پارتی ده‌ستپێشخه‌ری ته‌شهیری کرد پێش ده‌ستپێکردنی هه‌لمه‌تی پروپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردنه‌کان !!
Thursday, 18/06/2009, 12:00
نەوشیروان مستەفا و هەرچوار حزبەكە یەكگرتوو و كۆمەڵ و سۆسیالست و قادر عەزیز بەڵێن بەمالكی دەدەن نەهێڵن دەستووری كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان تێبپەڕێ.
[19:09 , 17 Jun 2009]
سەرچاوەیەك لە لیژنەی پێداچوونەوەی دەستوری ئێراقی فیدراڵ بە خەباتی ڕاگەیاند، لەم دوایەدا نەوشیروان مستەفا سەرۆكی لیستی گۆڕان و سەركردایەتی چوار حزبەكە، یەكگرتوو و كۆمەڵ و سیوسیالست و قادر عەزیز سەردانی مالكی سەروەزیرانی ئێراقی فیدراڵیان كردووەو بەڵێنیان پێداوە كە هەموو هەوڵ و تەقەڵایەكی خۆیان دەخەنە گەڕ دەستووری هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان تێنەپەڕێ. هەر ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش كرد كەمالكی بە نەوشیروان و سەركردایەتی چوار حزبەكەی گوتووە، ئەگەر پێش هەمواركردنی دەستووری ئێراق، دەستووری هەرێمی كوردستان پەسند بكرێت ئەوە ڕێگر دەبێت لە كەمكردنەوەی سەلاحیاتی هەرێمی كوردستان هەربۆ وەبیرهێنانەوە، تا پێش دوومانگ لەمەوبەر ئەولایەنانە لە ڕاگەیاندی خۆیان هەمیشە جەختیان لەوە دەكردەوە كەپێویستە پڕۆژەی پەسندكردنی دەستووری هەرێم كە بەقسەی ئەوان (لەپەرلەمان تۆز لەسەر نیشتووە) پەسند بكرێت و پێش یاسای نەوت و غاز بكەوێت كەچی ئێستا قەوڵ دەدەن ڕێگری لەپەسدنكردنیدا بكەن. سلاو به‌رێزان له کوردستانپۆست هه‌موو راگه‌یاندنه ئازاده‌کان ئه‌م نوسینه‌ی سه‌ره‌وه نوسینی ده‌زگا بێده‌سه‌لات و دۆراوو چه واشکاره‌که‌ی رۆژنامه‌ی خه‌باته ، که به زاری شرو پر ماستاویان ده‌یانه‌وێت ته‌شهیر به کاک نه‌شێروان بکه‌ن ، تکا ده‌که‌م هه‌رچی زووه له راگه‌یاندنه ئازاده‌کان وه‌لامیان بدرێته‌وه . چونکه پیشه ی سه‌رۆکه‌کانیانه کۆبوونه‌وه‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتدارانی به‌غدا و به ده‌سته‌وه‌دانی ده‌ستکه‌وته‌کانی میلله‌ت ، ده‌یانه‌وێت ده‌ستورێک له کوردستان هه‌موار بکرێت که ده‌سه‌لاتێکی قه‌تعیو فراوان به سه‌رۆکایه‌تیه تی هه‌رێم بدات ئه‌م ده‌ستوره ته‌نها بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نووسراوه‌و نه‌ک بۆ پاراستنی مافی خه‌لک و به‌رژه‌وه‌ندیان ، له راگه‌یاندنه‌کانیان نه‌یاره‌کانیان ئاگادارده‌که‌نه‌وه که له هه‌لمه‌تی پروپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردن ته‌شهیر به که‌س نه‌که‌ن به‌لام ئه‌وه‌تا له ده‌زگا چه‌واشه‌کاره‌کانیان خه‌بات وه‌ک نمونه ده‌یانه‌وێت به بوختان و قسه هه‌لبه‌ستن بۆ نه‌یارانیان ده‌ست بکه‌ن به شه‌ری ته‌شهیر و خۆ فریاکه‌وتن له دۆرانێکی چاوه‌روان کراو ...
له‌گه‌ل رێزم دا
براتان : کوێخا کورده له هه‌ولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست