کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


هاوار بۆ كێ بەرین؟ بۆ مێژوو

Sunday, 23/02/2014, 12:00


هاوار بۆ كێ بەرین لە ئەرزەوە بۆ ئاسمان لە ئەرزەوە بۆ هەموو جیهان و بۆ پێنج قاڕەی ئەرز بۆ هەموو بەشەریەت و هەتا بۆ ئاژەڵ و باڵندەكان كە گوێمان لێ بگرن ، نەك هاوار بكەین و بپاڕێننەوە بەڵكوو بۆ ئەوەى هەموو مرۆڤى ئەم سەر زەمینە گوێمان لێ بگرن بزانن كە نەتەوەیەك هەیە پێى ئەڵێن (كورد) لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست كە لە شەڕى جیهانى یەكەم پارچەیەك بوو زۆرى میللەتان بە مافى چارەنووسی خۆیان گەیشتن، بەڵام لەو كاتەوە كوردستانێكى گەورە بوو بە (4) پارچە تا ئێستاشی لەگەڵ بێت، لە بەهارى ساڵى 1991 دا ڕاپەڕینێكى جەماوەرى ستەم دیدە دژى ڕژێمى بەعسی (سەدام) ى خوێن ڕێژ ڕوویداو سەركەوتنى بە دەست هێنا، كە چی ئەوانەى (سەدام) بەهۆى (حافڤ ئەسەد) ەوە ناردبوونیە شاخ بۆ لەناوبردنى ئەو جووڵانەوە پێشكەوتووخوازە چەپڕەوە ، لەبەر ئەوەى (سەدام) هاوكارى كردن بە پارە و بە تانیاو ڕانە مەڕو و كەل وپەل كە مۆرى (ج.جەیش) ى لەسەر بوو، وەك هەموو لایەنێك ئەم ڕاستیە ئەزانن توانیان ئەو جوڵانەوەیە سەركوت بكەن و ئەو (2) سەركردەیەش لەناو بەرن ، هەر بەوەش نەوەستان بە پشتى حیزبی ( بەعس و سەدام) لە دەرەوە مانەوە كەوتنە گیانى هەموو حیزبە كوردستانیەكان، بۆ نموونە ساڵى 1983 بە (2) ملوێن دینارى سویسرى لە (پشت ئاشان) ئیبادەى شیوعیەكانیان كرد و تەعداى نامووسیشیان لەو ژن و كچانەش كرد، كە ئەوانە لە 8ى شووباتى ڕەشە خوێناوییەكەى 1963 ڕزگاریان ببو ئەمە بۆ ئەوەى بیسولمێنن كە كورد لە كوردستان كەلتوورێكیان هەیە كە لە مێژەوە بەوە ناسراون كە میواندارى غەریبە ئەگرن و ڕێزیشیان لێ ئەگرن، بەڵام لەناو خۆیاندا بە خۆخۆرى ناویان دەركردووە ، ئەم ڕەفتارانە بە بەرگى كوردایەتیەوە بۆ چەواشەكردنى گەنجەكانمان و خەڵكى بێ ئاگا، بەڵام درۆو دەلەسەو چەواشەكردنى هاووڵاتیان كۆتاییەكەى ئاشكرا ئەبن وەكو بوون،ئەوەشمان لەبیر نەچێت لە (دۆكۆمینت) لاى زۆرى خەڵكى دڵسۆز ئەمانە تۆماركراوە، وەك كیمیابارانى هەڵەبجەى شەهید و گواستنەوەى (زانكۆى سلێمانى) (سەدام) ویستى بیگوێزێتەوە بۆ تكریت بە ناوى (جامعە سلاح الدین) واى زانى (حرب الأیام الستە) ى ساڵى 1967 ى بەینى عەرەب و ئیسرائیلە ئەوەبوو شەڕى عێراق و ئێران درێژەى كێشا گواستیانەوە بۆ هەولێر ، لە سەرەتادا هەولێرییەكان زۆریان پێناخۆشبوو نەیان زانى خێرە و ئەبارێت بەسەریانداو دوایی هەولێر ئەبێت بە پایتەختى كوردستانى باشوور ، كە شارى سلێمانى ساڵى 1922 بە ڕەسمى بوو بە (حكومەتى مەلیك مەحموود) لەبەر ئەوەى هیچ میللەتێك نەبووە لە مێژوودا بە چەك بەرەنگار بێتەوە بەرامبەر سەرمایەدارى جیهانى (بەریتانیاى گەورە) كە چی لە باتى هەر شارى سلێمانى پاپتەخت بێت بەهۆى ئەمانەوە بوو بە نسیبی هەولێر ، ئەمانە و بێجگە لە كیمیابارانى هەڵەبجەى شەهید كە چۆن (پئەسەدار) یان هێنایە ناو هەڵەبجە و پئەسەداریان بردە سەر كەركووك بە حساب لە نەوتەكە ئەدەن بەڵام ئەمە پلان و پیلان بوو بۆ لەناوبردنى 183 هەزار كەس زیاتر لە مناڵ و گەورە و كچ و ژن و پیاو كە بە (ئەنفال) ى بەدناو ناوى دەركرد ، ئافەرین بۆ خۆتان و كوردایەتیتان ئەمە نەك هەر زەمینەى خۆش كرد بۆ جەندرمەكانى سەدام بەوەش نەوەستان بەڵكوو رێیان لە خەڵكى ناوچەى قەراغ و گەرمیان گرت بۆ ئەوەى بەرەو ئاوى سیروان نەڕۆن دوور بكەونەوە لەو ناوچەیە بۆ ئەم مەبەستە 3 تراكتۆر چەكداریان دانا بوو كە ڕێ لە خەڵكى ئەو ناوچەیە بگرن چوونكە ئەو كاتە پێشمەرگە لە سنوورى كوردستانى عێراق دووركەوتبوونەوە كە ئێمەش لەگەڵ ئەو هێزانەدا بووین كە دوور كەوتینەوە دوایی بەم كارەساتە مان زانى، ئەمانە خۆمان تیا ژیاوین لەبەر ئەوە خوا و مێژوو لەوە زیاتر ڕیسواترتان كات هەتا ماون بەر نەعلەتى خوا كەون كە خواش ناناسن.
ئەمجا پاش ڕاپەڕینى جەماوەر بە پلان و پیلان پێش هەموو خزمەتگوزارییەك كەوتنە پەلاماروو شەڕى ناوخۆیان هەڵگیرسان بۆ ئەوەى لە گۆڕەپانەكەشدا هەر خۆیان حوكم بگرنە دەست لەوەشا سەركەوتوو نەبوون كە لەو پێناوەدا سەدەها گەنجى خوێن گەرمى بێئاگایان بە كوشت دابێ ئەوەى خۆیان مناڵێكیان فیشەكێكى بەركەوێت ، هێشتا پشوویەكیان نەدابوو لە شارەى سلێمانى كەوتنە ئەوەى هەر مالێك سەر بەخۆیان نەبووایە میوانێكى غەریبەى سەربەخۆیان بۆ قووت كردنەوە كە لەو ماڵانەدا ئەیان هێشتنەوە ئەبوایە خزمەتیان بكردنایە بە جێگاو چێشت و نان و ئاو بەبێ ئەوەى پیرۆزى ماڵ حساب بكەن كە ئەمە لە دنیادا شتى وانەكراوەو نەبیستراوە واتە بكوژە و ببڕە هەر خۆیان بوون كە هیچیان خەڵكى ڕەسەنى شارى هەڵمەت و قوربانى نەبوون ، بەوەش نەوەستان كەوتنە داگیركردنى ئەرز و ماڵى خەڵكى ، ئەم شارە لە درووست بوونیەوە قوربانى ئەدات و بەرامبەر داگیركەرو دووژمن وەستاونەتەوە ، بەڵام ئەمجارەیان بەناوى كوردایەتیەوە بوو بۆ چەواشەكردنى خەڵكى بێ ئاگا نەك (هۆلاكۆ) ئاسایی نازانن خەڵكى ئەم شارە بە هیچ شێوەیەك هەڵناخەڵەتێن بۆیە مناڵە لاوەكانمان ئەگرن و چەواشەیان ئەكەن لەبەر ئەوەى ڕابوردوویان نازانن و نایەڵن دایك و باوك و كەس و كارلیان بزانن تا بە كوشتیان ئەدەن، خۆ ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ دواوە بۆ ساڵانى شەستەكان بە تایبەتى ساڵى 1966 كە بە ئاشكرا جاشایەتیان داهێنا كە بنكەكەیان لە بەكرەجۆو كرژە و چەمچەماڵ بوو كە ئەوسا لە كوردستانى باشوور هەر شیوعى و پارتى هەبوون كە لە ساڵى 1946 شەهید قازى محمەمەد و مەلا مستەفا بارزانى و هەمزە عەبدووڵڵا یان نارد لە مهابادەوە بۆ شارى سلێمانى ئەو ساڵە لە بەغدا پارتى دیموكراتى دامەزرا لە چەند كەسایەتیەكى نیشتمان پەروەر لە ماڵى (سەعید فەهیم) بەڵام خەزوورى سكرتێرى یەكیەتى ساڵى 1947 پاش لەناوبردنى جمهوریەتى مهاباد و لە سێدارەدانى چوار ئەفسەرە نیشتمان پەروەرەكان لە بەغدا ئەمجا چووە ناو پارتى دیموكراتى كوردستان بەڵام ساڵى 1951 خۆی و كۆمەڵێك خەڵكى لەگەڵ خۆیدا جیابوونەوە (ئینشیقاق) یان لە پارتى کرد و ناوى خۆیان نا (باڵى مەركەز) پارتیش ناونرا (باڵى پێشكەوتووخواز) بە سەرۆكایەتى هەمزە عەبدوڵڵا ئەم بەشە سەرچاوەكەى لە كتێبی( الجمعیات و المنڤمات و الأحزاب الكردیە فی نسف قرن 1908-1958) نووسینى خواڵێخۆشبوو دكتۆر عبدالستار گاهر شریف ساڵى 1989 كە خۆشی یەكێك بوو لە (باڵى مەركەز) ل 154 .ئیتر لەو كاتەوەى باڵى مەركەز درووست بوو ساڵى 1951 دوو بەرەكى لە كوردستانى عێراق درووست بوو تا ئێستاشی لەگەڵ بێت.

جەماوەرى بەشەرەفى كوردستانى باشوور بە گشتى و خەڵكى (شارى سلێمانى و دەوروبەرى) بە تایبەتى
بۆ ئەوەى بزانن چۆن ئەو موڵك و ئەرزانەى خەڵكى سلێمانى و دەوروبەریان داگیر كرد بەم شێوەیە نوسراوە بە عەرەبی

(بسم الله الرحمن الرحیم)
رئاسە مجلس الوزراو /
رقم القرار (56)
تأریخ القرار 10/6/1998
كتب فی السلیمانیە بتأریخ 10/6/1998
رئیس مجلس الوزراو/ أقلیم كردستان
(ئیدارەى سلێمانى)
دووەم قرار
(بسم الله الرحمن الرحیم )
رئاسە أقلیم كردستان
رقم القرار (124)
التأریخ 17/10/2000م
رئیس أقلیم كوردستان

نازانین و ئەپرسین لە چ مەملەكەتێك لە جیهاندا نەتەوەیەك خۆى ڕزگار بكات لە داگیركەر كە چی لایەنێك وەك لە پێشەوە باسمان كرد بە ناوى قانون و یاساوە ئەرز و موڵكى جەماوەرى ڕاپەڕیوو داگیر ئەكەن ؟ ئەم جۆرە یاسایانە لە قتووى هیچ عەتارێكدا نییە بەس لاى ئەمان هەیە ، زۆرى كوردەكانى كەركووك دڵیان بەو پیاوە خۆشبووە كە ئەوە ڕەفتاریانە و ئێوەش خەوتان لێكەوتووە وەرن بە ئاگا بێنەوە ، لەبەر ئەوەى ئێستا سەردەمى پێشكەوتنى (عیلم و تەكنەلۆجیا) یە ئەمانیش بۆیە قانونى وەها (مۆدێرن) دەرئەكەن بۆ ئەم خەڵكەى كە لە زەمانى ڕژێمى (سەدام و بەعسی لەناوچوو) ناوچەى پیشەسازى و چەند شوێنێكى تریان داگیركرد بەڵام كە ڕاپەڕینى بەهارى 1991 ڕوویدا ئەو ئەرزانەیان بەجێ هێشت و نەیانتوانى بیدەن بە كۆڵیاندا ، بەڵام ئەمان ئەو ئەرزانەى كە داگیریان كرد بۆیان كردووین (بە حوشتر) و بە سوپەرماركێت و باڵەخانەى بەرزو بازاڕو جێگەى بەرزى نیشتەجێ بوون بۆ ئەوەى جێگاى زۆرى خەڵكى بێتەوە و پێشمان ئەدەنەوە بەكرێ پێشمان ئەڵێن بڕۆن بۆ خۆتان هەر كوردایەتى بكەن ، ئەوەش ئەزانین كە بەرپرسی وا هەیە لەم شارەو دەوروبەریدا چی بیناى حكومى و ئەهلى هەیە لە 10% ى هى یەك بەرپرسە و داگیركراوە كەچی وازناهێنن هەر ئەڵێن ئەگەر كوردایەتى نەكەین چۆن ئەبین بە خاوەن موڵك و سەروەت و سامان ئێوە بۆ خۆتان (هەر سیر بخۆن و زوڕنا لێدەن).
هۆ خەڵكینە تاكەى ئەرزمان داگیر بكەن و بێ دەنگى لێ بكەین ئێمە ئەبێت ترسنۆك بین؟ نازانن تا ئێستا هەزارو یەك شكاتمان كردوو چی پارەو پوول هەبوو هەموویمان لەو پێناوەدا سەرفكرد مناڵیشمان گەورەبوون كە ژن ئەهێنن و شوو ئەكەن پارچە ئەرزێكیان بۆ نەهێشتووینەتەوە كە بیكەن بە كولانەیەك وەك حكایەتى (بزن و مەڕەكە) كەوابێ دەست لەناو دەست و قوەت لە خواى گەورە لەم ڕۆوە بڕیارمان دا لە هەموو شوێنێك شكاتیان لێ بكەین چ لە (U.N) چ لە حكومەتى مەركەزى دواجار لاى (خواى گەورە) بێ سڵمینەوە هەموو ڕێگایەك ئەگرینە بەر خۆماڵمان نەماو ئەرزیشمان داگیر كرا بگاتە ئەم بەهارى 2014 یە (23) ساڵى ڕەبەقە و چەندەها خاوەن ئەرزمان مردن و مناڵیان گەورەبوون ئیتر كاتى ئەوە هاتووە هەقى خۆمان بكەینەوە بە هەر شێوەیەك بێت ئێمەى ئەرز داگیركراو ئەم كێشە گەورەیە ئەخەینە بەردەمى یاسا لەمەولا ئەگەر یاسا نەبوو بڕیارمان داوە بە دەستى خۆمان و خێزان و مناڵ و كەس و كارمان بە دەستى خۆمان هەقى خۆمان بسێنین و بە پشتگیرى جەماوەرى ستەم دیدەى ڕاپەڕیوو ئەو حیزبە نیشتمان پەروەرانەى كە تا ئێستا خۆیان نەدۆڕاندووە و ئەو كەسە دڵسۆزانەشی كە لە ڕێزى ئەواندا ماون داوایان لێ ئەكەین كە بێنە ڕیزى ئێمە دوایی با ئێوەش وەك ئەوان بەر شاڵاوى جەماوەر و نەعلەتى مێژوو نەكەون چونكە بڕیارمان داوە هەقى خۆمان بكەینەوە ئیتر چی ڕوو ئەدات با ڕووبدات و گلەیش لەسەر داگیركەرانە خۆ ئێوە لە سووپاى ئینگلیز بەهێزتر نین كە مەلیك مەحموودى حەفید لەم شارەدەرى پەڕاندن ، هەر لەم كاتەوە بڕیارمان دا كە كوردایەتیەكەمان بگوێزینەوە بۆ لاى ( P.K.K و سەركردە ئۆچ ئالان) چونكە لە هەر پارچەیەكى كوردستان خەبات بكەین ئامانجەكەمان (كوردستانێكى سەربەخۆو میللەتێكى بەختیار) بۆ هەر چوار پارچەى كوردستان) ئێوەش داگیركەران لەوە زیاتر سووك و سەلیم تر بن واتان لێ بێت پەنا بەرن بۆ جمهوریەتى ئیسلام كە بێنە ژێر باڵتانەوە نازانن ئەوەندە خراپەتان كردووە مەگەر ئینگلیز و ئەمەریكاى ئاغاتان فریاتان كەوێ ، پێشتان ڕائەگەیەنین هەر كردەوەیەكى نامرۆڤانە بەرامبەرمان بكەن چی هەیە لە هەگبەكەماندا ماوە هەمووى هەڵئەڕێژین ئیتر چاوەڕێی گێڕانەوەى هەقى خۆمان ئەكەین لەگەڵ ڕێزماندا بۆ هەموو كوردێكى بەڕێزو دڵسۆز

تێبینى :-
ئێمە كاتى خۆى زۆر داوامان كرد كە سەرۆكى هەرێم كاك مەسعود بارزانى ببینین - بەڕێزیشی بەهۆى لقى چوارى پارتى دیموكراتى كوردستان لە سلێمانى بە وەرەقەیەك ئاگاداركراینەوە كە بچین بۆ هەولێر بۆ هاوینە هەوارى سەڵاحەدین بۆ چاوپێكەوتن كە چوار كەس بووین و چووین بۆ سەڵاحەدین لە شانسی ئێمە بە داخەوە كارەساتى تەقینەوەى تیرۆریستان لە هەولێر لە (1) ى شووباتى 2004 دا ڕوویدا كە لە مقەڕى دووى پارتى و مەڵبەندى سىَ ى یەكیەتى ڕوویدا كە چووین بۆ مەكتەبی سیاسی لە هاوینەوارى سەڵاحەدین كاك مەسعود عیزەددین بەروارى دانا بوو كە پێمان بڵێت كارەساتێكى وا ڕوویداوە بیخەینە كاتێكى ترو خۆیان ئاگادارمان ئەكەنەوە ، لەو ساوە تا ئێستا چاوەڕوانین بە مەرجێك چەندەها جار چووین بۆ هەولێر بۆ بینینى بەهۆى سكرتێرەكەى بەڕێز كامەران جاف كە زۆر ڕێزى لێ ئەگرتین بەڵام ئەوە ماوەى 10 ساڵە ئەویشمان نەبینى كەوا سەرۆكى هەرێمى كوردستانى باشوورە و چارەسەرێكمان بۆ بدۆزیتەوە بۆ كێشەى داگیركردنى ئەرزو موڵكەكانمان بۆیە دواجار ئەم بڕیارەمان دا وەكو خوێنتانەوە بۆ مێژوو كە هەق لەگەڵ ئێمەدایە نەك لەگەڵ داگیركەران .

سەروونوسخە بۆ:-
1 _راى گشتى
2- یوئێن(بانكى مۆن).
3- ئۆباما .
4-سەرۆكى حكومەتى مەركەزى نورى مالیكى.
5-دادوەرى لێكۆڵینەوە لە سلێمانى ئەگەر هەبێت و جورئەت بكەن وەك شەهیدكردنى كاوە گەرمیانى لێ نەیەت.
6- سەرۆكى هەرێمى كوردستان .
7-سەرۆكى ئەنجوومەنى وەزیران .
8- حیزبە كوردستانییە دڵسۆزەكان.
9- ڕۆژنامەكان.
10- كەناڵى تەلەفیزیۆنەكان.
11- زانایانى ئیسلامى .
12= P.K.Kو سەركردەكەى عەبدوڵڵا ئۆچ ئالان بەهۆى بەڕێز جەمیل بایدن لە بنارى قەندیل.


لەگەڵ ڕێزماندا
كۆمەڵێك لە خاوەن ئەرزى داگیركراو
لە شارى سلێمانى بە گشتى و ئابڵاخییەكان و مەڵكەندییەكان بە تایبەتى


رۆژى 15/2/2014 بە بۆنەى یادى 15 ساڵى دەستگیركردنى (ئاپۆ) لە كینیا بە هۆى سی ئاى ئەى ئەمریكى و میتى تورك بە تەیارەیەكى تایبەت خۆی و هاوڕێكانى ڕەوانەى توركیاى داگیركەرى توركمانە تۆڕانییەكان كە 700 ساڵ زیاتر لەمەوبەر لە مەنغۆلیاوە هاتوون بەناوى ئیسلامەوە ئەرزى یۆنانیەكان و كورد و ئەرمەنیەكانیان داگیر كرد.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە