كە هەولێرم بە جێ هێشت
Saturday, 17/10/2009, 12:00
كەهەولێرم بەجێ هێشت
كێَ یادم دەكات؟
لەپشیلە
لەسەگ و
لە پێلاوە دڕاوەكان بپرسن.
لە فانۆسى ونبوو
لە ئەسپى مردوو
لە بانجێلەى بریندار
لە_با_ كەرادەبرێ
لە دەروازەى تاریك و
لە ئاو،لەژێر پردەوە رەت دەبێ و
ناوم دەنووسێ،بپرسن.
كەهەولێرم بەجێ هێشت
لە ئەوان سۆراخم بگرن.
پێشكەشە بە رۆحى هونەرمەندى جوانەمرگ(ئەردەلان بەكر)..
وەرگیراوە لە شیعریكى شاعیرى بەناوبانگ(رافائل البرتى) بەدەسكاریەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست