درۆ ناكەین ، ئەوە ئێوە خۆڵ دەكەنە چاوى خەڵك ، وەڵامێك بۆ هەرێم كەمال ئاغا .
Tuesday, 09/06/2009, 12:00
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مه بخوێننه‌وه، سه‌رنجێک بۆ کاک ته‌حسین: کاک ته‌حسین به‌ڕێزتان که ئه‌م نووسینه‌تان له سه‌ر ئه‌و که‌سه ناردووه، ته‌نها ناوێکت تاکتان له خۆتان ناوه، ئه‌و ناوه ناوی خۆتان و پێناسه‌ی خۆتان نییه، ئێوه که‌سێکی نادیارن، هه‌ر هیچ نه‌بوایه به دوانی ناوتان له خۆتان بنایه، هه‌روه‌ها ئێوه له سه‌ر که‌سێکی دیار ده‌نووسن، دووه‌م: هه‌رێم که‌مال ئاغا به‌ڵگه‌یه‌کی خستۆته به‌رده‌ست، به‌ڵگه‌که هه‌رچییه‌که، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی تره، لێ به‌ڵگه‌ی تۆ هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویستت ته‌له‌فونی بۆ کردوویت، هاوڕێکه‌ت کێیه و خۆت کێیت، ئه‌وه هیچی ئاشکرا نییه، بۆیه ئێمه ناتواننین ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێیت به‌هه‌ند وه‌ریبگرین، تکایه وه‌کوو پێویست، به‌ڵگه‌یه‌کی پێویست بده به ده‌سته‌وه، که بۆ ڕاههیاندن و هه‌واڵ بشێ، هه‌ر هیچ نه‌بێ خۆتمان پێ بناسێنه، نه‌ک به تاکه ناوێکه‌وه شه‌ڕێک دژی که‌سێک بکه‌یت که سێ ناوی پێوه‌یه و ناسراوه. له‌گه‌ڵ ڕێزدا.... بفه‌رمو ئه‌وه‌ش نووسینه‌که‌ی خۆته و ئێمه پاش ماوه‌یه‌کی که‌م لایده‌به‌ین، تکایه بۆ هه‌ر بابه‌تێکی دیکه به‌بێ به‌ڵگه هه‌ڵوێستی ئێمه و ناوه‌رۆکی بابه‌ته لاواز مه‌که‌ن.///////////////////////////////////
شەوى 7 / 8 _ 6 _ 2009 هاوڕێیەكى خۆشەویستم لەمەڵبەندى موسڵ تەلەفۆنى بۆ كردم ووتى هەواڵێكى سەیرت بدەمێ ئەمڕۆ ئێوارە هەرێمى كەمال ئاغا كە قوتابى قانونى ئێوارانە قۆپیەیى كردوە و لەهۆڵى تاقى كردنەوەكان دەریان كردۆتە دەرەوە و زەربیان بەسەر دەفتەركەى داهێناوە (واتا سفر لەو وانەیە) ووتى بۆ زانیاریشت شەهادە یشى نیە لەكوردستان بۆیان تەرتیب كردوە ؟ منیش وتم دەكرێ بزانین قۆناغى چەندە ؟ لە چ وانەیەك بووە ؟ ووتى لەقۆناغى دووە ، ئێستا ئەوەشت بۆ دەپرسم لە هاوڕێكانى بزانم لە چ وانیەك بووە ؟ دوایى تەلەفۆنى كردەوە ووتى كاكە لەوانەى عقوبات بووە .. منیش وەك ئەركێكى سەرشانم وەك زۆر هەواڵ و نووسین و بابەتى تر بۆ كوردستانپۆستم نارد .. ئەمڕۆ كەئەو وەڵامەم دى بەو برادەرەى مەڵبەندى موسڵم وتەوە ، وتم كاكە ئەوە دەڵێن وانیە و وەڵامەكەم بۆ خوێندەوە ..
ووتى كاكە درۆ دەكەن زۆر زۆر ڕاستە شایەد بەو شایەدیە هەر ئەو ڕۆژە لەگەڵ ئەوەى هەرێم كەمال ئاغا دوو قۆپیەیى تریش گیراوە ، ووتى ئەمانە چوونەتە لاى عەمیدى كولیەكە عەرەبە بەشێوەیەكى تر حاڵیان كردوە و ئەمەیان پێ نووسیوە ئەگینا بەڵێ قۆپیەیى كردوە و لەو وانەیەش سفرى دەدەنێ ویستى خەریك بووە لەسەریشى گەورە بكەن و دەرى بكەن بەڵام شەكوایان بۆ كردوە ووتوویانە ئەمە لێپسراوى مەڵبەندى یەكێتیە ؟ ووتى هەموو خەڵكى هەولێر و كۆیەش دەزانن هەرێم كەمال ئاغا خەڵكى دەوروبەرى هەولێرە و هەر لەهەولێربوون دوایى 31 ى ئاب ئاوارەى سنوورى كۆیە بووە لەوێش هەر پێشمەرگەبووە ئاخر پێم ناڵێن پۆلى شەشى ئامادەیى لەكوێ تەواو كردوە و ساڵى چەند و لەچ خوێندنگایەك ؟ .
بۆ كەدێتە سەرخەبات و وەرگرتنى پۆست دەڵێن لەساڵى 1976 ەوە پێشمەرگەینە و لەشاخ بووینە تاڕاپەڕین ، لەڕاپەڕینیشەوە تائێستا خەریكى دزى و بەڕەرڵاین ؟ ئەى ئەو بڕوانامەیەتان چۆن و لەكوێ بەدەست هێنا ؟ لەشاخ بەعس ئیمتحانى خاریجى پێ داون و بەدەستان هێناوە ؟ . ........... هتد .
بۆیە من وەك تەحسین زۆر زۆر داواى لێ بوردن لەكوردستانپۆست دەكەم ئەگەر هەر نادروستیەك لەم هەواڵەدا هەبووبێت ، چونكە من ئەمە یەكەم نووسین و یەكەم هەواڵ و دوا هەواڵ و دوابابەت و دوا نووسینیشم نابێت بەس وەك بۆم ڕوونكردنەوە بەم شێوە وەرمگرتوە و ناردوومە ، ئێمە پیاوى درۆ و بوختان نین و فێریش نەكراوین كەدرۆ و بوختان بكەین و خۆڵ بكەینە چاوى خەڵكەوە ..
(هەرچەند زۆر زۆر دڵنیام كەبەڵى قۆپیەیى كردوە لەوانەى عقوبات و سفرى دراوەتێ احترامەن كەمەسولى مەڵبەندە فەسڵ نەكراوە و شەهادەكەشى لەكۆیە بۆتەرتیب كراوە) ..
دووبارە داواى لێ بوردن تەنها و تەنها لەكوردستانپۆست ،،، بەڵێ تەنها و تەنها لەكوردستانپۆست ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست