لە به‌رنامه‌ی ته‌با و ناته‌بای كه‌نالی NRT نه‌جاتی عه‌لی فاتميان وەک سياسه‌تمه‌دارێک پێ ناساندین

Friday, 25/11/2011, 12:00


به‌رله‌ دوو هه‌فته‌ له‌مه‌و پيش له‌ به‌رنامه‌ی ته‌با و ناته‌بای كه‌ناڵی ئێن ئارتی به‌ڕێكه‌وت (نه‌جاتی عه‌لی فاتم)مم بينی يه‌كه‌مين جار وامزانی تووشی شه‌وكوێری بووم، چونكه‌ هه‌ر گيز نه‌مزانيبوو كه‌ نه‌جات عه‌لی بۆته‌ سياسه‌تمه‌دار، راسته‌ به‌ هۆی دۆسته‌كانی له‌ كۆنگره‌ی هه‌لپه‌ركيی و ڤيستيڤالی ١٣ی پارتی بووه‌ ئه‌ندانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پارتی، ئيتر له‌و رۆژه‌وه‌ ده‌ستم له‌و حزب و بنه‌ماله‌يه‌ به‌ ته‌واوی شۆرد، هه‌رچه‌نده‌ له‌ تاوانی تيرۆر كردنی شه‌هيد سه‌رده‌شتو پێش تريش خيانه‌تی ٣١ی ئابه‌وه‌ ماهيه‌تی ئه‌و بنه‌ماله‌و حزبه‌ قۆناغێكی ديكه‌ی به‌ خۆيه‌وه‌ بينی ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامه‌كانی بووه‌ كه‌ خه‌لكی بينيوێتی!
نابوتی ئه‌و حزبه‌ له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، كه‌ كه‌سێكی كۆنه‌ ئيستيخبارتی رژێمی به‌عس و دووجار چون و هاتن بۆ ناو پيشمه‌رگايه‌تی و، پاشانيش بوون به‌ پياوی كۆسره‌ت (نه‌جات عه‌لی فاتم)ی كردۆته‌ ئه‌ندامی سه‌ركردايه‌تی؟!
ئه‌مه‌ش مشتێكه‌ له‌و تاوانانه‌ی ئه‌م كۆنه‌ ئيستيخبارته‌ كردويه‌تی به‌ شاهيدی هۆشيار ئاغای برای هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌ ئيستا كردويه‌تی به‌ رائيد ئيستيخبارات له‌ سوپای عيراقی له‌ هه‌ولير و، وه‌ك خه‌لكی هه‌ولێر و به‌به‌رده‌وام ده‌ێلێنه‌وه‌ كه‌ نه‌جات تاوانی كوشتن و تالانی ماله‌ ئه‌مين عامه‌كان له‌شه‌ری ناوخۆو، تا ئه‌وه‌ی هه‌موو ماله‌ به‌رپرسه‌ پارتی يه‌كان وتالانی كردن و دوايش نه‌جات عه‌لی وتبووی كۆسره‌ت و پياوه‌كانی ئه‌و تالانيان كردووه‌.
نه‌جات عه‌لی فاتم له‌ دوای ئه‌وه‌ی ٣١ی ئاب روويدا بۆ ئه‌وه‌ی بيسه‌لمێنيت كه‌ وازی له‌ كۆسره‌ت هێناوه‌ له‌ سنوری كه‌سنه‌زان و زياره‌ت زياتر له‌ ٦ رۆله‌ی يه‌كيتی له‌ و سنوره‌ به‌ديل شه‌هيد كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی تالانيه‌كانی ١٩٩٥ بسريته‌وه‌.
نه‌جات عه‌لی گه‌وره‌ترين تالانی ئه‌و زه‌ويانه‌ بوو كه‌ له‌ گرده‌ ره‌شه‌و داره‌توو بنه‌سلاوا و قوشته‌په‌ ده‌ستی به‌سه‌را گرتبوو به‌ گونده‌ی به‌ ڕێگه‌ی خيانه‌تی به‌رتيل و دياری بۆ حسين كه‌لاری قائيماقامی ده‌شتی هه‌وليرو(بنه‌سلاوه‌)و نه‌به‌زی مدير ناحيه‌ی دارتوو كوره‌ جاش موسته‌شاره‌كه‌و جوانی كچی ره‌فيق فه‌تحوڵڵای كۆنه‌ به‌عسی مدير ناحيه‌ی پێشووی داره‌توو، زياتر له‌ ٢٠٠ پارچه‌ زه‌وی نيشته‌جێبوون و٤ پارچه‌ زه‌وی له‌ناوچه‌ی پيشه‌سازی بنه‌سلاوه‌و داره‌توو، ٣ پارچه‌ زه‌وی به‌ناوی كارگه‌ی بلۆك وه‌رگرتووه‌،له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا گه‌وره‌ترين پارچه‌ زه‌وی له‌ناو هه‌ولير پشت به‌نزينخانه‌ی ئاكار له‌سه‌ر سه‌د مه‌تری وه‌رگرتوه‌و ئيستا خه‌ريكی فرۆشتنه‌وه‌يه‌تی، و له‌ هه‌وليرو داره‌توو گرده‌ ره‌شه‌و بنه‌سلاوه‌ زياتر له‌ ٢٠ مۆليده‌ی كاره‌بای ئه‌هلی داناوه‌.
نه‌جات عه‌لی فاتم خاوه‌نی ٣ كۆمپانيايه‌ و،ئ يستا به‌هۆی هه‌ندێك جاش قه‌له‌می پارتی ده‌يويت، خۆيمان لێ بكاته‌ سياسه‌تمه‌دار..!
ئه‌وه‌ی سه‌مه‌ره‌بوو زوو زوو باسی چاك سازی ده‌كرد، ئه‌گه‌ر برياربوو چاكسازيه‌كه‌ بكريت، ده‌بێ مه‌سعود بارزانی له‌ پاش خۆيی و كورو بنه‌ماله‌كه‌ی له‌ كاك نه‌جات عه‌لی يه‌وه‌ ده‌ست پێبكات..زه‌مه‌نێكی ئالۆز تێكه‌وتووين كۆنه‌ به‌عسيه‌ك و ئيستيخباراتێكی وه‌ك نه‌جاتيش نه‌سيحه‌تی مه‌سعودبارزانی ده‌كا، ئه‌وه‌ی تا پياوی رژيمی به‌عس وبوو كوردی فرۆشت و كوشت دوايش بووه‌ يه‌كيتی هه‌مان پيشه‌ هه‌بوو ئيستاش بۆته‌ مونه‌زيرو موفه‌كيری چاكسازی، به‌راستی كه‌نالی ئين ئارتيش وه‌ك كه‌نالی كه‌ی ئين ئين زۆربه‌ی جار سيخور و جاش قه‌له‌م و چلكاوخۆری گشت سه‌رده‌مه‌كانمان ليده‌كه‌نه‌..پاله‌وان.

تێبينی: شيروان سمكۆ عه‌لی ئه‌وه‌ی راگه‌ياندبوو ئاماده‌م له‌ كه‌ناڵێك نهينيه‌كانی نه‌جات ئاشكرابكه‌م

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە