خوێندکارانی زانکۆ به خوێن ئیمزای ده‌که‌ن
Tuesday, 01/03/2011, 12:00
که‌مپینی تۆم به سه‌رۆک قبوڵ نییه - ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیکار
که‌مپینی (تۆم به سه‌رۆک قبوڵ نییه)
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ که‌مپینێک له زانکۆی سلێمانییه‌وه بۆ داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ڕێخرا به ناوی که‌مپینی (تۆم به سه‌رۆک قبوڵ نییه)، حه‌ماسه‌تی خوێندکاران بۆ ئه‌و داوایه‌ی که‌مپینه‌که و کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزاکان ئه‌وه‌نده زۆره که ژماریه‌ک له خوێندکاران که به خوێنی خۆیان ئیمزای فۆرمه‌که‌یان کردووه. سه‌رپه‌رشتیکارانی که‌مپینه‌که باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که چه‌ند خوێندکارێک په‌نجه‌ی خۆیان بریندار کردووه و په‌نجه‌مۆری خۆیان به خوێن له خانه‌ی ئیمزاکه مۆر کردووه. ئه‌وان ده‌ڵێن که ئه‌مه قه‌باره‌ی بێزاریی خه‌ڵک له شێوه‌ی حوکمڕانیی سه‌رۆکی هه‌رێم پیشان ده‌دات و گه‌نجان ده‌یانه‌وێت به‌م شێوه‌یه پیشانی بده‌ن که چه‌ند قوڵ ته‌مه‌ننای ده‌ستله‌کارکیشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌که‌ن. ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر سه‌رۆک تۆزێک جیدییه‌ت له‌و قسه‌یه‌یدا بێت که ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر خه‌ڵک ناڕازیی بێت ده‌ڕۆم، ده‌بێت ئه‌م بێزاریینواندنهی گه‌نجان مانای زۆری هه‌بێت بۆی.
شایان بهباسه که‌مپینی (تۆم به سه‌رۆک قبوڵ نییه) به‌دوای ئه‌و لێدوانه‌دا به‌ڕێخرا که سه‌رۆکی هه‌رێم له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئیتاڵیا (LAGI)-دا له ڕۆژی ٢٤⁄٢⁄٢٠١١-دا ووتی ''ئه‌گه‌ر ٠٠٠ ٥٠ هاوڵاتیی کوردستان داوا بکه‌ن ده‌ست له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم بکێشمه‌وه، یه‌کسه‌ر ده‌ست ده‌کێشمه‌وه.''
سه‌رپه‌رشتیکارانی که‌مپینه‌که به‌نیازن زیاتر له ٠٠٠ ٥٠ ئیمزا کۆبکه‌نه‌وه و ئینجا داوا بکه‌ن سه‌رۆک وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێک ڕێز بۆ قسه‌که‌ی خۆی دا‌نێت و ده‌ست له‌کار بکیشێته‌وه.
ئه‌مه‌و که‌مپینه‌که له ئیمزاکۆکردنه‌وه به‌رده‌وامه و بڕیاره ئه‌م ئێواره‌یه له سه‌رای ئازادیی به‌رده‌وامیی هه‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست