پەڕلەمانتارانی لیستی دەسەڵات لە یادی ئەنفال دا ئەنفالیانكردینەوە
Wednesday, 14/04/2010, 12:00
ئەنفال كارەساتێكی جەرگ بڕبوو بەلای هەموو ئەو مرۆڤە خاوەن هەست وسۆزانەی كە گیانی مرۆڤ دۆستیان تیادایە وە باوەڕیان بە پێكەوە ژیانی مرۆڤەكان و هاریكاری كردنیان هەیە.
دیارە هەموومان باش دەزانین كە شاڵاوی ئەنفال كۆمەڵێك بواری گرتبوویەوە وەك ژێرخاك كردن و زیندانی كردنی مرۆڤەكان و لەناوبردنی مەڕو مالاتیان و وێرانكردنی گوندەكان و بە تاڵانبردنی سەروەت و سامانی هاوڵاتیان.
1- لیستی دەسەڵات دەنگی دا بە بودجەیەك كە مافی زیندانیانی تێدا زەوت كراوە ،كە پێم وایە هیچ جیاوازی یەكی نی یە لە گەڵ دووبارە زیندانی كردنەوەی زیندانی یەكان چونكە ئەمە جۆرێكە لە ڕۆح زیندانی كردن كە ئازاری ئەگەر بە قەد ئازاری جەستەیی نەبێت كەمتر نی یە.
2- لیستی دەسەلات دەنگی دا بە بودجەیەك كە چارە نووسی پارەیەكی زۆری ئەم هەرێمەی ئێمە تیایدا دیار نی یە وێڕای بەتالانبردنی موچەی ئەفسەرەكانی ناوخۆو دەرماڵەی مامۆستایان و.........هتر . كە هیچ جیاوازی یەكی ئەوتۆی نییە لە گەڵ بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی هاوڵاتیانی كورد كە بەعسی یەكان لە شالاوی ئەنفال دا دەیانكرد.
3- لیستی دەسەلات هەوڵی دا كە حیسابی ئەوتۆ بۆ لیستە ئۆپۆزیسۆنەكان نەكات كە سەردەمنێك كە ئەوان لە شاخ بوون هەمان شتیان بەرامبەر كرابوو ، كە ئەمەش خۆ لێك چواندنێكە بەرامبەر بە رژێمێك كە هەموومان نەفرەتی لێدەكەین جگە لە چەند پەرپرسێكی سوود مەندبووی دەسەڵات.
لە كۆتایدا دڵنیایان دەكەمەوە هەموو ئەوانەی كە ئەمڕۆ دەنگیان دا بەو ناحەقی ىە گەورەیەی بەرامبەر بەو گەلەیان كرد لە پێناوی خۆش گوزەرانی خۆیان كە ئەبێت ڕۆژێك بێت خۆیان و سەروی خۆشیان باجی بدەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست