کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن پاداشتى ژمارەیەك ڕۆژنامەو گۆڤارو سایتى و ڕاگەیاندنكارانى سێبەرەكانى پارتى دەكا!

Monday, 18/10/2010, 12:00



ئەمجارەیان هێمن هەورامى ئەندامى پاراستن و سیخوڕەكەى بنەماڵەى بارزانى، بە جیاجیا و بە تەنهایى بە ئامادەبوونى ژماریەك لە ئەندامانى پاراستن ژماریەك بەناو ڕۆژنامەنووس و پاشكاتب و قەڵەم چرووكەكانى ناو ڕۆژنامەو گۆڤارو ماڵپەڕ و ڕاگەیاندنكارانى سێبەرەوە، دەزگاى پاراستن لە سەرى زەردەوە بینیوەو بە نوێنەرایەتى مەسرور ى خوێنڕێژ و سەفاح وتیرۆرستەوە، پاداشتى نوێنەرانى رۆژنامەو گۆڤارو ماڵپەڕە ڕاگەیاندنكارانى سێبەرەكانى پارتى كردووە!
هێمن ئەحمەد تەنزیلات، كە بە هێمن هەورامى ناسراوە وباوكى 2 دوو مووچە بە گەندەڵى وەردەگرێت، یەكیان مفەوەزى پۆلیسە لاى عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەرى پۆلیسى قەزاو ناحیەكانى كەركوك و، لە هەمان كاتیشدا ئەندامى باڵاى مەكتەبى كۆمەڵایەتى گشتى پارتى یەو، لە ساڵى 1974 شەوە تا ڕاپەڕین معتەمیدى ئەمنى هەڵەبجەى شەهید بووە لاى ملازم غەیار جبورىو لە شۆرشى مەلا مستەفا جاسوسى بەعس بووە و ئەمڕۆش وەجاغى ڕۆشنەو هەردوو كوڕەكەى هێمن هەورامى و هەردى كوڕى نەك هەر جاسوسى پاراستنن بەڵكو تیرۆرست وپیلانگێڕیى نێو دەزگاكانى سنورى هەورامان و هەڵەبجەو سلێمانى و نوێنەرایەتى كوڕەزاكانى مەلا دەكەن و، چاودێرى كاروبارى میدیاى ئۆپۆزیسۆن ومیدیاى ئەهلى لە سلێمانیان گرتۆتە ئەستۆ!
لە كاتى پێشكەش كردنى پاداشتەكاندا كە بەتنها نوێنەرەكانى بینوە هێمن هەورامى بەناوى مەسرۆر بارزانی یەوە سوپاس و پێزانینى مەسعود و مەسرۆر و دەزگاى پاراستنى ئاراستەى هەموو ئەو كەناڵانە كردووە كە پاداشتەكەى مەسرۆر بارزانى گرتیونیتەوە؟!
بەتایبەتى ئەوانەى بە ئاشكراو بێترس سوكایەتى بە گۆڕانخوازان و كاك نەوشیروان و مەلا عەلى باپیرو میدیا ئەهلیەكان نیان كردووە!
ئەمەش ناو بڕى پارەى پاداشت كراو و ئەو كەناڵانەى پاداشتە خوێناویەكەى مەسرۆرى تیرۆرستیان بەركەوتووە:
1. گۆڤارى ململانێ بڵند مستەفا 5000 هەزار دۆلار
2. ====سیڤیل بێستوون نورى 3000 هەزار دۆلار
3. ==== هەڵبوون كاروان 3000 هەزار دۆلار
4. ====گولان فەرهاد محەمەد 4000 هەزار دۆلار
5. گۆڤارى شۆك كە لقى 4 دەریدەكات 3000 هەزار دۆلار
6. گۆڤارى ساماڵپۆست ڕەسول حوسێن 3000 هەزار دۆلار
7. ڕۆژنامەى روداو ئاكۆ محەمەد 5000 هەزار دۆلار
8. ڕۆژنامەى هەولێر جواد قادر براى سەرۆ قادر 5000 هەزار دۆلار
9. ڕۆژنامەى باس كە بەرهەم عەلى و بۆتان تەحسین 3000 هەزار دۆلار
10. ڕێبوار كەریم وەلى 3000 هەزار دۆلار لە هەولێر
11. ئامانج عەبدوڵا 2000 هەزار دۆلار لە سلێمانى
12. سەربەستە سوور 1000 هەزار دۆلار لە دەزگاى بەدران كاردەكا
13. سایتى ڕوناكى 2000 هەزار دۆلار
14. سایتى گوزارشت 2000 هەزار دۆلار
15. سایتى پەیامنێر 2000 هەزار دۆلار
16. سایتى ئاكانیویز 2000 هەزار دۆلار بەدران سەرپەرشتى دەكا
17. نوێنەرى كەناڵى لۆكاڵى سلێمانى پارتى دلێر یوسف 4000 هەزار دۆلار
18. نوێنەرى كەناڵى لۆكاڵى قەڵات هەولێر زاناى شاعیر4000 هەزار دۆلار
19. نوێنەرى كەناڵى لۆكاڵى كەركوك پارتى كاوێس مەلا پەرۆێز كاكەیى 4000 هەزار دۆلار
20. دەنگى كوردستانى عێراق سلار عوسمان 3000 هەزار دۆلار
21. رادێوى زین نیاز لاجانى 3000 هەزار دۆلار
22. رادێۆى زاگرۆس میكائیل ئیبراهیم 3000 هەزار دۆلار
23. ڕۆژنامەى باسەرە لە كەركوك بەدران ئەحمەد سەرپەرشتى دەكا 2000 هەزار دۆلار
24. ڕۆژنامەى زارى كرمانجى لە سۆران بەدران ئەحمەد سەرپرشتى دەكا 3000 هەزار دۆلار
25. نورەدین سەعید وەیسى3000 هەزار دۆلار

خوێنەرانى كوردستانپۆستى ئازیز
لە چەند رۆژى رابردوو ئەو بابەتەمان بەرچاو كەوت كە بلند مستەفاى بەناو سەرنووسەرى ململانێ بە تەحەداوە باسى لە سەربەخۆیى و بێلایەنى خۆى و گۆڤارەكەى كردبوو، كە گوایە پاراستنى پارتى و سەرانى بنەماڵەى لەپشت نیە، لە كاتێكدا لە دەرچوونى 6 ژمارەى ئەو گۆڤارەدا هەمووى سوكایەتى بووە بە كاك نەوشیروان مستەفا و گۆرانخوازان و مامۆستا عەلى باپیرى ئەمیرى كۆمەڵى ئیسلامى، ئێمەش هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە لە چەند ڕۆژى داهاتوو هەموو نهێنیەكانى بڵند مستەفا خۆیى و دوا كارى كە بەناو سەرنووسەرى گۆڤارى ململانیە هەمووى بڵاو دەكەینەوە، تا جارێكى دیكە دەست بۆ كارتى سووتاو ى زەرد باو نەبا!
چاوەڕوان بن....چاوەڕوانبن
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە