كۆنتروڵى جۆرى دەرمان گەروابێ فـــــــت

Monday, 04/01/2010, 12:00


هەروەك دەزانین كەماوەیەكى زۆرە باسى كۆنترۆڵى جۆری دەكرێت وچەندین بەرنامەى لە سەر سازكراوەو ببوە جێى دڵخۆشى خەڵكى ,كە لەمەودوا بە هیچ شێوەیەك ریگەنادرێت هیچ جۆرە دەرمانێكى خراپ و بێ مواێفات بێت بۆ كوردستان و دەست بەسەر دەرمانى قاچاغدا دەگیرێت ,وە كەس ناتوانێ دەست لەكارەكانى كۆنترۆڵى جۆرى وەربدات ,كەچى دەبینین ئەوە زیاتر لە سالێكە كونترۆڵى جۆرى دەست بەكاربوەو دەرمانى خراپ و قاچاغ بەردەوامە لەفرۆشتن و هەربەئاشكراش دەستێوەردان هەیە لە لایەن كەسانى دەست رۆیشتوو ,وە لەلایەن خودى بەرێوەبەرى كۆنترۆلى جۆرى دەرمانەوە كارئاسانى بۆ هەندێ كارى نایاسایى كراوە كە نازانین ئایا خۆى چەند سودمەند بووە لەو كارانە ,وە هەر بۆ شاردنەوەى ئەو كارانە دەستیكردوە بە بە چاو نوساندنى ئەو فەرمانبەرانەى كە ئاگادارن وپەیوەندیدارن بە پێدانى پارە بەشێوەى (مكافئە وساعات اچافی) ,جگە لەمانەش پارەسەرفكردن بە جۆرێك كە قازانجى خۆى تێدا بێت بۆنمونە ,سەرفكردنى پارە بۆ (تجهیز) كردنى نووسینگەى كۆنترۆڵى جۆرى لە فرۆكەخانە كە پێشتر لەلایەن فرۆكەخانەوە (تجهیز) كرابوو , وە هەروەها چەند شتى سەیرو سەمەرە دەبینى ,بۆ نمونە بەس داواى فەرمانبەرى كچ دەكرێت بۆ دامەزراندن وە سەرۆكى زۆربەى بەشەكانى كردوە بە ئافرەت گوایا ئافرەت لە گەندەڵیەكان بێدەنگ دەبن یاخود مەبەستێكى تریتێدایە,ئەوە بێجگە لە فەرمانبەری نادیار بۆ نمونە كەسێك بەناوى(د.كمال), وە چەند شتێكى تر كە لێرەدا جێى باسكردن نیە ,بەراستى جێى داخە كە هەر لە ئێستاوە لە دەزگایەكى هەرە گرنگى دەوڵەت ئەم جۆرەكارانە رووبدات .....ئەوەمان چاوەرێنودەكرد......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە