کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌لامێک بۆ نووسینی[ نه‌گبه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی]

Sunday, 30/06/2013, 12:00



سه‌ردێرێکی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ له‌سه‌رده‌می عیلم وعه‌وله‌مه‌دا
کاتێک ئه‌م لینکه‌م خوێنده‌وه‌ بینیم نزیکه‌ی 2000 که‌س تا ئه‌م کاته‌ ئه‌م بابه‌ته‌یان خوێندووه‌ته‌وه‌ .هه‌رچه‌نده‌ ئه‌زانم خوێنه‌ری ئازیز ئه‌وه‌نده‌ش ساده‌ و ساکار نین هه‌رچیان خوێنده‌وه‌ بروای پێبکه‌ن
منیش وه‌ك به‌شدار بوویه‌کی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ پێم باشه‌ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ هه‌یه‌ بیخه‌مه‌ پێش چاوی کاك رزگار و خوێنه‌ره‌ به‌ریزه‌کان.
ئه‌م ناوانه‌ [یوسف/توانا/حاجی ته‌حسین/هه‌مزه‌/سامان کۆیی/وه‌ستا ئاراس/نوره‌دین/به‌کر/دڵشادی سه‌یدعه‌لی/.سامانه‌ ره‌ش/م سالار/ ئه‌میری شێخ عه‌لی/خه‌لیل خانه‌قینی/مه‌جید هه‌ولێری/دڵشادی عه‌به‌ ره‌ش/] زۆربه‌مان دراوسێ و دۆستی رزگارین ،هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و به‌ زه‌ڕه‌بینیش نامانبینیت و پێیشی وایه‌ داوامان له‌ کامیره‌مان کردووه‌ که‌ له‌ پشته‌وه‌ وێنه‌مان بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی که‌شف نه‌بین ، ئێمه‌ بۆ کۆبوونه‌وه‌ چووین نه‌ك وێنه‌ گرتن ،به‌ هیوام ئه‌گه‌ر خوا کردی رزگار رۆژێك له‌ رۆژان له‌م شاره‌دا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ساز کرد بۆ هه‌ڤاڵه‌کانی وه‌کو ئێمه‌ نه‌کات چونکه‌ ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ له‌ هونه‌ری وێنه‌گرتن له‌ کامێرامانه‌که‌ی ئێمه‌ باشتر تێئه‌گات!! به‌ رای من ده‌بوو ئه‌وه‌ جێگای سه‌رنجی رزگار بوایه که‌ زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی یه‌کێتی له‌ شاری ئه‌نسخده‌ ئامده‌ نه‌بوون له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ هه‌ر هۆیه‌که‌وه‌ بێت ته‌نها ئه‌و هۆیه‌ نه‌بێت که‌ رزگار باسی کردووه‌. به‌ نیسبه‌ت ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌وه‌ که‌ به شداریان کردووه‌ و رزگار نایانناسێته‌وه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌ین بۆ له‌مه‌ودوا هه‌رکه‌سێك بوو به‌ یه‌کیتی له‌م شاره‌و ده‌وروبه‌ریدا به‌ رزگاری بناسێنین بۆ ئه‌وه‌ی ترسیان بشکێت!
تۆ بڵێت لیستی ناوه‌کانیشت لابێت بۆ هه‌ر کاتژمێریك 10 ئێرۆمان بۆ حیساب کرابێت به‌ڵام بۆ پاراستنی پیشه‌ی رۆژنامه‌وانی بڵاوت نه‌کردبێته‌وه‌. له‌ کۆتاییدا ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ ماوه‌ بیڵیم ئه‌وه‌یه‌؛ زۆربه‌مان بۆ تۆ گوڵ بووین نازانم بۆچی بووین به‌ گۆڵئه‌ندام.
نوره‌دین حمه‌امین
30/06/2013


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە