ئەنفال كارەساتێكی جەرگ بڕبوو بەلای هەموو ئەو مرۆڤە خاوەن هەست وسۆزانەی كە گیانی مرۆڤ دۆستیان تیادایە وە باوەڕیان بە پێكەوە ژیانی مرۆڤەكان و هاریكاری كردنیان هەیە. دیارە هەموومان باش دەزانین كە شاڵاوی ئەنفال كۆمەڵێك بواری گرتبوویەوە وەك ژێرخاك كردن و زیندانی كردنی مرۆڤەكان و لەناوبردنی مەڕو مالاتیان و...