کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵیەكانى ماف مرۆڤى گەرمیان

Wednesday, 11/09/2013, 12:00




وەكوپیشتر بەلینمان پیدابوون كە لەئایندەدا هەندى گەندەلى مافى مرۆڤى گەرمیان بلاودەكەینەوە ئەوا لیرەوە چەند گەندەلییەكى ئەو فەرمانگەیەو بەریوەبەرەكەى بلاودەكەینەوەو لەئایندەیەكى نزیكیشدا شتى گرنگتر بلاوئەكەینەوە.
1/ پێش ئەوەى بەرێوەبەرى ئیستا خەبات رەشید ببیتە بەریوبەرى مافى مرۆڤى گرمیان لەسالى 2010، لاپتۆبێكى تازە بۆ ئەو بەریوەبەرایەتیە سەندرا. بەڵام بەریوەبەرى نوێ رۆژانە دەیبردەوە بۆ ماڵى خۆیان و منداڵەكانى یاریان پێدەكردو لەكاریانخست، دواى ماوەیەك ئەو لاپتۆپە تازەیە لەلیستى كەرەستە لەكاركراوەكاندا بەتەلەف و لەكاركەوتوو نوسراو (بەڵام لەراستیدا وەهانەبوو دەكرا چاكبكرایە)). ئەوە بوو ئەو لاپتۆپە گوایە لەكاركەوتوەو بەكەڵكنەماوە، درا بەیەكێك لە فەرمانبەرەكان و ئەویش لەبازاڕ تەنها بە 18000 هەژدە هەزار دینار چاكیكردو برى بۆخۆى.! ئەگەر وانیە با وەلام بدەنەوەو تەنانەت ناوى ئەو فەرمانبەرەیش بڵاودەكەینەوە ئەگەر ئینكارى لەشتى وەهابكریت.!
سوتاندنى لاپتۆپێكى دیكە
دواى هەمو ئەمانە بە فەرمانیك هەردوو لاپتۆپى تازە كڕدراو بۆ نووسینگەى خانەقى و كفرى لەلایەن مافى مرۆڤ گەرمیانەوە ئەو لاپتۆپە بردران بۆ نووسینگەى گەرمیان بەو هۆیەى گوایە ئیشیان زۆرە.، بەهەمانشیوە جەنابى بەرێوەبەر یەكیك لە لاپتۆپەكانى لەگەل خۆى دەبردەوە بۆ ماڵى خۆیان و منداڵەكانى یارى پێدەكرد، تا جارێكیان لەلایەن منجاڵەكانیوە گلاسێك چایی دەرژێت بەسەر لاپتۆپەكەداو لەكار دەكەوێت.. هەموو فەرمانبەرانى مافى مرۆڤى كەلار ئەو راستیە ئەزانن، ئەگەر وانیە كوا یەكیك لەلاپتۆپەكان..؟؟ جەنابى بەرێوەبەر سەر زمان و بن زمانى گەندەلیە. ئەى ئەوە گەندەڵى نیە كە لەوەتەى بووەتە مودیر دوو لاپتۆپى فەرمانگەى بەدەستى منداڵەكانى خراپ و تێكداوە!! ئایا ئەگەر یەكیك لە فەرمانبەرەكانى دیكە كارى وەهاى بكردایە، هەڵویستى مەقامى عاڵى جیی ئەبوو؟
2/بەپێی فەرمانى وەزارەتى دارایی كڕینى ئامێرى ئینتەرنیت (تیشك) قەدەغەیە. بەڵام جەنابى بەریوەبەر (خەبات رشید) ئامێریكى تیشكى كڕیوە ساڵیك پێش ئیستا. لەكەڵ لیژنەى گریندا زۆر هەولیداوە بەناوى كرینى كەرەستەو كەلو پەلى دیكەوە وەێلى بۆ پربكرێتەوەو جێگەى ئەو ئامیرە تیشكەى بۆ بكریتەوە. بۆ نمونە وەێلێك بەناوى كرێنى قرتاسیەوە پڕ دەكەنەوە كە بەقەد نرخى پارەى ئامیرى تیشكەكەبێت.! بەڵام فرمانبەرانى لیژنەى كڕین بەوە رازینەبوونە (ناوى فەرمانبەرەكان پارێزراوە). بۆ زانیى گشت لایەك ئەو ئامیرە تەنها لاى خۆیەتى و دەیباتەوە بۆ ماڵەوە.. ئەگەر وانیە با جەنابى وەلام یاتەوە؟؟
چاوەرێی شتى دیكەبن لەئایندەیەكى نزیكدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە