لقی چوار TNT ڕێژکراوه
Monday, 21/02/2011, 12:00
له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌م ڕووداوانه‌ی دوایی شاری سلێمانی ئازا‌و دلێردا که به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات داران ڕاپه‌ڕین و سه‌لماندیان که هاوڵاتیانی ئازا‌و خۆڕاگرن به‌رامبه‌ر به گه‌وره‌ترین و به‌زه‌برترین ده‌سه‌ڵات؛ مێژووی ئه‌م شاره‌ش شاهیدی ئه‌و ڕاستییه‌یه. له ڕۆژی 17- 2- 2011 دا سه‌لماندیان که پارتی کلک زه‌ردی ڕوو ڕه‌ش و ئه‌وانه‌شی که پشگیر ده‌که‌ن له پارت و لایه‌نه‌کانی تر له شاره گه‌وره‌که‌ی سلێمانیدا جێیان نابێته‌وه و بوونه‌ته بونه‌وه‌رێکی نه‌ناسراو له‌م شاره‌دا بۆیه خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ر لێیان ڕاپه‌ڕیون و هه‌رده‌بێت له‌م شاره بڕۆن
پارتی ده‌زانێت شار لێیان ڕاپه‌ڕیووه و چیتر له‌م شاره‌دا جێیان نابێته‌وه بۆیه پێش ئه‌وه‌ی بڕوون و مل بشکێنن ده‌یانه‌وێت شار خه‌ڵتانی خوێن بکه‌ن، به‌جۆرێک که ده‌زانن ده‌بێت لقی چوار ڕاده‌ستی میلله‌ت و جه‌ماوه‌ر بکه‌ن، بۆیه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که ئێستا خه‌ریکی بۆمب ڕێژ کردنی لقی چوارن و ئاماده‌ی ده‌که‌ن بۆ ڕۆژی به‌جێهێشتن که هاوڵاتیان چوونه ناو لقی چواره‌وه ئه‌وسا بیته‌قێننه‌وه و پلانه‌که‌ش به‌وه پاساو بده‌نه‌وه که جه‌ماوه‌ر خۆیان ئه‌م کاره‌یان ئه‌نجام داوه‌و ئه‌وه‌ش ده‌ستی تێڕۆریستان و ناحه‌زانی میلله‌ته که وای کردووه به‌م کاره‌ش کۆمه‌ڵێک گه‌نجی تر شه‌هید و بریندار ده‌که‌ن و پاشان کاره‌که‌ش ده‌ده‌نه پاڵ گۆڕان و چه‌نده‌ها گه‌نجی تر و خه‌ڵکی تر ده‌ستگیر ده‌کرێت به‌مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه.
بۆیه جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی شاری سلێمانی ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه ئه‌و ڕۆژه‌ی که لق ڕاده‌ستی هاوڵاتیان ده‌کرێت داوا ده‌که‌ین که هیچ که‌سێک هه‌وڵ نه‌دات بچێته ژووره‌وه تاوه‌کوو تیمی تایبه‌ت به‌ته‌واوی دڵنیا ده‌بێت له ده‌رئه‌نجامی کاره‌که.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست