بەرامبەر بەخۆمان شێرو بەدوژمنیش........
Thursday, 04/03/2010, 12:00
دەمەوێ پێش ئەوەی بچمە ناو ناوەرۆکی بابەتەکەوە، ئەوە بڵێم کەئەو شۆڕشانەی گەلی کورد بەدرێژایی مێژووی پێی هەڵساوە لەئەنجامی چەوسانەوەی خەڵکی کوردستان بووە لەلایەن داگیرکەرانی ووڵاتەکەیدا، نەوەک وەکو هەندێک دەڵێن کە ئەگەر فڵان یان فیسار کەس یان بنەماڵە نەبوایە کورد شۆڕشی نەدەبوو.
ناوەرۆکی بابەتەکەئەوەیە کەئەوە بۆ چەند ڕۆژێک دەچێت ڕاگەیاندنەکانی دەسەڵات هەراوهۆریایەکی زۆرناوەتەوە بەوەی کەبەڕێز پارلەمانتار عدنان عوسمان بەپێشمەرگەی ووتووە میلیشیا.....وە ئەیانەوێ دەستەکەی خۆیان بەسەر ئەودا بسڕنەوە، هەموو کەسێک دەزانێت کە پێشمەرگەو ووشەی پێشمەرگە چەند بەرزەو چەندە قودسیەتی هەیە لەناو کۆمەڵانی خەلکی کوردستان پیرۆزەو بەقەد شاخەکانی کوردستان پارێزگاری لەکوردستان کردووە، بەڵام ئەوە ئەو دەسەڵاتە گەندەڵەیە کەکردوویەتی بەمیلیشیا لەخزمەتی هەردوو حیزبدا نەوەکو بەڕێز عدنان عوسمان...
باشە ئەگەر ئەو دەسەڵاتە ئەوەندە جەسوورەو بەتەنگی پێشمەرگەو ناوە پیرۆزەکەیەوەیەتی با ئاوڕێک بۆ دواوە بدەنەوە جا دەزانن چەندەهاجار ئوسامە نجێفی و کەسانی تری شۆڤێنی عەرەبی بەپێشمەرگەیان ووتووە میلیشیا، ئەی بۆچی ناچن بەگژ ئەوانەداو خەڵکی نابەنە سەرشەقامەکان دژی ئەوان. خۆ ئەوانە دوژمنن، بەڵام عدنان عوسمان لەخۆشەویستی ووشەی پێشمەرگەو بەتەنگەوە هاتنیەتی کە لەکەسایەتی ئەو دەسەڵاتە خۆسەپێنەرە وای لێهاتووەو بچووک بۆتەوە، ئەو بەرێزە ئەیەوێت پیرۆزی پێشمەرگە بگەرێتەوە دۆخی جارانی.
هەموو خەڵکی کوردستان بینیوویەتی کەچۆن سەرۆک کۆماری عێراق جەلال تالەبانی لەکۆبوونەوە رۆژنامەنووسەکانیدا تەنها بۆ ئەوەی برا عەرەبەکانی پێی بڵێن عێراقییەکی باشە چۆن لەکەسایەتی ڕۆژنامەنووسی کورددا سووکایەتی بە تاکی کورد دەکات کەلەکاتی پرسیار کردنیدا پێی دەڵێ تۆ دانیشە..تۆ نا...با رۆژنامەنووسێکی عەرەب پرسیار بکات...ئا ئەمەیە گەورەیی تالەبانی کە نەوەکو هەر خۆی سووک کردووە، بەلکو دەیەوێت تاکی کوردیش وەکو خۆی لێبکات، ئەو هەموو شتێک دەکات لەپێناوی ئەوەی تەنها خۆی بکات بە سەرۆکێکی خۆشەویست لەنێو برا عەرەبەکانی کوردیش هیچ.
من دەمەوێ ئەو پرسیارە بکەم، ئایا ئەو چەند ساڵەی کەئەو سەرۆک کۆمارە لەزیان زیاتر چ سوودێکی بۆ گەلی کورد هەبووە.
لەلایەکی ترەوە نێچیرڤان بارزانی لە چاوپیکەوتنێکی لەگەڵ یەکێک لە ڕۆژنامەکاندا بەشان و باڵی تورکیای داگیرکەردا هەڵدەدات و شانازی بەوە 3500 ڕۆلەی کوردی بۆ تورکیا بەکوشتداوە لەشەڕی دژ بەگەریلاکانی باکووری کوردستان.
ئەو جۆرە خائینانەن کە سەرکردایەتی گەلی کورد دەکەن لەباشوور، بۆیە دەلێم ئیوە وەڵامی دوژمنانی کورد بدەنەوە کە هەموو مێژووتان پڕە لەخیانەت ئنجا وەرن لەبەرامبەر عدنان عوسمان سەرتان هەڵبێنن، ئەویش کەهەموو خەڵکی کوردستان گەواهی بۆ ئەدا کەڕۆڵەیەکی بەئەمەک و دڵسۆزی گەلەکەیەتی، چونکە ئەو بەرێزە دەیەوێت هەموو تاکێکی گەلی کوردستان سەربەرزو سەرفراز بێت نەوەکو ملکەچ و برا بچووکی نەتەوەکانی تر.....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست