کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بێ بایەخ بوونى پەیمانگا (تەكنیكى و پیشەییەكان)

Saturday, 12/09/2009, 12:00


وەكو هەموو سالێك كێشەى وەرگرتنى خوێندكارانى پۆلى شەشەمى ئامادەیی سەرهەل ئەدات ,ئەمەش وادەكات كە هەموو خوێندكارێك بەتایبەتى و كۆمەلگاى كوردى بەگشتى بەرامبەر بە زانست و زانیارى كوردستان بێ ئومێد بن ,ساردبوونەوەى خویندكاران لە خوێندن بەرەو پێش بردنى ئاستى زانیارى خۆیان و تەنها بیر لە بەدەستهێنانى نمرە بكەنەوە بگرە هەندێكیان واز لە خوێندن بهێنن كەئەمەش دوارۆژى گەلەكەمان بەرەو ئاقارێكى ترسناك و نالەباردەبات , ئەم ساڵ وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بریارى داوە كە تەواوى خوێندكارانى پۆلى شەشەم لە زانكۆو پەیمانگاكان وەربگرێت ئەوەى كەباس دەكرێت مەبەست وەرگرتن نى یە بەڵكو لەكۆلكردنەوەى وخۆدزینەوەیە لە كێشەكە بە واتایەكى تر ئەم هەموو خوێندكارە چۆن دەبێ لە زانكۆو پەیمانگاكان وەربگیرێن, ئەو لایەنەى كەزۆرترین خوێندكارى بەر دەكەوێت پەیمانگا تەكنیكى و پیشەییەكانە ئەداهاتووى ئەم دوو لایەنە دیارە واتا خوێندن لەم دوو پەیمانگایە دا تەنها بۆ وەرگرتنى خوێندكارە تا نەلێن ناوەكانتان نە هاتۆتەوە ئەگینا دوارۆژیان دیارنى یە, چونكە بە سەدەها دەرچووى پەیمانگاى پیشەییەكان و تەكنیكیەكان هەیە كەلە مالەوەن كاكە یان وەریان مەگرن یانیش لە گەورەیى ئەم پەیمانگایانە كەم مەكەرەوە بلێن تەنیا خوێندن تییاندا بۆ كات بەسەر بردنە ئەم دوولایەنە لە وولاتاندا گرینگى و بایەخى خۆى هەیە كە لەم دوو پەیمانگاییانەدا سەدەها و هەزاران تەكنەلۆژییاى پێشكەوتوو یان داهێناوە كەبارى ئابوورى ووڵا تیان بەرەو پێشەوە بردووە بەلام بە داخەوە لاى ئیمە بە سوك و ریسوا ناوى دەبەن بەشێوەیەك كەخوێندكار پێى شەرم بێ كە بڵى لەم دوو پەیمانگایە دەخوێنم ئەمەش هۆكارەكەى بۆ حكوومەت و وەزارەتى خویًندنى باڵا دەگەرێتەوە چونكە بە شێوەیەكى تۆكمە گرنگى پێنادەن ,مەرج نى یە ئەو كەسەى كەلە پۆلى شەشەم دەرچوو لەزانكۆو پەیمانگاكان وەر بگیرێن بەلام كە حكوومەت بیر لەم كەسانە نەكاتەوە بێگومان كۆمەلگاش رازى نابن دوواى ئەم هەموو ساڵە خوێندن و مەسرەف و ناخۆشییە بڵى برۆرەوە ماڵەوە ئائەمە خواش قبوولى ناكات كە رەنجت بە خەسار بروات دەبێ حكومەت هەرهیچ نەبێ كاریان بۆ بدۆزێتەوە وەكوو وولاتانى تر , لەم وولاتانى كە تووشى قەیرانى ئابوورى بونەتەوە لەئەنجامى لەسەر كارلابردنیان خۆیان دەكوژن ئەم هۆكارەش چەندین وولاتى نیگەران كردووە كەچارەیەك بۆ ئەم ئاریشەیە بدۆزنەوە جا ئەوان ماوەیەكە تووشى قەیرانى ئابوورى بوونە دنیا وێران بووە, بەلام قەیرانى ئابوورى دەمێكە لە كوردستان هەیە كەچى هەستى پێناكەن دەمێكە بێكارى لەكوردستان هەیە بەلام خۆشبەختانە دیاردەى خۆكوشتن نییە , بەلام دیاردەى كوشتنى كەسانى ترهەیە واتا بەهۆى بێكارى لەكوردستان چەندین خێزان جیابوونەتەوەو تێكچوونە یان چەندین و چەندین لاو هەیە كەتا ئیستا نەیان توانیوە خێزان پێك بهێنن لەبەرچى بێگومان لەبەر نەبوونى كارو قەیرانى ئابوورى كوردستان كەتائیستا بیرى لێنەكراوەتەوە كە كار بۆ ئەو كەسانە بدۆزنەوە كە بێكارن, كوردستان واى لێهاتووە بۆتە وولاتێكى بازرگانى كەبلێن ئەوەى كار و پارەى نەبێ شوێنى تیادا نابێتەوە برۆن بۆ وولاتانى تر چونكە ئیوە خاوەنى وولاتەكەتان نین با وولاتانى تر كارتان بۆ بدۆزنەوە ئەمەش دەمێكە سەرى هەلداوە كەچەندین گەنج و پیر و مناڵ كوردستانیان جێهێشتووە چونكە بەدوایى ژیانیك دەگەرێن كە ئاسوودەبن .
خوێندكارێكى كۆلیژى پەروەردەى بنیات \ هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە