وەڵامێك بۆ لێدوانەكانی (فاروق جمیل) وەزیری پێشووی دادی هەرێمی كوردستان
Thursday, 22/12/2011, 12:00
ماوەیەكە (فاروق جمیل) رێگەی بە خۆی داوە كە لێدوان بدات لە رۆژنامەو گۆڤار ومیدیاكانی كوردی بینراو وبیستراو خۆی دەردەخا وەكو پاڵەوانێكی دادپەروەری گۆرەپانی كوردستان بەشێوەیەك خۆی نیشان دەدات كە كەس نایناسێت ولەهەسارەیەكی تر هاتبێت یان خەڵك بەگێل وگەمژە ونەزان دەزانێت یا خود بەپێچەوانەوە كە تاوەكو ئێسقان لەچەقی چڵپاوی گەندەڵیدا نوقم بووە وەكو پشیلەكە گۆشت لەخاوەن ماڵ دەدزێت وچاوی ئەنووقێنێت گوایە خاوەن ماڵ نابینێت بۆیە ماوەیەكی زۆرە وەكو خەمخۆری ودڵسۆزیكی كوردستان ویاسا ناس ووتە ولێدوانەكانی ئەم زاتەم دەستنیشان كردووە بۆ ئەوەی پەنجە بخەمە سەر گەندڵیەكانی كە لەهەژمار نایەت لەگەڵ كورتە باسێك لە ژیاننامەی (فاروق جمیل) فاروق جمیل لەساڵی 1946 لەهەولێر لە دایك بووە، لەساڵی 1967 بەشی یاسای لەزانكۆی بەغدا تەواو كردووە,لەساڵی 1991 بەرپرسی لێژنەی تەنسیق بوو لەگەڵ حكومەتی عیراقی وبەرپرسی بەرەی كوردستانی بووە لە هەولێر, لەساڵی 2002 وەكو جێگری وەزیری داد دامەزرا لەسلیمانی , ماوەیەك بەرپرسی دیوانی چاودێری دارایی ئیداری سلیمانی بووە، ماوەیەكیش دوای دەرچوونی لەپۆستی وەزارەتی داد بوو بە جێگری لێژنەی نەزاهەی یەكێتی دواتر دەستی لەكار كێشایەوە , لەسەرەتادا دوو دڵ بووم لە وەڵامدانەوەی كۆمەڵێك لەو قسەو باس و خۆ هەڵكێشانانەی لە میدیا ورۆژنامەكان بە بەردەوامی لێدوانی ئەدات وەكو بەناو مافناسە فرمێسكی تیمساحانە دەرژێنێت بۆ نەبوونی سەروەری یاسا وقەزا ودادپەروەری لە كوردستاندا, بۆیە بۆ دواجار بریارمدا وەڵامی بدەمەوە چونكە ئەگەر سنووری بۆ دانەنرێت وەڵامی نەدرێتەوە خۆی دەكات هەروەكو وای نیشان ئەدات كە ئەو پاڵەوان وخەباتگێری سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری وسەروەری یاسایە هەر چەندە دڵسۆزان وئەوانەی لە دادگاكان وبواری یاسا وئەنجومەنی دادوەری ووزارەتی داد كار دەكەن باش دەیناسن وەزیاتر مەبەستمان خەڵكی دەرەوەی دادگاو دەسەڵاتی دادوەریە بەتایبەتی لە توێژی رۆشنبیراندا بۆ ئەوەی چەواشە نەبن وبزانن چۆنە ولەسەر چیش دوورخراوەتەوە وهیچی بەدەستەوە نەماوە وئیستاش دەیەوەێت داخی دڵی خۆی بڕژێنێت بەئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی داد و ودڵسۆزان ورۆشنبیران وكەسانی خاوەن هەڵوێست وپاك و بێگەرد دابرێژی ودەستە چەپە چڵكاویەكەی بسڕێتەوە, لەلێدوانەكانیدا وا دەست پێدەكات كە خۆی كردۆتە سەر لەشكری یاسا پەروەران ودادپەروەر خوازان بەمەبەستی هەوڵی چری وخەباتی بۆ چاكسازی لەنێو دەسەڵاتی دادپەروەریدا ورووخاندنی كۆشكی بێدادی بەڵام بەداخەوە زۆر خۆی نەگرت وبەردەوام نەبوو لە چەواشەكردن ماهیەتی وراستی ودروستی راستەقینەی دەركەوت بۆ هەموو خەڵكی كوردستان, بۆیە راستە وتراوە (كورد بدوێنە شەرعی خۆی دەكات) نازانم لەم دواییەدا ئەو هەموو شین وشەپۆرەی بۆ نەبوونی سەروەری یاسا وگەندەڵی لە چییە ؟! ئایا دەیەوێت جارێكی تر باوەری پێ بكەن بگەرێتەوە دەسەڵات ئایا ئەو ئەگەر وەزیری داد بوو چۆن كاری سیاسی دەكرد چونكەببویە دادوەر بەر لە هەموو شتێك سەربەخۆیی لەدەست ئەدات لەبەر ئەوەی لە سلیمانی خۆی ناساند بەدادوەر بە ناحەق و نارەوا كە ئەم زاتە دوورە لە بنەماكانی پیرۆزی قەزاو سەروەری یاسادا .
ئەم زاتە دەستی بەلێدوانی دژ بە بوونی گەندەڵی لە دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ نەبوونی و دەستێوەردانی حیزبی لە یاسا ودەسەڵاتی دادوەری نەكرد كاتی خۆی ونوقەی نەهات تەنها خەریكی گەندەڵیەكانی بەهەموو جۆرەكانی دەكرد وئیستغلالی دەسەڵاتی خۆی دەكرد بۆ بەرژەوەندی تەسكی خۆی دارودەستە ناپاكەكەی تا ئەو كاتەی لانەبرا لە وەزارەتی داد نەك رۆژێك لەرۆژان هەڵوێستی دەرنەبریوە لەسەر سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری كە بە ناحەق ونارەوا تۆی گەندەڵیان بەزۆری زۆر سەپاندو چارەنووسی رەشی دەسەڵاتی دادوەریشت كۆم كرد وخستتە ژێر پێت تەنها بەكارت دەهینا بۆ تێر كردنی حەزو ئارەزوەكانت , بەڵام لێرە دەمەوێت بڵێم ئەوە تۆیت لەسایەی حیزبەوە و بەپشتگیری هەندێ لەكەسایەتی دیاری ناو یەكیتی لە پڕ بووی بە كوریكا ودەژیای وگەورە و دەبەبویت ئەگەر نا تۆ ئەم كەسە شایستە نەبوویت بەڵام (كانیەك ئاوی لێ بخۆیتەوە بەردی تێ مەگرە) چونكە نمەك حەرام دەبیت كە لە ساڵی (2002) وە كردیانیت بە جێگری وەزیری دادی ئەو كاتەی ئیدارەی سلیمانی كەلە هەموو مێژووی عیراقدا وەزارەتی داد جێگری نەبووە بەڵام ئەوانەی تۆیان لەدەرەوەی ووڵات هێنایەوە بەهەزار تكاو رجاو نزاو دەست ماچ كردن و پشتگیری ئەو ئەندامەی مەكتەبی یەكێتی نەبوایە ئەوا تۆ هەر پارێزەرێكی بێ ئەزموون بەشان و مل وپەیوەندی تایبەتت لەگەڵ دادوەران ئیشت دەكرد نەوەك لەسەر بنەمای زانستی یاسایی و بلیمەت وزیرەك و چاوتیژی چونكە ئیستاش لەگەڵیدا بیت گوناهە پێت بڵێن پارێزەری خاوەن ئەزموون هەموومان دەزانین چۆن ئیشت دەكرد بەڵام بەداخەوە دیارە ئەوە قەدەری كوردستانە پیاوێكی وەكو تۆی دواكەوت وخێڵكی وهەڵپەرست و نادادپەروەری كرایە وەزیری داد.
ئایا قسە بە نرخەكەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیات (تشرشل) لەبیر چووە كە دوای جەنگی جیهانی دووەم ووتبووی لەبەر ئەوەی وەزارەتی داد و دادپەروەری تۆوشی نەخۆشی گەندەڵی نەبووە ئەوا ئێمە سەركەوتووین وبەریتانیای گەورە دروست دەكەین بەراستی راستگۆ بوو بە پێچەوانەوەی ئێوە بەناو دادپەروەر كەدرۆ لەهەموو پرەنسیپێكی ئەخلاقی ودادوەری ودادپەروەری دەكەن؟! تۆ هەردەم كۆیلەی ئایا خێرە ئیستا بوویت بەچاو ساغی ئەنجوومەنی دادوەری ودادوەران؟! ئایا لەبیری چووە كە چەند سووكایەتیت بە وەزارەتی دادی سلیمانی ئەوكاتە كرد ئەكرد كە ئەنجوومەنی دادوەری سەربە وەزارەتەكەت بوو بۆیە هەندێ لەم گەندەڵیە و چۆنیەتی سووكایەتیەكان دەخەینە بەردەستی یاسا ناس وخاوەن ویژدان:
1- دوای دامەزراندنی بە جێگری وەزیری داد هەر چەندە رۆشنبیران و مافناسان دڵخۆش بوون كەوا ئاواتیان هاتۆتە دی بەهەڵاتنی خۆری سەروەری یاسا وئاسۆیەكی نوێ بەڵام ئەوەندەی پێ نەچوو خەونەكانیان زیندەبەچاڵ بوو چونكە (فاروق جمیل) بەپلەو پایە ماهیەتی خۆی ئاشكرا كرد كە چەندە دڵ رەش و حاقدە وخۆ سەپێنەرە وبەدوای كوتلە وكوتلە بازی دەگەرێت سەرەتا دەستی كرد بە دژایەتی خەڵكی بەشەرەفی سەربەرزی سلیمانی وبەتایبەتی چینی مافناسان ودادوەران وكەسایەتیەكانی ناودار لە بواری یاسادا لەوانە سەرۆكی دادگای تەمییزی ئەو كاتە (دادوەر شێخ لەتیف) ودەیانی تر.
2- هەڵسا بەهێنانی چەند كەسێكی نزیكی خۆی ئەوانەی لە هەولێر وموسل بێ ئیش بوون كردنی بە دادوەر لە سلیمانی واتە كوتلەیەكی كۆیلەی لەدەوری خۆی كۆكردەوە تەنها قسەو باسی بۆ بهێنن وەكو (هیوا فاریق دزەیی) كە خزمی خێزانی دووەمیەتی كردی بەجێگری داواكاری گشتیەوە ومفەوەز عبد الله كردی بە دادوەر لە دادگای حاجیاوا چونكە خزمی خێزانی دووەمیەتی وهەروەها دامەزراندنی پارێزەر (نێرگز) چونكە خوشكی (د. نەبەز) سەرۆكی زانكۆی كۆیە بوو بەدادوەر لە دادگای حاجیاوە دواتر هاوسەرەكەشی كرد بە دادوەر وچەندین كەسی تری هاوردە كرد لە هەولێر , خەڵكی بەتوانا وزیرەك وراستگۆی بەدوور دەخستەوە ودژایەتی دەكردن بەتایبەتی خەڵكی سلیمانی یا خود ئەوانەی لە كوتلە وچینی ئەو نەبوونایە.
3- ماوەی (3- 4) ساڵ لە سلیمانی هەموو رێچكە یاساییەكانی شكاندو گەندەڵی بە هەموو جۆرەكانی لە سیستەمی دادگا و دەسەڵاتی دادوەری بەرپا كرد وتێكی شكاند ودرزی خستە نێوان دادوەران وجێگری وداواكاری گشتی دژی وتە بە نرخەكەی (تشرشل) كاری دەكرد .
4- واستە و واستەكاری لەزەمانی ئەو پەرەی سەند و بۆ نموونە برازای (كریم خان) ی برادۆستی كە ناوی نەزانراوە لە هەولێر بە مووچەی (1000) هەزار دیناری سویسری دامەزرا بوو وەكو پارێزەری تایبەت لە وەزارەتی رۆشنبیری هەولێر بە نهێنی لە (2003- 2004) كردی بە دادوەر ناوی نارد بۆ دادگای تاوانەكانی باڵای عیراقی خەڵكی سلیمانی و شایستەی پشت گوێ خست.
ئەمەیە دادپەروەری (فاروق جمیل) و مجید برادۆستی كرد بە دادوەر لە دادگای تەق تەق چونكە لە هەولێر چەندین جار هەوڵی دا نەكرا بەدادوەر یان جێگری داواكاری گشتی سەرۆكی دادگای تەمییزی ئەو كات خوالێخۆشبوو دادوەر (رشید عبد القادر) ووتبووی هەتا من سەرۆكی دادگابم ناهێڵم (مجید) ئەم پۆستە وەربگرێت چونكە خەڵكی لەناو دادگاكان فێری بەرتیل خواردن كردووە وهەروەها دادوەر (شوان محی الدین) كە ئێستا سەرۆكی دیوانی تەدوینی قانوونیە لە هەولێر لەسەر بەرتیل وەرگرتن ئەو كاتەی دادوەر بوو لە شەقلاوە دادوەر (رشید عبد القادر) ویستبووی بیدات بە دادگا دواتر ناچار كرا بەواستە (إستقالە) بدات لەبەر حورمەتی قەزادا.
لەسلیمانی كردیەوە بە دادوەر پاشان كردی بە جێگری سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلیمانی پاشان لەگەڵ خۆیدا بردیەوە هەولێر بەڵێ ئەمە دارودەستەی (فاروق جمیل)ن ئەمە مشتێكن لە خرواری وەهەروەها (هاشم ) خزمی خێزانیەتی كردی بەجێگری داواكاری گشتی لە دوكان.
5- ئایا بپرسن لە فاروق جمیل) چ جیاوازیەك هەیە لە نێوان (كریم خان) ی برادۆستی گەورە سەرۆك جاش كە هەموو خەڵكی كوردستان دەزانن جاشایەتی لەسەرەتاوە لەسەر دەستی ئەوان دروست بووە لەگەڵ (قاسم ئاغا) ی سەرۆك جاش وخۆێن مژ كە هەڵای دونیای لەسەر دروست بوو ئایا دەبێ پلەو پایە و دادوەریش هەر كورە جاش وئەنفالچی بێت ؟ ئەمەیە دادپەروەری وكوردایەتی (فاروق جمیل) ی دادوەرو دادپەروەر ؟!
6- ئایا دەزانن فاروق جمیل پیاو كوژە؟! دەزانن بۆچی؟ دوای پرۆسەی ئازادی عیراق لە (2003-2004) كەسێكی لە كەركوك كوشت بە ناوی (جەودەت تەیفور) بوو ناسراوبە (ملازم هەژار) ئەوە دەرچووی كۆلێجی سەربازی عیراقە خولی (50) پەنجا لە ساڵی 1974- 1975 ئامر بەتالێون بوو لە دەڤەری سۆران كەسێكی ئازاو زیرەك بوو لەشەردا بەڵام دوای نسكۆی شۆرش لەهەولێر برادەری فاروق جمیل وبوو بە پاساوی ئەوەی راپۆرتی لەسەر فاروق جمیل نووسیوە لەكەركوك لە رێگای مەفرەزەكانی ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیەوە كە كورەكەی زاوای فاروق جمیل ە لەبەردەم ماڵەكەی خۆیان كوشتیان وهەتا ئیستا كەس نازانێت كێ كوشتوویەتی. وفاروق جمیل بەشانازیەوە وتبووی ئەم سەگەمان تۆپاند, بەڵێ ئەمەیە دادوەر وپارێزەر و وەزیر و سیاسیەتمداری كورد كە حەزی لە تۆڵەیە نەوەك پەنا بەرێتە بەر یاسا بۆ حەق سەندنەوە, ئایا ئەمە رەوایە كەسێك حەوت ساڵ وەزیری داد بێت كەسێكی ماندوونەناس و پێشمەرگەیەكی دێرینی ئەیلول شەهید بكات تەنها لەسەر ئەوەی قسەیەك یان راپۆرتێك یان كارێكی خراپی بەرامبەر بە فاروق جمیل كردبێت (علامات المنافق پلاپ اژا حدپ كژب واژا وعد اخلف واژا أۆتمن خان) .
7 - فاروق جمیل لەماوەی (7-8) ساڵی وەكو جێگر و وەزیری داد تەنها بەردی بناغەی دادو ئەنجومەنی دادوەری تێك داوەو دەرهێناوە قسەو وتەكانی لەگەڵ كردەوەكانی یەك ناگرنەوە كەسێكی چەواشەكارو بێ ویژدانە.
8- ئەو كاتەی فاروق جمیل بوو بە وەزیری داد هەموو مانگێك یان دوو مانگ (15) پانزە رۆژ لە ئەوروپا بوو لای هاوسەرەكەی كاتی خۆی كە دەست درێژی سیكسی كردە سەری ئینجا لە وەزارەت ژنێكی تەمەن بچوكی بێوەژنی قەشەنگی بەناوی (م)خەڵكی هەولێر بوو كردبوو بە بەرێوەبەری نووسینگەی تایبەتی خۆی بەبەردەوامی لەژوورە بەناوی ئیش كردن بەیەكەوە بوون جگە لە ئافرەتێكی تری جوانی جێگری (م) ی دامەزراندبوو لە نووسینگەكەی هەموو وەزارەتی داد لە هەولێر ئەو راستیە دەزانن.
9- فاروق جمیل لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی ئاوێنە ژمارە (233)ی سێشەممە 20/7/2010لە لاپەرەی (10) دەڵێت پێویستە داواكاری گشتی سەربەخۆو بێلایەن بێت بەڵام قسەكانی بێ بنەمان چونكە دەڵێت حەزم لەسەروەری یاسایە كام یاسا ؟,فاروق دەڵێت دوای ئەوەی ئەنجوومەنی دادوەری لەسەر وەزارەتی داد نەما سەربەخۆی وەرگرت دەسەڵاتی وەزارەت كەم نەبویەوە چونكە كۆمەلێك جیهازی زۆر گرنگی هەیە سەر بە وەزارەتی داد بوون بۆ نموونە جیهازی داواكاری گشتی وزیادی كردو وتی هەرچەندە لەگەڵ ئەوەدام ئەم جیهازە سەربەخۆ بێت وجیابكرێتەوە لە وەزارەتی داد بەڵام لێرەدا راستی نەكرد ئەو كات پێی داگرت وسوور بوو لەسەر ئەوەی داواكاری گشتی لە رووی ئیداریەوە سەربە وەزارەتی داد بێت بەڵام ئێستا فرمێسكی تیمساحانەی بۆ دەرژێنێت واتە فاروق جمیل قسەو كرداری زۆر لێك جیاوازە ولەمیانەی قسەكانیدا ئاماژە دەكات گوایە تەداخولی ئیش وكارەكانی نەدەكرد كەچی راست ناكات تەدخولی بە هەموو كێشەو گرفتەكان دەكرد هەتا فشاری خستبووە سەر ئەندامانی داواكاری گشتی لەهەمان چاوپێكەوتندا فاروق جمیل دەڵێت دژایەتی گەندەلّیم كردووە كەچی خۆی دامەزرێنەرو بیرۆكەی گەندەڵی دارشتووە كە كەسێك خۆی گەندەڵ بوو چۆن دەتوانێت دژایەتی گەندەڵی بكات لە یاسا بنەمایەك هەیە دەڵێت (فاقد الشیئ لا یعگی), ئاوێنە دوا پرسیاری لە فاروق جمیل كرد ئایا كە تۆ وەزیر بوویت تا چەند حیزب تەدەخولی هەبوو بۆ كارەكانت كە دادپەروەری نەكەیت لە كارەكانتا ؟لە وەڵامدا فاروق دەڵێت نەخێر وەكو خۆی دەنووسمەوە (باوەرت هەبێت ئەوەندەی من لە وەزارەت بوومە ئەنواع ئەشكال كاغەزم بۆ هاتووە ئەنواع ئەشكال خەڵك وكاغەزی لایەنی سیاسیم بۆ هاتووە بەڵام ئەوانەی خۆم نەمویستبێت نەمكردووە) واتە ئەمە درۆیەكی شاخدارە هەموو خەڵك فاروق جمیل دەناسن كە خۆی حیزبی بوو لەژێر ركێفی حیزب بوو بەڵام دیارە ئەو زاتە شەرم ناكات وا دەزانێت كەس نایبینێت لێرە پرسیار ئەوەیە ئەگەر تۆ راستگۆ بیت بۆچی قبولی ئەم پلەیەت دەكرد چونكە ئەم پلەو پایە حیزب دایدەنێت.
10- لەچاوپێكەوتنێكی رۆژنامەی ئاوێنەی ژمارە 296 سێشەممە 11/ 10/2011 سەبارەت بەچاكسازی و گەندەڵی دەدوێت وئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە لەبنی پێیەوە تا تەوقی سەری گەندەڵیە وبەتایبەتی كابینەكەی پێشوو كە خۆی تیادا وەزیر بوو دیارە ئەویش پشكی شێری بەركەوتووە وهیچ باوەریشی بەچاكسازی نیە بەڵكو تەنها دەم وچاو گۆرینە وهیچی تر وهەروەها ئاماژە بەوە دەكات كەدەبێت ئەنجومەنی دادوەریش لەدادوەری زۆربە بەهێز وخاوەن دەسەڵات پێكبێت ئایا فاروق جمیل پێشتر ئەو دەسەڵاتەت هەبوو ؟چوویت هەرچی گەندەڵ دزو درۆزن وتەزویر چی وبەرتیل خۆرت لەهەولێر ودهۆك وموسل هێنا بۆ سلیمانی بەو بروایەی كە لە سلیمانی كادیر نیە كەچی سلیمانیش پرە لە كادیری چاك و بەتوانا وپاك وبێگەرد , هەولێر چیەتیت دەكرد لە سەر حیسابی یاسا ودادپەوەری خێرە ئیستا قسەی زل و نەستەق دەكەیت بۆیە ئاماژە بەوە ئەكات كەوا چاكسازی هەیە؟ چ چاكسازیەك؟ ئایا ئەگەر ئەتزانی گەندەڵی هەیە بۆ (استقالەت) نەئەدا كە وەزیر بوویت.
11- فاروق جمیل دوای ئەوەی لە هەموو كارو پۆستەكانی سەركەوتوو نەبوو وناشبێت بەهۆی ئەوەی زانستی یاسایی وسیاسی وكۆمەڵایەتی ورشنبیری وئەخلاقی نیە زۆر كەمە كەسێكی گەندەڵ وحاقد ودڵ رەش ودرۆزنە ئینجا لەم دواییە دا كە وتۆتە پەلەقاژەو خۆرێك خستنەوە وجارێكی تر دەیەوێت بێتەوە گۆرەپانی سیاسی ویاسایی ..هتد خۆی بسەپێنێ بەسەر حیزب ودەسەڵات ودەزگا كانی حكومەت بۆیە پروپاگەندەی راستوخۆ وناراستەوخۆ بۆ خۆی دەكات لەچاوپێكەوتنە یەك لەدوای یەكەكانی رۆژنامەكان خۆی نیشان دەدات كەوا سەركردەو پێشەوا وكەوا سووری بەرلەشكرە گوایە ئەو نەبێت كوردستان سەرناكەوێت فرمێسك دەرژێنێت بۆ ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی داد وپیشەی یاسا ناسان ونەمانی دادپەروەری مەگەر تەنها ئەو بتوانێت چاكسازی بكات كە خۆی بەردی بناغەی ئەو گەندەڵی ونادادپەروەریەی كە لەكوردستان لەسەردەمی ئەو دروست بوو تەشەنەی سەند و بووبە نەریت؟!
12- شەوی یەك شەممە لەسەر دووشەممە رێكەوتی 12/13/11/2011 كاتژمێر (9) نۆی شەو بوو لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی كەناڵی ك . ن. ن لەسەر گەندەڵی ودەسەڵاتی دادوەری وهەڵەكانی (ی.ن.ك) لەسەرەتای هەڵبژاردنەكانی ساڵی 1992 لەوەڵامدا باسی لەبیرۆكەی ففتی ففتی كە داهێنەرەكەی مام جلال بوو كرد بەهەڵەیەكی مێژوویی داناو وە كوردی گەیاندە ئەم رۆژە تاریكە دوولەتی كرد ئاسەواری شەری خۆكوژی كوردی لێكەوتەوە وباجی ئەم هەڵەیە كورد دەیدات نەوەك حیزبەكان باشە لێرە پرسیار ئەوەیە فاروق جمیل تۆ لەكۆێ بوویت ئەی باڵا دەست نەبویت ئەی (بەرپرسی بەرەی كوردستانی نەبوویت) لەهەولێر قسەت نەبوو بۆچوونت نەبوو كەخۆت بە پیاوێكی پر لەزانستی یاسایی وراوێژكاری لەبواری داد وقەزا دا ئایا دادوەر نەبویت دەبوا وەكو كادرێكی حیزب بیرو بۆچوونت دابا بەشتێكی خراپت وەسف بكردایە تا بیانوتایە بەڵێ فاروق جمیل كەسێكی یاساناس وخاوەن هەڵوێستە ئەی بۆچی لەكابینەی پێنجەم كەوەزیری داد بوویت.
گەندەڵیەكی زۆرو ناحەقیەكی زۆرت بینی ئەی بۆچی وەكو كەسێكی ئازا نەهاتیە سەرشاشەكان (استقالە) بدەیت واز لە پۆستەكەت بێنیت ئەی ئەمە هەڵوێستی جوامێرانە نیە ئیستا كەوتویتە خۆت فرمێسك بۆ بێدادی وفەوزاو نەبوونی یاسا دەرژێنیت كەخۆت بەشێك بوویت لەم دارمانە بەچ روێك قسە لەسەر ئەنجومەنی دادوەری وبێ دادی دەكەیت ورخنە لەحیزبەكەت دەگریت (بعد خراب البێرە) دوای دارمان ولەناوچوونی شاری بسرا ئەگەر چوار كەسی وەكو تۆ ئەو كات بەرەنگاری سیاسەتی دیكتاتۆریەتی حیزبەكەت بكردایە حالمان بەو رۆژە نەدەبوو هەی فاروق جمیل ی بێ كەلك ودەبێت هەر بچیتە زبڵدانی مێژوو درەنگ یان زوو؟!
13- شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە رێكەوتی 27/28/11/2011 جارێكی تر تەلەفزیۆنی كەناڵی هەولێر چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ فاروق جمیل كرد دیسان كەوتە مەدح وسەنای خۆی وەكو پاڵەوانی سەر گۆرەپانی كوردەواری ویاسا دانەرو یاسا ناس ودادپەروەر خۆێ پیشان دەدا كەگوایە ئەگەر ئەو نەگەرێتەوە ئەوا چارەنووسی دادگا ویاسا وئەنجومەنی دادوەری نادیار وتووشی چارە رەشی دەبێت دیارە ئەو هەموو چاوپێكەتن ولێدوانانەی بەمەبەستی ئەوەیە سۆزی لێپرسراوان وجەماوەری رۆشنبیرو یاسا ناس بۆ لای خۆی رابكێشێت وجارێكی تر ببێت بەوەزیر یان سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری بەڵام من لێرە پێت دەڵێم خەیاڵت خاوە جارێكی تر ناتوانیت ئیستغلالی كەس بكەیت مەگەر بە پشتیوانی بەناوی خزمایەتی لەگەڵ یەكێ لە سەركردەكانی یەكێتی با ئەوانیش چارەی خۆیان بكەن چونكە بەهۆی كەسانی زۆری وەك تۆ ئەوانیش لە خشتە بردران ودۆران؟!بزانە چۆن باجی هەڵەكانیان دەدەن وكەوتونەتە قەیران وچاریان ناچارە دوارۆژیشیان رەشە وەك تۆی گەندەڵ وحاقد و بێ ئەزموون.
لەكۆتاییدا (فاروق جمیل) ی وەزیری دادی پێشوو سەلماندی كە بۆ خۆی گەور تیرۆریستە چونكە خەڵكی شەهید كردووە لەژێر پەردەی تیرۆرستیدا بەناوە پەردە پۆشی كردووە وزۆر بە ناحەق (جودت تەیفور) ی كۆنە ئەفسەرو پێشمەرگەی دێرینی (أیلول) خوێنی رشت لەبەر دەم ماڵەكەی خۆیاندا تەنها لەبەر ئەوەی كاتی خۆی ناكۆكیەكی كۆنی نێوانیان لە هەولێر هەبووە كاتی خۆی كەچی بانگەشەی ئەوە دەكات خەڵك پەنا بەرێتە بەر دادگا بۆ یەكلایی كردنەوەی كێشەو ململانێەكانیان یاخود داوای سەربەخۆیی دەسەڵاتی قەزاو دادپەروەری ەسەروەری یاسا دەكات,ئەمەیە بانێك ودوو هەوا؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست