دزە هەرەمیەكەكانی پارتی وەك تەونی جاڵجاڵۆكە ئەژین

Wednesday, 27/01/2010, 12:00


هەموو گەندەڵێكی بچوك گەندەڵێكی گەورەی لەگەڵدایە ، بەو پێەش هەموو دزێكی بچوك دزێكی گەورەی لەگەڵدایە كەوا لەسەروی خۆیەتی لەمەكانەت و دەسەڵات ...، پارتی دیموكراتی كوردستان بەجۆرێك بوونی دزی و گەندەڵی تێدا بڵاو بۆتەوە هەركەس لەلای خۆیەوە ڕاست و چەپ كەوتۆتە گیانی میلەت و تەخشان و پەخشان بە موڵكی گشتی دەكات ، ناحیەی دارەتوو بەدەر نیە لەو تەونەی دزەكانی پارتی دایان پۆشیوە بەشێوازێك خوێنی ئەو خەڵكە ساویلكە و بێ دەسەلاتە ئەمژن تا ئەو ئاستەی لاڵیان كردوون ، دزەكانی پارتی تەونێكی جاڵجاڵۆكەییان دروست كروە لەنێوان بەرپرسی ناوچەی دەشتی هەولێری پارتی و بەرپرسی ناحیە و بەرپرسی شارەوانی دارەتوو لەسەروی گەورەكانن ، ئەمانە هەریەكەیان بەویستی خۆی حوكم بە ئیدارە و موڵكی ناحیەكە دەكات بەتەنسیق و ڕێك كەوتن لەنێوان خۆیان بەو مانایەیی بەرپرسی ناوچە تەنها پارەی وشك و نقد وەر بگرێت و بەرپرسی ناحیەش ڕەزامەندی نیشان ئەدات لەسەر هەموو كارە غیر قانونی و ویژدانیەكانی بەرپرسی شارەوانی لەبەرامبەر وەرگرتنی پارەی وشك و نقدی بەمەش بەرپرسی شارەوانی دارەتوو مخوەل كراوە لەلایەن حیزب و حكومەت بەویستی خۆی زەوی دابەش بكات بەسەر خزم و كەس وكاری و دروست كردنی بەنزینخانە و چەندین ڕیز دووكان لە دەروازەی ناحیەكە زۆر بەزەقی دەبینرێت و بێ بەش بوونی دەیەها كەسی كرێچی لە وەرگرتنی زەوی لەلایەك و وەرگرتنی زەوی بەناوی هەردوو خێزانەكەی و خۆی و بەناوی براكانی لەلایەكی تر ئەو پەڕی بێ ویژدانیە ، شایەنی باسە ناوی براكانی گۆریوە لەكای پێدانی زەوی تاكو خەڵكە ساویلكەكە بخەوێنێت ! من دەپرسم كێ هەیە بەو دزانە بڵێت تكایە بەسە ؟ دڵنیام نیە چونكە وەك گوتم نیزامێكی هەرەمەكی هەیە چەند لێ كۆلینەوە لەگەڵ دزە بچوكەكان بكرێت گەورەكان ئاشكرا دەبن و ئەوەش لەبەرژەوەندی ئەواندا نیە ، تاكەی بێ دەنگی حكومەتی بێ بنەما ؟ تا كار گەیشتە ئەو ئاستەی لەناو شۆێنی دانیشتنی خۆی بەرپرسی شارەوانی لێ ی بدرێت ئاخر حكومەت كوێرە یان خۆی كوێر كردووە؟؟ بەرپرسی ناوچەش بۆ خۆ دەرخستن وەك كەسێكی پاك لای خەڵك ئەمساڵ چوو بۆ حەج ، داوام لەخولیە لەوێ تۆبەی كردبێت و ئیتر دزی نەكات !!! بەرپرسی ناحیەش نەخۆشیەكی سەختی دڵی هەیە خودایە ئەویش ببەیتەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە