راپەرینە جەماوەریەكان چیمان پى دەلێن؟
Sunday, 30/01/2011, 12:00
ئەوەى دەیبینن ئیمرۆ لە شەقامى عەربى هەڵپەرینى جەماوەر نیە بۆ سەرۆكەكانیان، ئاهەنگ گیران نیە بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەى پاشاكانیان ، خۆ فیدا كردن نیە بۆ سەرۆكە پەكەوتەكانیان. بەلكو ئەوە ى دەیبینن قین و رقى چەندین ساڵەى ئەو میلەتە زوڵم لێكراوانەیە كە بە درێژایى ئەو ماوەیە نەیان توانیوە دەنگى ئازادى خۆیان هەڵبرن ، تەنانەت مافى ئەوەشیان نەبوو باسى گوران بكەن نەخوازە بینە سەر شەقام . بەڵام بنەماڵەى (ابو العزیز) لەتونس ئەو دەرگاییەیان شكاند ڕاوەستان لەبەرامبەر دیكتاتۆر و زالمەكان و بیان وتن ئیتر بەسە، وە ئەوەش بوە دەسپێكیك بۆ شەقامى عەرەبى و راپەرینە یەك لە دوایەكەكانى (تونس ، مێر، اردن ، یەمەن) وە ئەو شەپۆلەى لە دواى ئەوانیش دى . وە ئەو مۆدیلەش كە وا دەكات شەقام و گۆرەپانى سیاسى عەرەبى بكەویتە ژیر پرسیارەوە بۆ خەلك بەگشتى لە سەركردەكانیان نارازین و پێیان دەڵین ئیتر بەسە حوكم كردنتان ئیتر بەسە مژینى خوێنى میلەت و برسى كردنیان، تونس توانى ئامانجى راپەرینە مەزنەكەى بێنیتە دى كە چەندین قوربانیشى بۆ دا تاگەیشتە ئەو رۆژە وەبنەماڵە (بن على)یش شار بەدەركران و دراوسى كانیان بونە جێى مەنزل و دوا پەناگەیان ، وە مسریش ئیستا راپەرینێكى سەرتاسەرى بەخۆیەوە بینیوە بەڵام سەرۆكەیان هیشتا رووى ئەوەى ماو ە پێان ئەڵى چاكسازى دەكەم سەیرە پیاویك بە دریژایى 30 ساڵ حوكم كردن نەى توانى بى جێى رەزامەندى خەڵكەى بوو بێ ،وە ئیستا كە دەبینێ خڵك لێى نارازین هاتبێتەوە هۆش كە مافى گەلى پێ شیل كردەوە! ئاخۆ ئەمەو هاوشێوەكانى ئەم سەركردانە چۆن دەروانە سیستەمى دەسەلات و حوكم رانى لە ولات .؟ وە ئەم راپەرینانە هاوكێشەى سیاسى رۆژهەلاتى ناوینیان گۆرى وە ولاتە زلهیزەكانى وەكو ئەمەریكا و بەریتانیا و ئەلمانیا هەتا دوایى هەریكەو بەجۆریك خیتابى سیاسى حۆیان لەمەر بارودۆخەكە پێشكەش كردوە .، ئەمەریكا بەتایبەتى خویندنەوەیەكى تایبەتى بۆ بارودۆخەكان كردوە ئەوەتا بە هەموو شێوەیەك پشتگیرى لە راپەرینەكەى تونس كردو وە تا رادەیەكى زۆر دژایەتى بن على یان كرد ئەو ە بریتیە لە پارستنى بەرژەوەندیەكانى ئەمەریكا و هێنانە كایەى بارودۆخیكى سیاسى تازە لەگەڵ دۆستە نوێیەكانیان وە لەناو بردنى ئەوانەى لەگەڵ هاوكیشەى سیاسى ئەوان دا نین ،بەڵام ئەگەر سەیر بكەین تا رادەیەك بارودۆخى مسر لەگەڵ تونس جیاوازى هەیە چونكە دەربڕینى جۆرى خیتاب و بازنەى دەربڕینەكان بە ئاراستەى چاكسازى مانەوى مبارەك دا دەسورێتەوە چونكە مبارەك تا رادەیەكى باش توانیەتى بەرژەوەندیەكانى ئەمریكا بپارێزى كە زیاتر لەمەر بارودۆخى ئیسرائیل وە ئەمەش رەنگە بۆ داهاتووى ئەو وڵاتە ئەگەرى ئەوە هەیە ئەگەر بێت و (ئیخوان) بێنە سەر كورسى دەسەڵات ئەوە بەرژەوەندیە باڵاكانى ئەمەریكا و تەنانەت ئیسرائیلش بكەویتە بەر هەرەشەو ببێتە مایە نیگەرانى بۆ ئەمەریكا بۆیە ئەگەر سەیر بكەین بە جۆرێكى ترمامەڵە لەگەڵ ئیستاى مسر دەكەن . ئەوەى لێرەدا دەبنرێ زەنگیكى مەترسیدارە بۆ ئیستا رۆژهەڵاتى ناوەراست و سەركردە توند رەوكان . ئیتر تەمەنى درێژى سەركردەكان لە كورتى ئەداو خەیالى عومرى نوحیش خەونیكە كە بایانى هەڵدەستنەوە راپێچى دادگا كراون ئەنجامەكەشى هوشێوە دۆستكانیتان وەكو (ێدام و بن على ........هتد)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست