کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ئیتر به‌سه‌....

Saturday, 01/08/2009, 12:00


برایه‌تی ئیمانی ته‌نها ووته‌و قسه‌ نییه‌... پیاوی شیاوی ئه‌وێت هه‌ستێت به‌ به‌ كردار كردنی له‌ كاتی ناسك و پێویستدا.... ئه‌وانه‌ی به‌ ووته‌ باس له‌برایه‌تیو یه‌ك لاشه‌یی ده‌كه‌ن و به‌ته‌مان سه‌ربه‌رزیو عیززه‌ت له‌ غه‌یری موسڵمانانه‌وه‌ وه‌ده‌ست بخه‌ن, تا ڕۆژئاوا به‌ تیرۆریست ناوزه‌دیان نه‌كات و نه‌یانخاته‌ لیستی ڕه‌ش و شیرین ببن له‌لای گاورو جوله‌كه‌, با چاك بزانن خوای گه‌وره‌ زۆر ده‌مێكه‌ لۆمه‌ی ئه‌م شێوه‌ هه‌ڵوێسته‌یانی كردووه‌, ئه‌وه‌تا ئه‌فه‌رموێت: (الَّژِینَ ێتَّخِژُونَ الْكَافِڕینَ أَوْلِێاۆ مِنْ دُونِ الْمُۆْمِنِینَ أَێبْتَغُونَ عِنْدَهُمُ الْعِزَّەَ فَإِنَّ الْعِزَّەَ لِلَّهِ جَمِیعًا) النساو/139

جا من لێره‌وه‌ به‌ هه‌ردوو لایه‌نی ئیسلامی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ كاتی هه‌ڵبژاردن ته‌واو بوو ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا كرا... دڵنیام كه‌ستان له‌ ئه‌نجامی به‌ده‌ستهاتووی لیسته‌ زه‌ڵاته‌كه‌ی(چاكسازیو خزمه‌تگوازری)یه‌كه‌تان ڕازی نین و ڕێژه‌ی به‌ده‌ستهاتووتان زۆر دووره‌ له‌و پێشبینییه‌ی كه‌ بۆتان دانابوو, له‌به‌ر ئه‌وه‌ ڕووی ئامۆژگاریم ده‌كه‌مه‌ هه‌ردووكتان و پێتان ده‌ڵێم:

1- به‌ پاساوی فرتوفێڵ و ساخته‌كاری له‌ هه‌ڵبژاردن خۆتان و خه‌ڵكیتان پێ‌ هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێت, چونكه‌ نوێنه‌ری سه‌ر سندوقه‌كانتان وه‌ك جیهاد ده‌یانڕوانییه‌ ئه‌م مه‌هزه‌له‌یه‌و له‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری بنكه‌كاندا بونیان هه‌بووه‌و به‌ سه‌نگه‌رنشینیشیان زانیوه‌!!!!!! كه‌ ئه‌مه‌ش مانای وا نیه‌ كه‌ فرتوفێڵ نه‌كراوه‌.. به‌ڵێ‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش كاربه‌ده‌ست بونایه‌ ئه‌تانكرد, چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌ خوێن به‌ده‌ستیان هێناوه‌ به‌ هه‌رزانی پێشكه‌شتانی ناكه‌ن, به‌ڵام زۆربه‌ی فرتوفێڵه‌كه‌یان له‌ ڕكه‌به‌ری سه‌ره‌كییان كردووه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ گۆڕان.

2- له‌ خۆتان بپرسن بۆچی به‌ قه‌ده‌ر لیستێكی عه‌لمانی وه‌ك گۆڕان كه‌ ته‌مه‌نی چه‌ند مانگێكه‌و زۆر په‌رته‌وازه‌و بێ‌ رێكخستن و نه‌ناسراو بوو ده‌نگتان پێ‌ نه‌درا؟؟.... ئایا خه‌ڵكی به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ موسڵمان ده‌زانن له‌ عه‌وامه‌كان پاساویان چی بوو كه‌ ده‌نگیان دایه‌ نه‌وشیروانی كۆنه‌ كۆمه‌ڵه‌و له‌ خوا بێ‌ ئاگا؟؟ ئایا ئێوه‌ به‌هانه‌تان نه‌دایه‌ ده‌ست ئه‌و خه‌ڵكه‌ ئه‌ویش به‌ دروست كردنی به‌ره‌یه‌كی تێكه‌ڵتان له‌ عه‌لمانیو ئیسلامی؟ ئایا به‌م كاره‌تان سه‌رتان له‌و خه‌ڵكه‌ عه‌وامه‌ تێك نه‌داو نه‌تانخستنه‌ به‌رده‌م دووڕیانێكی بێ‌ وه‌ڵام به‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر دروست بێت ده‌نگ بدرێت به‌ زه‌حمه‌تكێشان و حسك بۆچی دروست نییه‌ ده‌نگ بدرێت به‌ گۆڕان؟!!!! جگه‌ له‌وه‌ش چاك خۆتان بناسن كه‌ له‌ چاوی خه‌ڵكیدا چه‌ند بێ‌ به‌هاو بێ‌ پێزن چونكه‌ بێ‌ دڕكن و په‌رژینتان نییه‌, دڵنیاش بن خه‌ڵكی به‌ موسڵمان و بێ‌ دینیشه‌وه‌ كه‌سی به‌ غیره‌ت و حه‌قبێژی خۆشده‌وێت ئه‌گه‌رچی دینیشی نه‌بێت.

3- ئیتر له‌مه‌و دوا سه‌نگی خۆتان بزانن و بزانن كه‌ هیچتان پێ‌ نییه‌, ئه‌و ئیسلامه‌ گه‌وره‌یه‌ی ئێوه‌ خۆتان به‌ شوێنكه‌وته‌ی ئه‌زانن زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ له‌ ئێوه‌یه‌كی بێ‌ به‌رنامه‌ له‌ هه‌موو لایه‌نێكی ژیاندا ڕه‌نگی دابێته‌وه‌و قه‌تیس مابێت, ئیتر گله‌یی له‌ خۆتان بكه‌ن كه‌ به‌ دوو حیزبی بوغرای ساحه‌كه‌و دوو له‌ته‌ حیزبی عه‌لمانیو ئه‌و هه‌موو هاشولوشو قیڕه‌یه‌ی به‌ سێ‌ كه‌ناڵی ئاسمانیو ده‌یان كه‌ناڵی ناوخۆیی له‌ رادیۆو ته‌له‌فزیۆن و گۆڤارو بڵاوكراوه‌و ده‌یان كۆڕو كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری نه‌تانتوانی بیسه‌لمێنن كه‌ ئێوه‌ به‌دیلن و خه‌ڵكی متمانه‌ی پێ‌ نه‌دان, چونكه‌ چاك ته‌تانناسن كه‌ ئێوه‌ له‌گه‌ڵ خوادا ڕاستتان نه‌كرد بۆیه‌ خه‌ڵكیشتان لێ‌ تۆرا....

4- ئێوه‌ وه‌ك نه‌ته‌وه‌ییو عه‌لمانییه‌كانتان پێ‌ نه‌كراوه‌و ناكرێت له‌ بواری دونیاو به‌ڕێوه‌بردندا... له‌به‌ر ئه‌وه‌ تكایه‌ ئه‌مجاره‌ به‌ جوانی به‌ خۆتاندا بچنه‌وه‌و به‌ ته‌واوی لابكه‌نه‌وه‌ به‌ لای شه‌رعی خواداو ئیتر به‌سه‌ خۆ گێل كردن..چونكه‌ موسڵمانان رۆژ به‌ رۆژ له‌ دیوی راسته‌قینه‌ی بێ‌ ناوه‌رۆكی ئێوه‌ تێ‌ ده‌گه‌ن و ئه‌زانن هیچتان پێ‌ نییه‌... ئێوه‌ خاڵین له‌ زانستی شه‌رعی ڕاست و دروست له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی سه‌له‌فی ئه‌م ئوممه‌ته‌... ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی دونیاو ده‌سته‌ڵات و كورسین به‌ نیو هێنده‌ خه‌ریكی قیامه‌تی خۆتان بونایه‌ خوا ده‌وری بۆ ئه‌گۆڕین... تا بڵێی ده‌مارگیرو شوێنكه‌وته‌ی كوێرانه‌ن و خه‌ریكه‌ ئه‌میرو ئه‌مینداره‌كه‌تان به‌ دوانزه‌ ئیمامه‌ مه‌عێومه‌كه‌ی!!! شیعه‌ ئه‌چوێنن....مه‌لاكانتان سه‌لماندیان په‌روه‌رده‌ی حیزبین نه‌ك راوێژكاری له‌خواترس و بیرخه‌ره‌وه‌ی قیامه‌ت و لێپێچه‌ره‌وه‌ له‌ هه‌ڵه‌و نوقسانییه‌كه‌تان.... ئێوه‌ له‌ جیاتی بانگخوازی ڕێگای خوابن بونه‌ته‌ له‌مپه‌ری سه‌رڕێ‌ و پاساوی ده‌ستی خه‌ڵكی بۆ ڕاكردن له‌ دین...... زۆربه‌ی ئه‌ندامانتان بیته‌كێنه‌ ته‌نها خوڕه‌وشتی كه‌سی حیزبی زیاتر هیچی تری لێ‌ هه‌ڵناته‌كێت... ئه‌وانه‌شی له‌گەڵتاندان و به‌ ناوی ئیسلامییه‌كه‌تان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاون وه‌ك هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگیان دانێ‌ رۆژێك ده‌بێت له‌م ڕواڵه‌ته‌ رووپۆش و داهۆڵییه‌تان تێ‌ بگات..

5- هیوادارم ئه‌مجاره‌ وانه‌یه‌كتان وه‌رگرتبێت و ته‌وبه‌یه‌كی زۆر زۆر نه‌ێوحانه‌ بكه‌ن و چاوێك به‌ كارو كارنامه‌تاندا بخشێننه‌وه‌و بزانن كه‌ تا چه‌ندێك له‌ هه‌ڵه‌دان...... ئه‌و تۆزه‌ رێزه‌ی هه‌تانه‌ به‌ هۆی ئه‌و ئیسلامه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆتان داوه‌ته‌ پاڵی.. ئه‌وانه‌شی ده‌نگیان دانێ‌ ته‌نها به‌هۆی ئه‌م خاڵه‌وه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تان, به‌ڵام نازانن هه‌ركات له‌سه‌ر ده‌نگی ئه‌وان چوونه‌ ناو په‌رله‌مان و حكومه‌ت سنووری شه‌رعی و ناشه‌رعیتان نامێنێت و هه‌رچی شتێكتان دوێنێ‌ به‌ خه‌ڵكی ووتبێت حه‌رامه‌ ئه‌وا مه‌لاو لیژنه‌ی فه‌تواكانتان (كورد ووته‌نی)بۆتان ئه‌شه‌رعێنن!!!!

له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێم: خوایه‌ ئێمه‌ دڵنیاین هه‌تا ڕۆژی دوایی كۆمه‌ڵێك له‌م ئوممه‌ته‌دا ده‌مێننه‌وه‌ له‌سه‌ر حه‌قن و ده‌جه‌نگن, نه‌ كافرانی دوژمنیان نه‌ موسڵمانانی شكست پێ‌ هێنه‌ریان زیانیان لێ‌ نادات, خوایه‌ ئێمه‌ ئه‌و سیفاته‌ له‌م حیزبه‌ ئیسلامیانه‌ی لای خۆماندا نابینینه‌وه‌ له‌مڕۆدا... سا خوایه‌ هاوار به‌ فریامان كه‌وه‌و ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ پاكه‌مان بۆ بنێره‌و بیكه‌ره‌ به‌دیلی ئه‌م بێ‌ عیززه‌ت و دین دواخه‌رانه‌ی خاك و شاخی جودی و جێ‌ نشینگای نوح پێغه‌مبه‌رت (علیه‌ السلام).....



http://judi.ueuo.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە