دەنگى ئێمەو زەنگى ئیوە.....!
Wednesday, 09/02/2011, 12:00
نەبوونى سیستەمێكى راستەقینەى دیموكراسى ئەو جۆرە حاڵەتانە دروست ئەكا كە ئیستالە ناوچەكەى ئێمەدا رووئەدا ،ئەمەش بەشێكە لەو كلتورە توندوو تیژەى بەرهەمى زادەى فیكرى سیاسیە مۆدرینەكانى دەسەلاتەو هەرگیز قبوڵى بەرامبەرەكەى ناكا ئەگەر لەگەڵ داپۆشینى ناشرینیەكانى زادەى سیاسەتى ناوچەكەدا نەڕوا ، ئەوەى ئەوان دەیانەوێ مانەوەى بڕیارى یەك لایەنەو شۆرش و موزایەدە كردن لەسەر تاكى كورد و گیرفان پركردنى خۆیان و برسى كردنى میلەت و قبوڵ نەكردنى هیچ دەنگێكى نوێیە لە ناوچەكەدا .دەزانى بۆ؟چونكە ئەوان دایان نەناوە كەسێكى تر هەبێ لەخۆیان شیاو تر بتوانى ئەو بارودۆخە ڕابگرێ لەرووى بەرێوەبردنى وڵات و بتوانێ بەماوەیەكى كەم سەروەت و سامانى ئەو وڵاتە بەهەدەر باو پرۆژە سیاسى و فیكرىو بازرگانیەكانى خۆیان پێ بەرزكاتەوە ، ئەوان سەردارى ئەم وڵاتەن نەوەكانیان سەید زادەن و لەدواى خۆیان تەختیش بۆ ئەوان دەبێ نابێ كەسێك گلەیى لە رەفتارى ئەوان بكات ئەزموونى كوردستان بێ ئەوان شكستى خواردوە گۆرەپانى سیاسى بى پارتى دەسەڵاتدار لەمەملەكەتێكى بێ حاكم دەچێ! ئیتر ئۆپۆزسیۆن ئیوە چیتان داوە لە قسەكردن لەسەر ئەو بارودۆخە ناسكەى ئەوان كاكە كیان ئەوان برتینە لە پاشا و دەم راستى ئەو وڵاتە ،ئەوان ئەندازیارى 21 یەك ساڵ بەرێوەبردنى شارن ئەوان هەرگیز رۆلەى ئەم میلەتەیان بە كوشت نەداوە ئەوان وەك ئێوە هەرگیز ئاژەوە گیر و بارودۆخى كوردستانیان تێكنەداوە ئەوان هەرگیزپارەى ئەو میلەتەیان بەسەر بنەماڵەكەیان تەخشان و پەخشان نەكردوە ئەوان شوینە گەشتیاریەكانیان لە خەڵك داگیر نەكردوە .ئەوان منداڵە هەرزەكارەكانیان لە سەركردایەتى حیزبدا ئەنێن بۆ ئەوەى لە دوا رۆژدا بۆشایى لە پۆستى حكومەت نەبێ ، ئەوان هەرگیز خۆیان بە حسنى مبارەك و بن على ناگۆرنەوە چونكە بەراستى ئەوە خیانەتێكى گەورەیە ئەكەر بەراوردیان بكەى لەگەڵ ئەوان ، لێرە شار دەڕازیتەوە خەلكیش بستێك زەوى نیە تێدا بحەسێتەوە لێرە منداڵەكانى ئەوشارە تەواوكردنى زانكۆیان پى ڕەوا نابینن منداڵەكانى خۆیان لە زانكۆكانى واشنتۆن و كالیفۆرنیا و مانجستەر ئەخوینن . ئەوەى لێرەدا باسمان كرد پێم وانیە بچێتە قالبى تاوان، ئەوە پەیامى نیو ملیون دەنگدەرى ئەو وڵاتەیە سەرۆك چون توانیتان توانى ئاژاوە گیرى بدنە پاڵ ئەو هەموو دەنگەى كە بائازادى نوینەرى خۆیان هەڵبژاردوە ئێوە بەر لە ئەوان بەتاوانى تەشهیر تاونبارن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست