ئۆجەلان جارێكیتر کاریگهری لهسهر سیاسەتی توركیا دانا و ئاراستەکهی گۆڕیی.
Saturday, 19/12/2009, 12:00
داخستنی دەتەپە وناڕەزایە دیموكراتیەكانی گەلی كورد لەباكووری كوردستان وپشتگیری بۆ ئەو ناڕەزایانە لەباشوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای كوردستان ودەرەوەی وڵات قەیرانەكانی لەتوركیای قوڵتر كردبووە، ئیدی دەسەڵاتدار وحكومەتی توركیا دەیانزانی كە كارێكی ناشایستەیان دەرهەق بەگەلی كورد كرد، پێش ئەوەی جێ گۆڕكێ ی زیندانی بەڕێزئۆجەلان بكەن و لەزیندانێكی خراپ، ببینەنە خراپتر، هەمانكات بەداخستنی دەتەپەو رێگری كردن لە چارەسەری سیاسیانەی پرسی كورد، بووە هۆكاری هەڵمالینی دەمامكی راستەقینە بەڕووی ئەردۆغان وحكومەتە ناوەڕۆك پووچەڵەكەی. دەوڵەتی تورك چاوەڕِێ ی ناڕەزایەتیەكانی خەڵكی كوردستان بوو، چونكە بەبڕوای من دەوڵەتی توركیش ئەوە دەزانێ كە كوردی ئەمڕۆ كوردی رابردوو نییەو لەبەرامبەر ئەو بێ مافی ونادادیەی كە بەرامبەری دەكرێت بێ دەنگ نابێ، ئەوەی دەوڵەتی توركی لەخشتە بردووە ئەوەیە كە وادەزانێت كاردانەوەكانی گەلی كورد كاتین دوای ماوەێك دەتوانێت سەركوتیان بكات، بۆ ئەمەش لەبەرامبەر ناڕەزایەتیەكانی ئەم دوایەش چەكی بەكار هێنا و سێ لاوی كوردی شەهید كرد، بەگوێرەی یاساكانی توركیا لەبەرامبەر ناڕەزایەتی دیموكراتیانەی خەڵك بەكار هێنانی چەك تاوانە بەڵام لەبەرامبەر كورد بەكاری دێنن و تاوانبارانیش بەكۆپتەر لە شوێنی خۆیان دەگوازنەوە بۆ شارەكانی رۆژئاوای توركیا، تاكو خەڵك نەتوانێ تۆڵەی شەهیدەكانی راستەوخۆ بكاتەوە.
پێنج ساڵ لەتێكۆشانی دیموكراتیانەی پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی دەتەپە جێگای ستایش و دەست خۆشیە بەتایبەتیش بۆ كەسایەتیەكی وەك ئەحمەد تورك لەتەمەنی 75 ساڵیدا كە وەك گەنجێكی 25 ساڵە لەبەرامبەر ئەو ناحەقیەی كە درەهەق بەگەلەكەی دەكرێت مەیدانی تێكۆشانی دیموكراتیانەی نیشانداو وەك هەر جارێكیش باوەشی گەلەكەی كردە ئەدرێسی تێكۆشانی خۆی، هەمانكات یەك ریزی و یەك هەڵوێستی پەرلەمانتاران وسیاسەتمدارانی كورد لەباكوور جێگای دەست خۆشییە بەیەك دەنگ ووتیان دەكێشینەوە و بەیەك دەنگ ووتیان دەگەڕێیینەوە، لەبنەڕەتدا یەك حەفتەیە دەتەپە رۆژەڤی تەواوی توركیایە.
لەهەمووش سەرەكی تریش ماوەی پێنج ساڵە هەموو هەوڵی ئەردۆغان و ئاكەپە كوردەكانی دەوڵەتی توركیا وهێزەكانی دەسەڵات لەباشووری كوردستان خوازرا كە دەتەپە بكرێتە دوو پارچە بۆیە بەناویان كردبوون باڵی هەڵۆكان و باڵی كۆترەكان، هەمانكات پێداگری لەسەر ئەوەی بەزمانی دەسەڵاتدارانی تورك ناوی پەكەكە بێنن بەڵام پەسەندیان نەكرد ویستیان نێوان بخەنە ناو رێبەرایەتی گەلی كورد بەڕێز ئۆجەلان وئەوان ئەوەشیان پەسەند نەكرد، پێچەوانە گووتیان موخاتەبی پرسی كورد بەڕێزئۆجەلانە. واتە لەهەموو لاێكەوە دەتەپە لە گەلە وڵاتپارێزەكەی لە بزووتنەوە ئازادیخوازەكەی و لە رێبەرایەتیەكەی دانەبڕا، پێچەوانە پێشەنگایەتی بۆ قۆناخەكان كرد، بۆیە دەبێ دەتەپە و بەڕێوەبەرو پەرلەمانتارانی ستایش بكرێن.
رێبەری گەلی كورد بەڕێز ئۆجەلان وەك چۆن لە پرسە هزری وفەلسەفی و ئایدیۆلۆژی و ستراتیژیەكان رۆلی رێبەرایەتی خۆی بینییووەو نووسینەكانیشی شایتحاڵی ئەمەن، هەمانكات لەئاراستەكردن ی پرسە سیاسیەكان بەتایبەت لەساتە بنبەستبووەكانی سیاسەتدا، ئەمەش لەقەیرانە سیاسیەكانی توركیا باش رەنگی داوەتەوە، ئەگەر ئەو دوو نموونەی هەرە دوایی هەڵسەنگێنین دەبینین گرێ كوێرە سیاسیەكانی بەڕێزیان دەیكاتەوە. ئەگەر ناردنەوەی هەردوو گروپی ئاشتی قەندیل ومخمور وەربگرن، دەبینین ئەوەی گوومان نەدەكرا ئەوە روویدا بەتایبەتیش ئەو دڵخۆشیەی گەلی كورد نیشانیدا ومەراسیمی ملیۆنی سازكرا، دەبێ لەوێ وەستایەتی سیاسی بەرٍێزئۆجەلان ببینین دەتوانرێ ئەمەش وا بەناو بكەین كەلەكات وساتی خۆیدا هەڵوێست وهەنگاوی لەجێگای خۆیدا داوێژێت.
خاڵی دووەمیش كە لە چاوپێكەوتنی دوایدا لەگەڵ پارێزەرەكانیدا دیاری كرد ئەویش ئەو رەوشەی دوای داخستنی دەتەپە ودەستبەردار بوونی 19 پەلەمانتار لەكاری پەرلەمانی وقووڵ بوونەوەی كاردانەوەكانی گەلی كورد بەڵام لەم ساتە ناسكەشدا جارێكی تر بەڕێزیان رێنمایەكی شایستە بەقۆناخەكەدا، دەبێ ئاماژەیەكیش بەهەڵوێستی جوامێرانەی ئۆفۆق ئۆراسی چەپگەر كە بەدەنگی كورد چوو بووە پەرلەمان بكەین بۆ بەشداربوونی گرووپی نوێ ئەمەش وای كرد جارێكیتر فراكسیۆنی كورد لەژێر چەتری بەدەپە لەپەرلەمان پێك هاتەوەو. ئەمجارە لەژێر ناوی پارتی ئاشتی و دیموكراتی بەدەپە كارەكانیان بەردەوام دەكەن و لەراستیشدا ئەوەی ئەمجارە بەڕێزئۆجەلان كردی هەڵوێستێكی نەرمە ڕەوە بەڵام بەردەوامدانە بە سیاسەتی دیموكراتیانە، بۆیە دەبێ ئەوە بگوترێت جارێكیتر بەڕێز ئۆجەلان مۆری خۆی لەئاراستەكردنی سیاسەتی توركیا داوە چونكە بەشێوەیەكی راست ئاراستەی كردەوە، دیسان جارێكی تریش دەبێ ستایشی پەرلەمانتارانی دەتەپە و بەڕێز ئەحمەد تورك بكرێت كە بێ دوو دڵی هەڵوێستی خۆیان لەگەڵ هەڵوێستی رێبەری خۆیان كردەوە بە یەك.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست