کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوردى نازانم عەربیشم زین... ؟

Wednesday, 09/02/2011, 12:00


ئەگەر سەیر بكەین ئەمرۆ بەهۆى ئەو فرە كەلتورى و زمانانەى كە باڵیان كێشاوە بەسەرمانە بەتایبەت خەڵكیكى زۆر روویان لە شاروو شارۆچكەكانى هەریمى كوردستان كردوە خۆى لەخۆیدا كاریگەرى باش و خەراپان هەیە چ لەرووى زمان و كلتوروو دابونەریتەوە چ لەرووى فراوانى و نیشتەجێبوونەوە. بۆیە گرنگە ئێمە بەگشت چین و توێژەكانەوە هەوڵى پاراستى زمان و كلتورەكەمان بدەین ، دەتوانین لێرەدا بە چەند نموونەیەكى زیندوو شرۆڤەى بكەین چارەسەرى بۆ بدۆزینەوە بۆ نمونە باڵكیشانى زمانى عەرەبى بەسەر زۆرى چیشتخانەو كافتریاو شوینە گشتیەكان كە خەڵكیكى زۆرى عەرەب ئیشى تێدا دەكەن و شێوازى مامەڵەو گفتوو گۆ تەنها زمانى عەرەبیە ئەمەش واى كردوە گەر بزانیت و نەزانیت گەر سەردانى یان پشویى بۆ كات بەسەر بردن روو لەم شوینانە بكەى ئەبى بەزمان حەیاتەكەى ئەوان بانگ بكەى بڵى: (تعال ، شلونك، شكو ماكو .هتد) واى لێ هاتوە گەر بچیتە شوینیكى كوردیش بەهۆى كاریگەرى شوینە عەربچیەكانەوە بە عەرەبى بانگ بكەى ، كارەساتەكە لێرەیە ئەوان هاتونە ولات و شوینى ئیمە دەبى ئیمە فیرى زمانى ئەوان بین نازانم بۆچى چەسپاندن و وەرگرتنى كلتور و زمانى بیانى و فەرهەنگى ولاتانى تر لە شارى ئێمەدا بۆ ئاوا بە ئاسانى وەردەگیرى و هیچ رێو شوینیكى توند ناگیریتە بەر بۆ ئەوەى نەوەى خۆمان بە كلتورو زمانى خۆمان گۆش كەین نەوەك كار گەیشتۆتە ئەوەى ناو ى مرۆڤەكانیشمان تەعریب كراوەو كلتوریشمان شیویندرا بەهۆى ئەو كاریگەریە سلبییە دراوسیكانمان ، جگە لەمەش لەرووى ئابووریەوە بى بەش كردنى خەلكانیكى زۆر لەم شارە لە ئیش و كار بەهۆى زۆر هاتنى خەڵكى دەرەوە ئیش كردنیان لە شوینە گشتیەكان بە پارەیەكى كەم وەكو(هیندى و ئەسیوپى و ئەندەنوسى و عەرەب و تورك) هەتا دوایى ... ئینجا كە لێرەدا باسى زمان دەكرى تكایە با شتەكە بەهەند وەرگیرى با ئیمەش وكو هەر خەلكیكى تر گرنگى بە زمان و كلتورو فەرهەنگمان بدەین ئێمە لە رابردووش بوینە قوربانى دەستى ێەفەوى و عوسمانى و عەرەبەكانەوە كە ئاسەوارى خەراپیان بۆ بەجێ هیشتوین لەرووى زمان و كلتورەوە كە بەشیكى زۆرى خەلكى رەسەنى ئەم شارە زمانیان گۆرا بەهۆى سەپاندنى زمانى توركى و عەرەبیەوە كە بە چەندین ساڵى تر ئەو شوینەوارە خەراپە ناروا و رەش نابێتەوە ،وە لەهەمان كاتدا ئیمە گرنگە لایەنى رۆشەنبیرى و زمانى خۆمان دەوڵمەند بكەین وە ئەگەر زمانى تریش بزانین خەراپ نیە بەلام نەبیتە كلتورو زیانمان پى بگەیەنێ
، وە كورد لە ئیستا دا بە قۆناغێكى هەستیارو گرنگ تێدە پرى خاوەنى پەرلەمان و حكومەتى خۆمانین بۆیە چەند هەوڵى پاراستنى یەك ریزى و یەك زمانى بدەین هێشتا كەمە ، چونكە ئەوە دەیتە مۆركى نەتەویی و سەنگى خۆمان لە ناوچەكەدا با چیتر زمان و ناسنامەو كلتورمان دەست بەسەر نەبى با لە ئیستادا كار بۆ سەربەخۆیى زمان كلتورو فەرهەنگمان بكەین بۆ داتوو.
                                  


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە