پشتو په‌ناکانه‌ !!!!! ئه‌وانه‌ى که‌ تۆ باسیان ئه‌که‌یت من ئه‌زانم کێن چه‌ند بێ پشت وپه‌نایه‌کن و بونه‌ته‌ قوربانی و، تۆ جارێکی تر کردوتنه‌وه‌ به‌ قوربانی و به‌ پێی به‌رژه‌وه‌ندبیه‌کانی خۆت چیرۆکه‌کانت هۆنیوه‌ته‌وه‌ .
خاتوو خه‌ندان من وێکچونێک نابینم له‌ نێوانی شایه‌تیه‌که‌ى ئێستان و چیرۆکه‌کانی کتێبه‌که‌ت و خه‌ڵات وه‌رگرتنتن له‌ ده‌سه‌ڵات .
من نازانم گۆشه‌ نیگام بۆ کامیان ڕون بکه‌مه‌وه‌ ؟ تۆ ئه‌ته‌وێ بیڵیێت چی له‌لایه‌ک شیرو تیر ئه‌ده‌یت له‌ ده‌سه‌ڵات و به‌دڕنده‌ ده‌سه‌ڵات ئه‌ناسێنی که‌ مه‌سئووله‌ پاره‌داره‌کانی بونه‌ته‌ له‌شکڕ زۆر به‌ى ژنانی کوردیان کردوە بە له‌شفرۆش ، له‌ لایه‌کی تر خه‌ڵات له‌ هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ وه‌رئه‌گریت که‌ به‌ دڕنده‌ ناوزه‌ندتکردون ؟ تۆ ئه‌ته‌وێ لێره‌دا پێمان بڵێت چی ؟ ئه‌ته‌وێت بڵێت که‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌ندێک جار نوسین و ڕه‌خنه‌ ئه‌بینێت و قبوڵی ئه‌کات ؟؟ به‌ڵام ئه‌زیزم ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ى که‌ تۆى خه‌ڵات کرد ده‌سه‌ڵاتێکی نه‌خوێنده‌واره‌و مانای ئه‌ده‌ب و نوسین نازانێت ؟ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ڕه‌خنه‌ به‌ فیشه‌ک وه‌ڵام ئه‌داته‌وه‌ .
ئێستا له‌ جێی خۆیدایه‌ بپرسین بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى که‌ ئاماده‌یه‌ هه‌موو ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ بشکێنێت که‌ ڕخنه‌ی لێ ئه‌گرن ، بۆچی؟؟ چۆن ؟؟ ڕەخه‌نه‌کانی تۆیان به‌دڵێکی فراوانه‌وه‌ وه‌رگرت ؟؟
ڕه‌نگه‌ بڵێیت کتێبه‌که‌م باش بوو به‌ڵام کتێبی باشتر هه‌بوو ، دڵنیابه‌ کتێبه‌که‌ت هیچ نه‌بوو له‌ ئاست هه‌ندێ کتێبی تردا له‌وه‌دڵنیابه‌ چونکه‌ ده‌سه‌ڵات پشتگیرى کتێبی باش ناکات که‌ سودی هه‌بێت بۆ کۆمه‌ڵ به‌ڵکو خراپترین هه‌ڵئه‌ بژێرێت ، پاشان له‌ کتێبه‌که‌تدا هه‌ر لاپه‌ڕه‌م هه‌ڵدایه‌وه‌ چیرۆک ی سێکسی له‌ دوای چیرۆک ڕیزکرابوو بیچئه‌وه‌ى باسی هیچ ده‌رئه‌نجامێک بکه‌یت یاخود پێشنیاری چاره‌سه‌رێک بکه‌یت ! له‌کۆتاییدا پێت ئه‌ڵم نوسینێکی باش بوو به‌ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانت و وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی به‌شیوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ به‌هۆی چیرۆکه‌ خه‌یاڵیه‌کانته‌وه‌ . هه‌رچی چوار وشه‌ى نوسی نوسه‌ر نیه‌ به‌ڵام نازانم شایه‌تی ئه‌مجاره‌ت بۆچ مه‌به‌ستێکه‌ ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە