کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گیانە لەپرخەی خەوی خاوما پێ بنێ بەسەر خاک و ناموسما

Monday, 22/09/2014, 12:00



دیتی ڕۆجمۆنت، دەڵێ ،(نگبەتی میللەت کاتێک دەستپێدەکا کەخەڵکەکەی چاوە ڕوانبکا بزانێ چی دەقەومێ، لەبری ئەوە بپرسێ چیمان پێدەکرێ). لەنەودەکانی سەدەی ڕابووردوو بەهۆی شەڕی هوتسی وتوتسی لەسەر دەسەڵات و گومرگی سەر سنوورەکان لەکوردستان، بەهەزاران کەس ئاوارەی ووڵاتانی ئەوروپا بوون، ئەوەندە ژێرخانەی کە گوند نشینە خێرلەخۆ نەدیوەکان دوای ڕاپەڕین بنیاتیان نایەوە دوای سوتماککردنی کوردستان لەئەنفالەکاندا، ئەوەش کرا بە مزەی ئاشی ئەو شەڕە نەگریسە، لەئەنجامدا بە هەزاران گەنج ولاوی کوردستان ئاوارەی ووڵاتانی ئەوروپاو ئوسترالیا و ئەمریکا بوون، بوون بەپەناهەندە ، دیارە ئەم گۆڕانکاریە لەناکاوە لەژیانی هەرکەسێکدا تا رادەیەک تووشی شۆک بوون وحەپەسانی دەکات، گۆڕانکاری لە ژینگەو کەلتوورو ترادیسیۆنی باو، لەئنجامدا زۆرێک لەم کە سانە توشی چەندەها گرفتی دەروونی و ڕەوانی بوون، گواستنەوە لە تڕادیسێونێک و کۆمڵگایەک کە لە منا ڵیەوە فرچکی پێوەگرتووە یەکسەر بە بێ بەرنامەو پلان و خۆ ئامادە کردن بۆ کەلتوروو کۆمە ڵگایەک ئاسمان وڕێسمان جیاوازترە زۆربەگران دەکەوێ لەسەر مرۆڤ ، ڕەنگە خوێنەر بپرسێ جا ئەمە چ پەیوەندیەکی بە مانشێتی نوسینە کەوە هەیە، لەم سەروبەندەدا یەک لەو پەناهەندانەم دەناسی کە ئەمیش بەر شاڵاوی ئەم ڕەوە کەوتبوو بە بێ ئیرادی خۆی،ئەم برادەرە گرفتێکی زۆری دەروونی بۆدروست ببوو، زۆر زووهەڵدەچوو بەکەمترین شت سەغڵەت دەبوو تەقەی لەسێبەری خۆیدەکرد، بۆ چارەسەر کردنی کێشە دەرونیەکەی لەسەر ئامۆژگاری لایەنە پیوەندیکارەکان ڕەوانەی لای پزیشکی دەرونی کرا بۆماوەیەکی زۆر ڕاهێنان پێکردن و ئامۆژگاری کردن و لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕ لەباری دەروونی توانرا ئەم برادەرە لەم گرفتە ڕزگاری ببێ وبێتەوە سەر سکە، دوای ماوەی ساڵێک زیاتر بە ڕێکەوت بەم برادەرە گەیشتمەوە لە تەند روستیم پرسی و ووتم ئێستا ڕە وشت چۆنە ؟ ووتی بەهەوڵ وماندووبونێکی زۆری پزیشکەکان و ئێستا حەبێکیشیان داومتێ بۆ عیلا ج شوکر زۆرباشم ئەوەندە لەسەرخۆم، باری گوێزم لێبنێنن خڕەی نایە، بەهیچ شتێک سەغڵەت نابم، وایان لێ کردوومە خوشک ودایکم لەبەر چاوم لاقەکەن تەقەم لەسەریەوە دێ، با بێمەوە سەر سەرمەرامی نوسینەکە ، ئێمەش ئەو حەبەمان عافێت کردووە، بۆیە ئەوتا لەماوەی کەمترلە سێ مانگ بە بەرچاوی خۆمان خاک وخۆڵمان سوتماک دەکری ، ژن و کچ وکالی ووڵاتەکەمان لاقە دەکرێ ووردودرشتی ئەم خەڵکە لەلایەن نەوەکانی خالید وسەعدی بن معازو قەع قاع و بەپشتێوانی تورکیاو هاوکاری قەتەرو سعودیە و کۆمپانیا زلەکانی نەوت
جینۆسایدمان دەکەن، بەڵام لەبەر نەبونی سۆزی نەتەوایەتی ووڵاتپارێزی ئەوەتا وەک تەماشا چیەک بێباک لەچاوەڕوانی ئەوەین بزانین کەی سەرەمان دێ دوای شەنگال و کۆبانی، ئەم شاڵاوە دڕندەیەی ئەم حەوت ڕۆژەی دوایی کەتائێستا بەردەوامە لەسەر پاڵەوانە ئەفسانەئاساکانی کۆبانی ، گەر نیوئەوەندە لەسەر ئێمەبوایە ئێستا لە سەردەشت وبانەو مهاباد دەسوڕاینەوە ، خۆ ئەگەر هیمەتی گەریلاکانی باکور نەبوایە هەر لەیەکەم ڕۆژ کە مخمور گیرا هەولێریش دەگیرالەسایەی سەرانی ناو ڤێلاو خاوەن باخ وکۆشکەکان، لەسایەی دەسەلاتیکی گەندەڵو بێ مۆڕاڵی نەتەوەیی هەرچی خۆشەویستی هەیە نەیان هێشتووە بەرامبەر بە نیشتمان، ژینگەیەکی پڕ لە خۆپەرستی ماتریالی وایان ئافراندوە، کەس ئەم نیشتمانە بە ئی خۆی نازانێ. تاکی ئەم ووڵاتەیان داماڵیوە لەهەرچی خۆشەویستی هەیە بۆ خاکەکەی. لە حەفتاکانی سەدەی ڕابووردوو لەغیابی ئەم حیزبە سازشکارانە نەوەیەک دروست ببو لەژێرکاریگەری ئەمانە نەبون ئەسڵەن پارتیان هەر نەدەناسی ، لەم کاتەدا سەرانی شۆڕشی ئیلول
گۆڕەپانی خەباتیان چۆڵکردبوو لەئێران گیرسابونەوە خەرێکی ژیانی تایبەتی خۆیان بوون ، ئەم نەوەیە کاتێ چاوی هەڵێنا ڕوبەڕوی شاڵاوی دڕندانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێراق ببوە، سەرەتا خۆڕسکانە هاتە مەیدان و دەستی کرد بەمقاوەمەت وخۆی ڕێکخست وهاتە مەیدانی تێکۆشان و بەڕوحێکی بەرخودان و خۆبەخت کردن بەرەنگاری پلانەکانی دوژمن بۆوە بەدڵێكی سافی کوردانە قۆڵی لێ هەڵماڵی، بەگژ دوژمنیکی درندەی وەک بەعس داچوبۆوە ئەوبەعسەی لەخۆبایی ببو بەهۆی شکستی شۆڕشی ئەیلول گۆڕەپانی بۆ چۆڵ ببو، ئەم تێکۆشەرانە لەژێر چەتری کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان کۆببونەوە کە لەدوایی ناوەکەی گۆڕا بۆ کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوەردستان، سەرەتا ئەم ڕێکخراوە لەوپەڕی دیسپلین و بە پرەنسیپێکی پۆڵاینانەوە درێژەی بە بەرخوداندا، بەڵام لەگەڵ بەرەو هەڵکشانی هەستی مقاوە مەت و بەرخودان ، دیارە دەولەتانی هەرێمی ئەمانیش دەستە وەستان دانەنیشتن کەوتنە خۆ بۆ دژایەتی کردنی شۆڕش و لەباربردنی، شۆڕشێک کە بەزهنیەتێکی تازەوە کە پێکهاتەکەی زیاتر ڕۆشنبیرو توێژە هەژارەکەی کۆمەڵگای کوردستان بوو، جولانەوەیەک بوو بەکەلتورێکی شارستانی و پێشکەوتوو خواز تەیارکراو جیا لە جولانەوەکانی پێشوی خۆی کەسەرکردایەتیەکەی هەمیشە بەدەست دەرەبەگ وبنەمالە شێخەکان بوو جوڵانەوەیەکی لۆکالی وبنە ماڵەیی بوون، لەم سەروبەندە دا بەتا یبەتی ئێران توانی لایەنێکی بەزیوی خەباتی کوردایەتی کە لەخەوێکی قولدا پرخەی دەهات وەک شانەیەکی نوستوو زیندو بکاتەوە بیکات بەگژ دەستە چیلەی ئەو شۆڕشە ساوایە، ئەمە بوە بنەمای شەڕێکی مالوێرانکەر لەکوردستان کەتائێستاش بەردەوامە بەشێوازی جیاواز، ووردەووردە شۆڕش بن کۆڵکرا و لەشاڕیی ئامانجە نەتەوایەتیەکەی لادرا لەبری ئەوە ملبەملانێ لەسەر دەست بەسەر داگرتنی کوردستان جێی گرتەوە، لەئەنجامی گۆڕانکاریەک کەلەدەرەوەی ئیرادی جولانەوەی چەکداری کوردبوو لەچوارچێوەی بەرژەوەندی وولاتانی سەرمایەداری جیهانی دابوو، لەئەنجامدا حکومەتێکی ئفلیج وشێواوی لێبەرهەم هات، کە ئەم ڕۆژەی ئەمڕۆی لێ دروست بوو، حکومەتیک ئەوەی نەیبێ خەمی نەتەوەیە حکومەتێک خاکی کور ەدستانی کردوە بەسەرەدو بێژنگ ژێرخانی ئەم ووڵاتەی هەڵتەکاندووە بەقوڕگی تورکە شۆڤیەنیەکانی داکردوە، لەبەرامبەریشدا خەلک بی موچە ڕێگاوبانی وێران قوتابخانەی ڕوخاو کارەبای پچڕپچڕ، سەرەڕای ئەمەش دروشمی زل، کەئەوتا ئێستا باجەکەی دەدەین، لەئەنجامی ئەم هەموو پێشیلیکردنی مافی هاو وولاتیانی کوردسان بێ متمانەیی ودرزێکی گەورە کەوتە نێوان حکومەت و جاماوەر هاو ووڵاتیانیان توشی (اغتراب) نامۆییکردوە لەسەر خاکی خۆی، بۆیە خەلک ئەو ئامادەییەی کە لە حە فتاکاندا هەیان بوو ئێستا نیانە، یان ئەو گیانە بەرخودانیەی کەلە باشوورو ڕۆژهەڵات هەیە لیرە نابینرێ ، تەنها فاکتەر بۆ خۆبەختکردن و مقاوەمەت فاکتەری چەسپاندنی بیری نەتەوایەتی وعەدالەتی کۆمەڵایەتیە، بەماتریالبونی کۆمەڵگا مرۆڤی کوردی والیکردووە ئەوەندە بێباک بێت بەرامبەر ئە هەموو تەحەدایەی کەئەمڕۆ ڕووبەڕوی دەبێتەوە ، هیچ ئیرادەیەک لەخۆی نیشانەداوتەسلیمی ئەمری واقع (فاکتێک) بێت. هاوکاری کردنی برایانی ڕۆژئاوا بە بەیان دەرکردنو خۆنیشانداندا لەسەر شەقامەکانی شارەکان و دو ای کاتژمێریک هەرکەسە بۆ ماڵی خۆی ناکری ، دەبوایە ئە مڕۆ هەزاران گەنج ولاوی کوردستان هەر لەسلێمانی وهەلیرو دهۆک بە هەموو قازاو ناحیەو گوندەکانیەوە ڕوولەسنوورەکانی ڕۆژئاوابکەن بۆ پشتگیری خەڵکی کۆبانی، دەبوایە ئێمەش عاشورایەک بخولقێنین لەمێژووی میلەتەکامان، گەر ئەوئیرادەییەی لای خەڵکی ڕۆژئاوا هەیە هەمان ئیرادە لە باشوریش هەبوا ئێستاحەق وحیسابمان لەلایەکی تر بوو. فاکتەرەکانی پشت ئەم جۆرە ئیرادەییەی ڕۆژئاوا فاکتەری ووڵاتپاریزی ڕاستە قینەیە، فاکتەرێک کە هیچ بەرژەوەندی تایبەتی وخێڵەکی وتەکەتولو بازی تێدانیە، ئەم خامسەردییەی کورد لەپای ئەو هەموو کاراساتانەدا وای لێ کردووە دوژمنانی کورد دەستکراوەبن بۆ لەناو بردنی کورد و هیج حسابێک نەکەن بۆ بەرپەرچەکداری (ڕیاکسۆن) کورد، ێمە میلەتێکین بەگشتی نەخۆشی (ئەلزایمەر) مان هەیە، زوو شتمان لەبیر دەچێتەوە، هەرلە مێژووی شۆڕشی شەستەکان وحەفتاکان سەرانی حکومەتی داگیر کەری کوردستان چەندین تاوانیان بەئاشکراولەبەر چاوی خەڵک ئنجامدا کەچی وەک لەرزەکی بانان بۆی دەرچون، وەک تاوانباران زەعیم سدیق وسەعید حەمو وتەها شەکرچی . لەمێژووی شۆرشی کورد بیر لەوە نەکرایەوە بەسزایان بگەینن ، تا وەک هەموو کەسێکی ئاسایی مردن، ئیسڕا ئیلیەکان بەمردوویش واز لەتاوانبارانی شەڕی جیهانی دووەم ناهێنن کەئەنجام دەرانی (هۆلۆکسۆست) بوون، دەیان دەنە دادگا تائیستاش ئە ڵمانیا قەرەبویان دەکاتەوە، کارەساتی ئەنفال دوێنێ بوو لەچاو هۆڵۆکۆست کەچی ئەوە عەرەبە چاوڕەشە هاوپیمانەکانمان ئامادە نین مل بدەن و دانی پێدا بنێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە