ساڵیادی تیرۆری ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان 5 ی ئایار وەکو ڕۆژی ئازادی لە کوردستان بەرز ڕادەگرین
Friday, 04/05/2012, 12:00
بابەت : بەیاننامە
پەیامی رێکخراوی سەردەشت عوسمان لە لە یادی دووەمین ساڵرۆژی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسماندا
تائهوکاتهی ماوین دهبێت قسه بکهین، ئهوکاتهی کهتهمهنیشم کۆتای دێت، باهاوڕێکانم خاڵێکم بۆ دابنێن وسهرلهنوێ بهدێڕێکی تر دهستپێبکهنهوه. سەردەشت عوسمان
دوو ساڵ لهمهوبهر وهکو ئهمڕۆ گهنجێک له هۆڵهکانی خوێندنی زانکۆ دهرفێندرێت، دوو ساڵ بەر لە ئەمڕۆ و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستاندا رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان بە ئاشکرا بەبەرچاوی پۆلیس و ئاسایش و لەبەردەم کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین دەفرێنریت و دوای رۆژێک بە کوژراوی لە شاری موسڵ دۆزرایەوە. ئهو وەک رۆژنامەنوسێکی بوێر بەرەنگاری ناعەدالەتی و گەندەڵی و چهمکی موقهدهسی بنەماڵەیی و هۆزایەتی بۆوە. لەسەر دهربڕینی ڕاستی ژیانی خەڵک و کۆمەڵگاکەی تیرۆر کرا.
شێوازی فڕاندن و تیرۆکردنی تیرۆری سەردەشت عوسمان، پەلامارێکی ڕاستەخۆ بوو بۆ سەر ئازادی دەربڕین و ئازادی رۆژنامەگەری لە کوردستان، سەرەتای هێرش و پەلاماری سەرکوتگەران بوو بۆ بێدهنگکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە خوازیارن ڕاستی بە خەڵک بگەیەنن. ئەم کردەوە تیرۆرستییە لە پاڵ هەمان ئەو ستهمکاری و ناڕەوایانەی حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان بووە کە بە درێژایی چەند ساڵی رابردوو بهڕێگهی جۆراوجۆر به سەر ڕۆژنامەنوسان و کەسانی ئازادیخواز تاقیکراونهتهوه.
لە سەرەتای رووداوەکە خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و رۆژنامەنوسان و گەنجانی کوردستان، هەموو هاواریان کرد بێدەنگ نابین! بەنارەزایەتی و خۆپیشاندانی جەماوەری لە شاروشارۆچکەکانی کوردستان جەسورانە وەڵامیاندایەوە و بێدەنگیان هەڵنەبژارد. داوا کرا کە لیژنەیەکی سەربەخۆ بۆ لێکۆڵینەوە لەم رووداوە جەرگبڕە پێک بهێنرێت، بۆ ئاشکراکردن و بە سزا گەیاندنی تیرۆرستان و ئەوانەی لە پشتی ئەو تاوانە وەستاون. بەڵام ئەم لیژنەیە نەک هەر پێک نەهێنرا بەلکو دەسەڵات هەموو ئەوانەشی دایە دادگە کە باسی کەیسی سەردەشتیان کرد.
ئەو لێژنەیەی کە بە بڕیاری سەرۆکی هەریمی کوردستان پێکهێنرا، یەکەمین ئەرکی هەڵگێرانەوەی ڕاستی رووداوی تیرۆری سەردەشت بوو. بەدانی زانیاری پێچەوانەی شێوازی تیرۆرەکە و ئەو بەڵگانەی لەبەردەستدابوو. دواتر لێژنەی ناوبرا لە چوارچێوەی بازنەی چیرۆکسازی و پیلانگێریدا بە دارشتنی سیناریۆیەکی قێزەون، بە هۆنینەوەی درۆیەک لە هیچ عەقلێک جیی نابێتەوە. وەک هەوڵێک بۆ شاردنەوە و داپۆشینی تاوانەکە.
جارێکیتر لەلایەن رۆژنامەنووسان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان، ئەو سیناریۆیە ڕەتکرایەوە و داوای پێکهێنانی لێژنەی لێکۆڵینەوەی بێلایەن لە دۆسیەی سەردەشت کرا.
دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، لە هەوڵی تێپەراندنی ئەو دۆسیەدان. بۆ یەکجاریش گوییان لە داخوازی ڕۆژنامەنووسان و خانەوادەی سەردەشت و خەڵکی کوردستان نەگرت. ٢ مانگ لەمەبەر بێشەرمانە بە پێداگری لەسەر هەمان سیناریۆی گاڵتەجاریدا لە دادگای هەولێر هەوڵی تێپەراندن و داخستنی دۆسیەکە بوون.
لە یادی دووەمین ساڵرۆژی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسماندا جارێکیتر ڕای ئەگەیەنین کە هەرگیز دەستبەرداری کەیسی تیرۆرکردنی سەردەشت نابین و لەلای ئێمە و هەموو ئازادیخوازانی کوردستان و جیهان ئەم کەیسە بە کراوەیی دەمێنتێتەوە تا لێکۆڵینەوەی بێلانانەی تێدا دەکرێت و تاوانبارانی راستەقینە دەدرێنە دادگا و سزا دەدرێن. ئەمڕۆ دووساڵ بەسەر یەکێک لە قیزەونترین ئەو تاوانانەداتێدەپەڕێت کە لە مێژووی کوردستاندا پەڵەیەکی رەشە بە ناوچەوانی دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمەوە. ئێمە لەکاتێکدا یادی ئەم تاوانە دەکەینەوە لەگەڵ ئامارێکی فراوانی پێشێلکاری بە مافەکانی رۆژنامەنووسان بەرەو ڕووین، کە هێشتا دەبینین پێشێلکاری و فشارەکان بۆ سەر رۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان لە زیادبووندایە و ئەگەری لە هەموو کاتێکدا هەیە کە رووداوای جەرگبڕی وەکو تیرۆری سەردەشت دووبارە بکرێتەوە. بێباکی دەسەڵاتدارانی کوردستان لەبەرامبەر هەردوو کەیسی تیرۆری سۆران مامەحەمە و سەردەشت عوسماندا پێمان دەڵێ هێشتا دەسەڵاتێك لە کوردستاندا باڵادەستە کە مەترسییەکی راستەقینەیە بۆ سەر ژیان و ئازادی هاووڵاتییان.
لێرەدا لە یادی دووەمین ساڵرۆژی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسماندا بانگەوازی ڕۆژنامەنوسان و ڕای گشتی و هەموو ئازادیخوازانی کوردستان ئەکەین، لەم یادەدا کهیسی سەردەشت بە زیندوویی ڕابگرن و بەنارەزایەتیەکانیان فشار بێنن بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم ، کۆتایی بە سیناریۆی گاڵتەجاری و پڕلەسوکایەتی بێنن و گوێ لە داخوازی و ویستی خەڵک بگرن بۆ پێکهێنانی لیژنەی لێکۆلینەوەی سەربەخۆ و بێلایەن بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکە و تاوانباران و بەسزاگەیاندنیان .
رێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی
2012-05-04
http://www.serdasht-osman.org E-Mail:
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست