کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی ڕاستی کوردستان

Saturday, 30/06/2012, 12:00


بۆ / هەموو لایەن و حیزب و سەندیکاو ڕێکخراوە پیشیەکان و دڵسۆزانی گەلەکەمان لە دەرەوەو ناوەوە، وە بۆ سەرۆکی کۆمارو سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی حکومەت و دادگای باڵای کوردستان و بۆ قونسەلگەی ووڵاتان لە کوردستان، بەتاییبەتیش سەرجەم دەزگا راگەیاندنەکان.

ئێمە کە هەڵقوڵاوی بیری ڕەسەنی نەتەوایەتی و نیشتیمانی کوردستانین و دامەزرێنەری چەندین حیزب و ڕێکخراوی پێشەیی و سەنتەر و سەندیکای کۆمپیوتەر ناسانی کوردستانین، لەسەر بنەمای زانست و دادگەری و لێبووردەیی، بۆ ماوەی ١٦ساڵە کارو چالاکیەکانمان لە دەرەوەو ناوەوەی کوردستان ئەنجام دەدەین، وە ئامانجمان هەوڵدانە بۆ دروست کردنی ووڵاتە یەکگرتووەکانی کوردستان.
لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٢،ئێمە دواهەمین یاداشتمان پێشکەکەش بە پارێزگای هەلێر کرد، کە پێکهاتبوو لە ١٢ خاڵ، لە یاداشتەکەمان دا هاتبوو، ئەگەر داواکارییەکانمان جێ بەجێ نەکرێت تا ٢٩ی حوزەیران ٢٠١٢، ئەوا ئێمە گڵدانەوەیەك سازدەکەین لەبەردەم پارێزگای هەولێر بۆ خۆئامادە کردن بۆ خۆپێشاندان، بەڵام دوای پەیوەندی کردنی تەلەفۆنی لەگەڵ نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لەجیاتی وەڵامی لێبوردەیی و چارەسەر ئیهانە و تەهدیدیش کراین.
بۆ ماوەی ١٦ساڵە هەموو ئیهانەیەك و ترساندن و تۆقاندنێکمان قبول کرد لەبەر ڕۆشنایی بارودۆخی کوردستان و ڕەچاوی گیروگرفتە سیاسیەکانی کوردستان، بەڵام تا ئێستا ئێمە ڕێگریمان لێ دەکرا لەلایەن دەسەڵتدارانی سنووری پارتی و حکومەتی پارتی وە ئێمە پشتیوانی هیچ هێزێك و لایەنێکمان نیە لە دونیادا، تەنیا خواو میللەتە دڵسۆزەکەمان، وە ئێمە نەوەی شەهیدانین و زۆربەمان خەڵکی شاری هەولێرین بۆیە ئەرکی سەرشانی هەموو لایەنێکە کەوا ئەم ناعەدالەتیە ڕیسواو مەحکوم بکات، وە داوای هەڵوێستی جوامێرانەی کورد دەکەین لە ناوەوەو دەرەوەی کوردستان پشتگیریمان بکەن.
ئیتر بۆ پێشەوە بۆ هەق سەندنەوەی داواڕەواکانی گەلەکەمان....
پارتی ڕاستی کوردستان، الحزب الحقیقە العراقی ، ڕێکخراوی ڕاستی بۆ پەرەوەردەی مەدەنی و دیموکراسی، سەندیکای کۆمپیوتەرناسانی کوردستان، لۆبی کوردی- بەریتانیا، یەکێتی کارگەرانی کوردستان، یەکێتی خوێندکاران و لاوانی ئازاد، کۆمەڵەی ڕەبەنانی کوردستان
٣٠ی جونی ٢٠١٢
ىۆ پەیوەندی زیاتر ٠٧٥٠٧٠٦١٩٨٣
[email protected]
[email protected] www.rastykurd.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە