کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"تەلەبە كەرە"

Thursday, 17/12/2009, 12:00


ڕەنگە هەر خوێنەرێك ئەو دەستەواژەیەى لاى سەرەوەى بەرچاو بكەوێت بەلایەوە شتێكى زۆر سەیرو نامۆ بێت وە لە هەمان كاتدا پرسیارێكى لا دروست بێت كە ئاخۆ ئەم قسەیە هى چ كەسێكە؟ وەك دەزانین و دەبیستین كە هەندێ پێناسە هەیە بۆ زانكۆ كە دەڵێن((زانكۆ داینەمۆى گۆڕانى كۆمەڵگەیە یا ناوەندێكى زانستى مەعریفیە)) بەڵام بە داخەوە تاكو ئێستا هەندێك لە ئێمە لەو پێناسەیە نەگەیشتوین!! خوێنەرى بەڕێز ئەو دەستەواژەیەى كە ناونیشانى بابەتەكەیە قسەى سەرۆكى بەشى زمانى ئینگلیزى بەیانیانى زانكۆى سلێمانییە كە ئەویش بە هۆى نەهاتنى زۆرێك لە خوێندكارانى كۆلێژەوە بۆ دەوام ئەو دەستەواژە ڕۆشنبیرى و ئەكادیمیەى بەكارهێناوە بەرامبەریان..
ئا ئەوەیە هێماى ڕۆشنبیرى و زانستى جەنابیان.. ئافەرین دكتۆر!!؟ لە كوێى وەزارەتى خوێندنى باڵا لە كوێى سەرۆكى زانكۆى سلێمانى؟ ئاگاتان لێیە یا ئێوەش......... ؟

داواى لێبووردن بۆ سەرجەم خوێنكاران و دكتۆرە بەڕێزەكانى دیكە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە