کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فریاى بەشى كۆمەڵناسیى بكەون

Sunday, 01/03/2009, 12:00


بەشى كۆمەڵناسى زانكۆى سلێمانى چەندین ساڵە بۆتە گەندەڵترین ناوەندى زانكۆو دكتۆر دلێر ئەحمەد كە ڕاكرى بەشەكەیە ئافرەتێكى كردووە بەسەرۆك بەش هەرچەندە تائێستا ماجستەریشى نیە بەڵام بۆئەوەى كارو بارەكانى خۆى پێ بەڕێبكات . لەگەڵ ئەوەشدا ئەم سەرۆك بەشە هیچ شتێكى بەدەست نییەو تەنها سەرۆكێكى كارتۆنییە، هەربۆیە راگلرى كۆلێژ دكتۆر دلێرو هەرەوەها حیزب بەئارەزوى خۆیان هەرشتێكیان بوێت بەسەریا ئەیسەپێنن و زۆربەى بەرپرسەكان لەم بەشەدا بڕوانامەیان بۆكراوە بەبێ ئەوەى دەوام بكەن و ناو جامیعەشیان بینیبێت، بەم دواییانەش دواى تێپەڕبونى زیاتر لەسێ مانگ بەسەر دەوامى زانكۆدا بەئەمرى بەرپرسێكى حیزبى گەندەڵ چەند خوێندكار وەرگیراون كەخۆى لەخۆیدا نایاساییە، لەم بەشەدا هیچ رێزێكى مامۆستا باشەكان ناگیرێت و بەهیچ چێوەیەك موحازەرەیان پێنادرێت بەپێچەوانەوە چەندین كەسى ماستاوچى حیزب هاتون دەرس ئەڵێنەوەكەهیچ شارەزاییەكى ئەوتۆیان نییە. لەوانەش كەسێكە بەناوى ئەمیر خوداكەرەم چونكە ماستاوچى حیزبە بەواسیتە یەكسەر لەماستەرو دكتۆراش وەرگیرا گەڵ ئەوەى چەندین مامۆستا هەن چەندین ساڵ پێش ئەو لەوبەشەدا خزمەتیان كردووە بەڵام چونكە ماستاو چى و حیزبى نین تائێستاش لەدكتۆرا وەرناگیرێنەوە، ئەم مامۆستایە كەناوى ئەمیر خوداكەرەمە موحازەرەكانى بەكاردەهێنێت بۆ هێرش كردنە سەر مامۆستا دڵسۆزەكانى بەش و هەرەوەها ئەكەوێتە پیاهەڵدانى خۆیى و نیوەى موحازەرەكانى هەرباسى خۆى ئەكات لەگەڵ ئەوەى ڕۆژانە چەندین قسەى ناشیاو دژى كۆمپانیاى وشەو خودى بەڕێز كاك نەوشیروان ئەكات. ئەم مامۆستایە لەسەردەمى ڕژێمى بەعسدا بەعسى بووەو دواتر بۆتە پارتى و ئێستاش زوڕنا ژەنى باڵى گەندەڵى خەتى گشتییە و خوێندكارێكى گوێڕایەڵى بەرزانى ئەحمەدكوردەیە و هەر ئەم بەناو مامۆستایە ساڵى پار باشترین مامۆستاى بەشەكەى بەدەركردن دا چونكە ئەو مامۆستایە بەتوانابوو هەروەها بڕوانامەكەى بەحەقى خۆى وەرگرتبوو نەك وەك ئەم بە ماستاو كردن
هیوادارم كەسانى دڵسۆز ئەم نوسینە بخوێننەوەو لیژنەیەك پێك بهێنن بۆئەوەى چیتر كەسانى ناشیاو سوكایەتى بە خوێندن و جامیعە نەكەن و بۆ ڕاستى قسەكانیشم ئەتوانن موقابەلەى خوێندكارەكانى كۆمەڵناسیى بكەن بۆئەوەى ڕستیەكانتان بو ڕون ببێتەوە.

خوێندكارێكى دڵسۆزى كۆمەڵناسى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە