باوکه ئه‌وه بۆ ناچی بۆ ده‌وام؟
Thursday, 17/09/2009, 12:00
به‌یانی وه‌ک جاران هه‌ستام له خه‌و یه‌کێک له منداڵه‌کان پرسی باوکه ئه‌وه بۆ ناچی بۆ ده‌وام؟ منیش دوای هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵ وه‌ڵامم دایه‌وه: ڕۆڵه بۆ ئه‌وه‌ی داهاتویه‌کی باشتان بۆ دابین بکه‌م، بڕیارم دا ئیتر کارنه‌که‌م، ئه‌گه‌ر کاره‌که‌م خزمه‌تی مه‌سئول بکات، مه‌سئولیش پێ نازانێ ئه‌گه‌ر دز نه‌بم و خانمی جوانی بۆ نه‌به‌م، بۆیه ئه‌م کاره ناکه‌م و به دوای کارێکی مه‌ردانه‌دا ده‌گه‌ڕێم که مه‌سئول ڕقی لێیه‌تی وه‌ک ڕاستگۆیی و دڵسۆزی بۆ نیشتمان.
ئه‌ویش پێی ووتم: باوکه وه‌ڵاهی هیچ تێ نه‌گه‌یشتم؟؟؟
به‌ڕاستی سه‌یره له‌م وڵاته‌ی ئێمه ئه‌وانه‌ی باس له دیموکراسی و مافی مرۆڤ ده‌که‌ن خۆیان جێبه‌جێی ناکه‌ن، و بگره به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پرنسیپانه ده‌جوڵێنه‌وه. سه‌رانی ده‌سه‌ڵات و مه‌سئولین له هه‌رێمی کوردستان دا وا ده‌زانن هه‌ر ئه‌وان خاوه‌نی هه‌موو مافێکن و خودی تاکه‌کان و که‌سه‌کانیشن له کۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌چێته بازنه‌ی ئه‌و مافانه‌ی خۆیانه‌وه، بۆیه هه‌رکه‌سێکیان به دڵ بێت و شاره‌زا بێت له ماستاو کردن و شتی تریش دا ئه‌وه هه‌ندێ مافی که‌می هه‌یه وه‌ک کاسه لێسی که‌مێک ئێسقان، و هه‌ر تاکێکیش له کۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌م کاره‌ی پێ نه‌کرا ئه‌وه خائین و به‌کرێ گیراوی بێگانه‌یه، و به هیچ شێوه‌یه‌ک مافی نییه‌و ده‌بێت به‌رپه‌رچ بدرێته‌وه و بکرێت به عیبره‌ت و شه‌ره‌فی کارکردنی لێ وه‌ربگیرێته‌وه له ده‌م و ده‌زگاکانی حکومه‌تیش دا بۆی نییه کار بکات، و ده‌شبێت ڕیسوا بکرێت.
ئه‌مه هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به ئیشتیهای مه‌سئولین نه‌جوڵاوه ته‌وه و به‌رامبه‌ر به مه‌سئولینی باڵا ده‌ستی کوردستان کفری کردووه.
له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست دا له ئه‌وروپا پادشا خۆی به خه‌لیفه‌ی خودا داده‌نا له‌سه‌ر زه‌وی و هه‌موو فه‌رمانێکی یاسا بوو، خۆ وه‌ته‌نی (وه‌ک قورئان پیرۆز بوو)، ئه‌م مه‌سوئولینانه‌ی له مه‌ڕ خۆشمان وایان لێ هاتووه خه‌ونی خه‌لیفه‌یی ده‌بینن له‌سه‌ر کورسیه‌کانیان به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ و له گه‌رمه‌ی کاری پێویست دا، به تایبه‌ت ئه‌و کاته‌ی که هاوڵاتیه‌ک دێته به‌رده‌می مێزه‌که‌ی، یاخود به ئه‌مرێ له خودی خۆیه‌وه که‌سێک نان بڕاو ده‌کات و ئیزنی ماڵه‌وه‌ی ده‌دات. خه‌ونی له‌م جۆره گه‌لێک پرسیار به دوای خۆیدا ئه‌هێنێت، وه‌ک نان بڕین به چ تاوانێک؟ ئه‌ی ناپرسێ ئه‌و که‌سه خاوه‌نی خێزانه یان نا؟ ئه‌و خێزانه ئه‌ندامی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌ن یان نا؟ منداڵه‌کانی ئه‌و که‌سه نه‌وه‌ی دواڕۆژی ئه‌م میلله‌ته‌و سه‌روه‌ری هه‌موتان نین هه‌ی (ته......)نه؟
ئه‌مڕۆ ئه‌مرت وا ده‌خوازێ و به‌یانیت له بیر نییه؟ ئه‌وکاته‌ی بانگ ده‌کرێیته دادگا و خۆت و هه‌موو هاوه‌ڵه‌کانیشت.
ئه‌و کاته ئه‌و که‌سه‌ی تۆ نان بڕاوت کرد خاوه‌ن ماف و تۆ تاوان بار، ئه‌و سه‌روه‌ر و سه‌ربه‌رز و تۆش سه‌رشۆڕ، ئه‌و خاوه‌نی نه‌وه‌ی پاک و تۆ خاوه‌نی نه‌وه‌ی دز کوڕی دز. ئێوه‌ی مه‌سئولین خۆتان ده‌مێکه چاره‌نوسی خۆتان له‌به‌رچاوه به نمونه‌ی ئا‌غاکه‌تان که شیعه هه‌ڵی واسی، خۆشتان زۆر له دڵی ناگرن و گوێی ناده‌نێ و ئه‌ڵێن (مه‌رگ له گه‌ڵ هاوماڵ جه‌ژنه).
13-09-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست