بزووتنەوەی ڕیفراندۆم تکایە وەڵام
Saturday, 12/02/2011, 12:00
ڕۆژی 8 ی ئەم مانگە ڕاپرسی باشووری سۆدان ڕاگەیەنرا کە بەڕێژەی پتر لە سەدا نەوەد و هەشت دەنگ بە سەربەخۆیی درا. دانپیانانی حکومەتی سۆدان لە زمانی سەرۆکەکەیەوە و پاشتر ئەمریکا بە دانپیانان بە دەوڵەتی سەربە خۆی باشووری سۆدان لە هاوینی ئیمساڵدا ڕووداوێکی مەزنی بێ وێنەیە نەک لە ئاستی جیهانی عەرەبی ئیسلامی وڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو لە ئاستی هەموو دونیادا. گەرچی ڕاپەڕینی گەلانی تونس ومیسر بوونەتە سەردێڕی ماس میدیای جیهانی و هەواڵی باشووری سۆدان بە ئەندازەی ڕووداوێکی مێژووی گرنگ باس نەکرا بەڵام ئەمە هیچ ناگۆڕێت.
ئەگەر تا ئێستا هەموو عەرەب و زۆر لەدەوڵەتانی ئیسلامی وبگرە جیهانیش بە گژ مافی دەوڵەتی کوردی‌دا دەچوونەوە لەمەودوا ناتوانن بە هەمان شێواز و قەبارەوە بەردەوام بن. دروست بوونی دەوڵەتی باشووری سۆدان لە ئاییندەیەکی نزیکدا کاریگەری یەکەم وبەهێزی دەبێت لەسەر داوای گەلی کوردستان لە بڕیاردانی مافی چارەی خۆنووسین.
ڕووخانی ڕژێمی سەدام لە 2003 ئەو هەلە مێژوویە دەگمەنە بوو کەنەبووە جاڕدانی دەوڵەت لە باشووری کوردستان لە لایەن هێزە کوردیەکان بە بیانووی سیاسی جیاجیا... بەڵام دروست بوونی بزووتنەوەی ڕیفراندۆم وکۆبوونەوەی فراوانی خەڵک بەڵگەی ئەوەبوون کە خەونی گەورەی ئەم میللەتە دەوڵەتە نەک هەر فۆرمێکی تر.
کۆمیتەکانی ڕیفراندۆم لە هەندەران سەدان کوردستانی لەدەور کۆبوونەوە ودەیان چالاکی نەتەوەییان کرد وبوونە دەنگێکی بەهێز بۆ ناوەوە و سەدان ئیمزا بۆ ڕاپرسی کۆکرایەوە و پاشان نزیکەی دوو ملیۆن ئیمزا کۆکرایەوە بۆ سەربەخۆیی کوردستان.
ئێستا لە کاتێکدا بزووتنەوەی ڕیفراندۆم لە ناوەوە هچ چالاکیەکی نیە و ئێمە نازانین چی لێ هاتووە بە بێ ئەوەی ئەوان ڕوونکردنەوەیەک بدەن.. ئێمە وەک کۆمیتەی باشووری سوید کە لە کۆمیتەکانی سوویدین ئاگاداری هیچ نین وبە بێ بزووتنەوەی ڕیفراندۆم لە کوردستان ئێمە مانایەک بۆ چالاکیەکانمان نامێنیت و چاوەڕوانی ئێوەین.
دوا هەوڵی ئێمە بۆ بەدواچوونی ئەم پرسە ئەم سەردانەی ئێمە وئەم نامەیەیە کە بیرتان دەخەینەوە...
کاک سەلاح جەلیلەیی بەرپرسی ئەوسای کۆمیتەی ڕیفراندۆمی سوید و ئێمە کە ئەرکی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی باشووری سویدمان گرتۆتە ئەستۆ لە سەردانێکی خۆمان بۆ کوردستان لە 23.06.2007 لەگەڵ کۆمیتەی باڵای کورستان لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی دانیشتین و بۆ نیوەڕۆش میوانتان بووین. لە کۆبوونەوەکە کاک فەتاح زاخۆیی وکاک هەڵگورد وکاک کەمال زیرەک وکنێر خان وکۆمیتەکانی هەولێر و خانەقین و. وابزانم دهۆکیش.. بەداوای لێ بوردنەوە ناوی بەڕێزەکانی ترم بیر نەماوە.. لە کۆبوونەوەکەدا کاک سەلاح وەک کۆمیتەی سوید ڕەخنەی زۆری لە کاک هەڵگورد گرت لە بەرامبەر سستی کارەکانی بزووتنەوەکە و پاشان کاک فەتاح بە ئێمە ناسرا وەک بەرپرسی یەکەمی ڕیفراندۆم.. بەڵێن درا بە کۆمەڵیک چالاکی نەتەوەیی بەتایبەت لە کەرکوک وخانەقین. پاشتر ئێمە سەردانی کاک فەتاحمان لە ڕۆژنامەی ئاڵای ئازادی کرد.. بەڵام بەداخەوە پاش ئەمە ئێمە لە هیج کەناڵێکەوە هیچ چالاکیەکمان نە بیست.. لە دوا کۆبوونەوەی کۆمیتەی ڕیفراندۆم لە باشووری سوید لە هاوینی 2007 داوا کرا لە کاک ناسیح مەلا حەسەن وەک بەرپرسی کۆمیتەی سوید کە نامەیەک ئاڕاستەی کۆمیتەی باڵا بکات لە کوردستان.. لە کۆتایی ئەم ڕوونکردەوەیەدا دەقی نامەکە ووەڵامی کاک فەتاح دەخوێننەوە. پاش ئەم وەڵامە ئێمە ئاگاداری هچ چالاکیەک نین کە دڵنیاین نە کراوە لە کوردستان.
ئایا ئێستا کاتی ئەوە نیە لەم گۆڕانە گەورە ومێژوویانەی ناوچەکەی تێدا پێ دەپەڕێت کە بە کۆتایی دیکتاتۆرەکان تەواو دەبێت ئەمە هەلێکی تر نیە بۆ پرسی ڕیفراندۆم لەسەر چارەنووسی گەلەکەمان لە باشوور .
ئێستا دەپرسین بزووتنەوەی ڕیفراندۆم لە کوردستان چی بەسەر هات.. تکایە کۆمیتەی باڵا وەڵام?
2011.02.11
Referendum Movement in Kurdistan
کۆمیته‌ی باڵای بزوتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆمی کوردستان/وڵاتی سوید
بۆبه‌ڕێزان/ ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی کاتی بزوتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم له کوردستان.....سڵاوێکی گه‌رم
هه‌ڤاڵانی به‌ڕێز ئێمه وه‌کو کۆمیته‌ی باڵای بزوتنه‌وه‌ی بڕیفراندۆم له وڵاتی سوید له کۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی28/9/2007به‌تێکڕای ده‌نگ بڕیارماندا که ئه‌م نامه‌یه ئاراسته‌ی به‌ڕیزتان بکه‌ین له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه.
1.کۆمیته‌که‌مان کۆمیته‌ی باڵای بزوتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم له وڵاتی سوید پاش چه‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌ک له هاوینی ڕابوردودا بڕیاری دا که نوێنه‌رانی خۆی که پێکهاتبوو له به‌ڕێزان کاک سه‌لاح حسه‌ین، کاک هاوڕێ حه‌سه‌ن وه کاک شێرزاد عه‌زیز که له گه‌شتی هاوینهیاندابوون بۆ کوردستان په‌یوه‌ندی بکه‌ن به به‌ڕیزان ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵای بزوتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم له کوردستان، وه له ئه‌نجامی دیدار له گه‌ڵ به‌ڕێز کاک فه‌تاح زاخۆیی بڕیاری کۆبونه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان درا بۆ سه‌رجه‌م کۆمیته‌کانی کوردستان، له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا گه‌لێک خاڵی گرنگ باسکرا وه جه‌خت کرایه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وام بونی بزوتنه‌وه له کار‌و چالاکیه‌کانی به گوڕ‌و تینێکی نوێوه.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه تائێستا خودی کۆبونه‌وه‌که که به‌ڕای ئێمه کۆبونه‌وه‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتوبو، ئه‌وه‌نده‌ی ئێمهئاگاداربین له هیچ که‌ناڵیکی ڕاگه‌یاندنه‌وه ئاماژه‌ی پێ نه‌دراوه ته‌نانه‌ت له‌خودی ماڵپه‌ری بزوتنهوهشدا بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه که‌خۆی له‌خۆیدا جێگه‌ی سه‌رنجه. وه هیچکام له ئه‌وخاڵانه‌ی که‌بڕیاری له‌سه‌ردرا له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا نه‌خراوه‌ته بواری پراکتیزه کردنه‌وه.
2.هۆیه‌کی گرنگی تر بۆ نوسینی ئه‌م نامه‌یه ئه‌و دهنگوباسانهیه که‌ناو به‌ناو له‌سایته کوردیه‌کاندا بڵاوده‌بیته‌وه که گوایه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که‌بزوتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم له کوردستان به‌ره‌و نه‌مان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌ڕوات، هه‌رچه‌نده به‌ڕێز کاک زیره‌ک که‌مال ئه‌وهه‌واڵه‌ی ڕه‌ت کردوه‌ته‌وه وه ئاماده‌کاری بزوتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆمی ڕاگه‌یاندوه بۆ کۆبونه‌وه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری فراوان له ماوه‌یه‌کی نزیکدا بۆ داڕشتنی ستراتجیهتێکی نوێ و به‌رنامه‌ی کاری داهاتوی بزوتنه‌وه‌که.
ئێمه وه‌کو کۆمیته‌ی باڵای بزوتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم له وڵاتی سوید که خۆمان به به‌شیکی چالاک‌و دانه‌بڕاوی بزوتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم ده‌زانین هیچ جۆره زانیاری وههواڵێکمان پێنه‌گه‌یشتوه‌و پێناگات له‌کوردستانه‌وه.
له‌به‌رئه‌وه داواکارین له ئه‌نجومه‌نه به‌ڕێزه‌که‌تان که ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه کهسهرنجو ڕای ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێزی تیدا ڕونکرابیتهوه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بتوانین له ڕوانگه‌ی سه‌رنجه‌کانی به‌ڕێزتانه‌وه پلان بۆ کار‌و چالاکیه‌کانمان دابڕ‌ێژین له داهاتودا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پلانه دوژمنکاریانه‌ی که‌بۆ لهناوبردنو لهباربرندنی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌مان داده‌ڕێژرێت له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک، خانه‌قین، شه‌نگال، مه‌خمور وناوچه ئازادکراوه‌کانی ترلهئارادایهلهلایهن دوژمنه‌کانی گه‌له‌که‌مانه‌وه.
له‌گه‌ڵ ڕێزی بێ پایانمان
کۆمیته‌ی باڵای بزوتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم له وڵاتی سوید
ناسیح مەلا حەسەن
29/9/2007
وەڵامی کاک فەتاح زاخۆیی بۆ کاک ناسیح
Sent: 6/10/2007 10:25:56 AM
To:
[email protected] Subject: walam
barez kak nasih
rez u silav
namakatan ba dastm gaisht , sararay tebiniakany xom ,
ema la lijnay bala bam nzikana ko dabinawa u ba rasmy walamtan dadainawa
lagal rezm
fatah zaxoiy
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست