په‌رله‌مانی کوردستان شوێنی وێنه‌کێشانه یان شوێنی شوینی یاسادانان
Wednesday, 24/06/2009, 12:00
به‌راستی دوێنێ ئێواره که وێنه‌ی ڤدیۆیی ئه‌م پرله‌مانتاره به‌رێزه‌م دیت له knn زۆر سه‌رسام بووم ، کاتێک باس له بودجه و داهاتی کوردستان ده‌کرا به‌رێز خاتون (سۆزانی خاڵه شه‌هاب) خه‌ریکی وێنه‌کێشانی وێنه‌ی پیاوێک بوو خۆی به وێنه‌کێشان له ناو په‌رله‌مان سه‌رقاڵ ده‌کرد ....له کاتێک سۆزانی خاله شه‌هاب چالاکترین ئه‌ندامی ئه‌م په‌رله‌مانه بوو ، ئاخۆ خه‌لکینه ئێمه چاوه‌روانی چ یاسایه‌کی دادپه‌روه‌رو پێشکه‌وتوو بکه‌ین له‌و په‌رله‌مانه ؟
ئه‌بێت ئه یاسایانه‌ی که دایانده‌رێژن هه‌مووی سه‌قه‌ت و نا ته‌واو نه‌بێت؟ من ئێستا گوومانم له ته‌واوی و دادپه‌روه‌ری یاساکانی په‌رله‌مان هه‌یه وه مافی خۆشمه ئه‌م گوومانه‌م هه‌بێت .. ئه‌م په‌رله‌مانه جێگه‌ی ئومێدی خه‌لک داواکاری خه‌لک نه‌بووه په‌رله‌مانی ئه‌م دوو حیزبه‌یه‌وبه‌س په‌رله‌مانی خه‌لکی شه‌هیدو هه‌ژارو ئه‌نفالو زیندانی سیاسی و هه‌ژارو پێشمه‌رگه و شۆرشگێران و کورد‌و کوردستانی په‌رواران نیه !
به‌لی زۆر له‌و یاسیانه‌ی که په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ری ده‌کات ناته‌واوی تێدایه یان دادپه‌روه‌ری تێدا ره‌چاوناکرێت ، ئه‌میش به هۆی جیا جیا ، یان که به‌ر خه‌و لێکه‌وتن ، یان له به‌ر وێنه‌کێشان و خۆ خافل کردن، یان له به‌ر لێنه‌هاتووی ئه‌ندامه په‌رله‌مانداره‌کان که به نوێنه‌ری خه‌لک دانراون ، به‌لام نوێنه‌ر نیین نوێنه‌ری حیزبن هه‌موو له وه‌فاداری حیزبۆیان ئه‌م پۆسته‌ی په‌رله‌مانیان پێ پرکراوه‌ته‌وه و به‌س ،
دیارترین ئه‌و یاسایانه‌ی که په‌رله‌مان ده‌ری کردوه‌و دادپه‌روه‌ری لێ به‌دی نه‌کراوه یاسی به‌ناو چاکسازی کشتوکالیه کاتێک که زه‌ره‌رلێکه‌وتوه‌کانی ده‌ست رژێمی به‌عس له خاوه‌ن مولکه زه‌ره‌ر لێکه‌وتوه‌کان قه‌ره‌بۆ نه‌کرانه‌وه‌و هه‌ر حیسابیشیان بۆ نه‌کردن .. ئه‌مه دیارترین ئه‌و یاسا سه‌قه‌ته‌ی په‌رله‌مان بوو که من ئاگاداربووم پێی ئاخۆ ده‌بێت یاساکانی تر چۆن دادپه‌روه‌ری تێدا به‌دی کرابێت ؟
دیاره سه‌رقال بوونی په‌رله‌مانتارێک له په‌رله‌مان به وێنه‌کێشان خۆ خافل کردن له لایه‌نی سیکۆلۆجیه‌وه زۆر ده‌لاله‌تی هه‌یه ، دیار ترینیان ئه‌وه‌یه که ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌رێزه خۆی باوه‌ری به دانیشتن‌و بریار موناقه‌شه‌کانی په‌رله‌مان نیه‌و هه‌ر باوه‌ریشی به بوونی په‌رله‌ماله‌مانێک به مانای که‌لیمه په‌رله‌مان نیه ! خۆشی باوه‌ری به ئه‌ندام بوونی خۆی نیه له شوێنێک که پێی بوترێت په‌رلمانی نوێنه‌ری گه‌ل هه‌ست ده‌کات که ته‌نها موچیه‌کی باشی پێوه‌رده‌گرێت و به‌س ... سه‌یر له‌وه‌دایه که ئه‌م په‌رله‌مانتاره به‌رێزه دووباره کاندید کراوه له‌لایه‌ن لیستی سه‌وزه‌وه که ئه‌گه‌ر ده‌رچێت !
ئاخۆ گه‌لۆ چ باوه‌رێکمان به‌م په‌رله‌مانه هه‌بێت کاتێک له دانیشتنه ئاساییه‌کاندا ده‌نگێک به دژ گه‌نده‌لی قسه بکات قسه‌که‌ی ببرن و بلاوی نه‌که‌نه‌وه وه‌ک دادگای سه‌رانی رژێم کاتێک باس له نهێنیه‌ک ده‌که‌ن یان شتێک ئاشکرا ده‌که‌ن ده‌نگه‌کانیان ده‌پچراندن .
به‌راستی ئه‌م پرله‌مانه خۆ‌ئ ئه‌رکێکی قورسه به‌سه‌ر بودجه‌ی کوردستان و به‌سه‌ر بالی خه‌لکی ستمدیده‌ی کوردستان وه‌ک ئه‌م دوو حیزبه‌ی که به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن ، ئه‌م په‌رله‌مانه بۆ تێرکردن و دامه‌زراندنی چه‌ند که‌سیک ده‌مه‌زراوه نه‌ک بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پێداویستی خه‌لک له هه‌ژاران و له زه‌ره‌ر لێکه‌وتوانی کیمیاباران ، شه‌هید و زیندانیانی سیاسی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلولو خه‌باتگێران په‌رله‌مانێک ده‌نگو داوی خه‌لکی لێ نه‌بێت به‌س جێگه‌ی ئه‌جندای سیاسی حیزبه‌کان بێت خه‌لک چ ئومێدێکی پێ هه‌بێت و چاوه‌روانی چ شتێکی باشی لێبکات؟! هیوادارم که په‌رله‌مانی داهاتوو په‌رله‌مانی ئیراده‌ی به‌هێزو له‌بن نه‌هاتووی خه‌لک بێت نه‌ک مۆلکی حیزبێت .
له هه‌ولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست