گۆڕان ... چۆن و لە كوێ و بۆچى و كێ دەیكات؟
Monday, 05/04/2010, 12:00
ئەمڕۆ لە كوردستاندا، گۆڕان وەك بزووتنەوەیەكى جەماوەریی فەرفراوان سەیردەكرێت و بە خوێندنەوەى ئەنجامەكانى دوو پرۆسەى هەڵبژاردنى رابردووى عێراق و كوردستان، بەلانى كەمەوە، بۆتە جێ ئومێدى یەك لەسەر چوارى خەڵى كوردستان.
بەڵام پرسیارى هەرە گرنگ و جەوهەرى ئەمڕۆ پێستە گۆڕانخوازانى كوردستان لە خۆیانى بكەن ئەوەیە، ئایە گۆڕان ... چۆن و لە كوێ و بۆچى و كێ دەیكات؟
گۆڕان چۆن دەكرێت، گۆڕان بە عەقڵى كراوەو جیهانبینیەكى سەردەمیانەو خوێندنەوەى پێویستی و ئامادەییە مرۆییەكان دەكرێت..
گۆڕان لەكوێ دەكرێت، گۆڕان لە زەمینەیەكى لەبار و ئامادەكراوو رەخساو دەكرێت..
گۆڕان بۆچى دەكرێت، گۆڕان لە پێناو گۆڕینى واقیعێكى تاڵى قبوڵنەكراو و بێزاركەر و هێنانەدی لایەنى كەمى دادوەرى و یەكسانی و رەخساندنى دەرفەتى كارى رۆشنبیرى و سیاسی و رۆژنامەوانى و كۆمەڵایەتى و..... دەكرێت...
كێ گۆڕان دەكات؟ (رەنگە ئەم وەڵامانەى سەرەوە بێزاركەرو سادەو چەندین بارەبن، بەڵام بەپێویستمزانى فەرامۆشیان نەكەم) وەڵامى ئەم پرسیارە، مەبەستى ئەم نووسینەى ئێمەیە، حەزدەكەم بەچەند پرسیارێك وەڵامى ئەم پرسیارە سادەیە دەست پێبكەم، ئایا گۆڕان بە خەڵكى هەلپەرست دەكرێت؟
ئایا گۆڕان بەوانە دەكرێت كە نەتوانن گۆڕان لەعەقڵى خۆیاندا بكەن؟
ئایا گۆڕان بەوانە دەكرێت كەنەتوانن گۆڕان لە ماڵە بچووكەكەى خۆیاندا بكەن؟
ئایا گۆڕان بەبێ پلان و بەرنامەو ستراتیژ دەكرێت؟
ئایا گۆڕان بە خەڵكى پیلانداڕێژەرو ماستاوچی دەكرێت؟
ئایا گۆڕان بە خەڵكى كۆنە بەرپرسی گەندڵكارو سەرلێشێواو دەكرێت؟
ئایا گۆڕان بە شەڕفرۆشتن و هەڵەشەیی دەكرێت؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست