مه‌سرور بارزانى و كایه‌ى ئه‌كادیمى كوردى
Monday, 11/07/2011, 12:00
ده‌مێك ساڵه پارتى و بنه‌ماڵه‌ى بارزانى خه‌ریكى ئاماده‌كردنى مه‌سرور بارزانى كوڕه گه‌وره‌ى مه‌سعود بارزانین بۆ ئه‌وه‌ى ببێته سه‌رۆكى ئاینده‌ى پارتى، هه‌ر له كردنى به ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى و دواتر به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌واڵگرى پاراستنه‌وه بگره، تا ئه‌و مه‌راسیم و پێشوازییه سیاسییانه‌ى مه‌سرور له په‌راوێزى سه‌ردانى وه‌فد و نوێنه‌رانى وڵاتانى دونیا بۆ كوردستان ده‌یكه‌ن. مه‌سرور كاتێك بۆ رۆژنامه ئیماراتیه‌كه گوتى به‌نیازه له پاش باوكى ببێته سه‌رۆكى پارتى و سه‌رۆكى هه‌رێمیش له خۆڕا ئه‌و قسه‌یه‌ى نه‌كرد، هه‌رچه‌نده پاش به‌رزبوونه‌وه‌ى ده‌نگى ناڕه‌زایى خه‌ڵك جۆرێك له بیانوو هێنانه‌وه بۆ ئه‌و قسه‌یه دۆزرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌رنجى هه‌ڵسوكه‌وتى مه‌سرور بكات، تێ ده‌گات ئه‌و پیاوه ده‌مێك ساڵه بار ده‌هێنرێ بۆ ئه‌وه‌ى له خه‌یاڵدانى خه‌ڵكى كوردستان وه‌كو سه‌رۆكى ئایینده وێنا بكرێ، هه‌رچه‌نده ئه‌و رووداوانه‌ى ناوچه‌كه و خۆپیشاندانه‌كانى سلێمانى و فشارى ئۆپۆزیسیۆن ره‌نگه به‌شێك له خه‌ونه‌كانى مه‌سرور دوا بخات، یان به ته‌واوى بیانكاته بڵقى سه‌ر ئاو، لێ ئه‌و پیاوه هه‌ر له كۆششه‌كانى به‌رده‌وامه. پێش دروست بوونى ئه‌و دۆخه تایبه‌تیه‌ى كوردستان پارتى به جددى خه‌ریكى ئاماده‌كردنى مه‌سرور بوو بۆ جێگرتنه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح له مانگى ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵ، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند لێدوان و زانیارییه‌كیان له رێى میدیا ئه‌هلییه‌كانه‌وه خسته ناو خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو كارت كاردانه‌وه‌كه‌ى بزانن. ئێستا هه‌رچه‌نده به‌رنامه‌ى پێدانى سه‌رۆكى حكومه‌ت به مه‌سرور بارزانى له دواى خۆپیشاندانه‌كان هه‌ر نه‌ماوه، به‌ڵام مه‌سرور بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و قسانه‌ى له رۆژنامه ئیماراتیه‌كه كردى، له خه‌یاڵدانى خه‌ڵك جێى خۆیان بگرن، به‌رده‌وام وه‌كو كه‌سێكى سیاسى باڵاى كوردستان ره‌فتار ده‌كات و پێشوازى له شانده فه‌رمییه‌كان ده‌كات و له زۆر بۆنه‌دا له جیاتى وه‌زیرى خوێندنى باڵا پێشوازى له شاندى قوتابى و خوێندكارانى بیانى و مامۆستایانى زانكۆكانى ده‌ره‌وه ده‌كات و به‌شدارى له ئاهه‌نگه‌كانى ده‌رچوونى خوێندكاران ده‌كات و وتار پێشكه‌ش ده‌كات و خه‌ڵات دابه‌ش ده‌كات، نمونه‌ى به‌شدارى كردنى له ئاهه‌نگى ده‌رچوونى زانكۆى كوردستان، به‌شدارى كردنى له رێوره‌سمى خه‌ڵاتكردنى یه‌كه‌مه‌كانى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین، به بێ ئه‌وه‌ى دوور و نزیك ئه‌و پۆسته‌ى مه‌سرور به‌ڕێوه‌ى ده‌بات په‌یوه‌ندى به سلكى ئه‌كادیمییه‌وه هه‌بێ. ئێستا ده‌پرسین مه‌سرور به چ سیفه‌تێك به‌شدارى له‌و بۆنانه ده‌كات و خه‌ڵك ده‌به‌خشێ و وتار پێشكه‌ش ده‌كات؟ ره‌نگه ئاگادار نه‌بین له‌وێش به نوێنه‌رایه‌تى باوكى به‌شدارى بكات!!!! له پاڵ ئه‌و ئاماده‌كارییه‌ى كه خۆى و ستافه‌كه‌ى له ئاژانسى هه‌واڵگرى پاراستن بۆ ناساندن و ئاماده‌كردنى مه‌سرور ده‌یكه‌ن، له ناو فه‌یس بووك لێشاوێك ماستاوچی خه‌ریكى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى مه‌سرور و گه‌وره‌كردن و وێناكردنینه وه‌كو سه‌رۆكى ئاینده‌ى پارتى و هه‌رێم. واته هه‌وڵێكى چڕى پارتى و باڵى مه‌سرور بۆ به سه‌رۆك كردنى ئه‌و پیاوه ده‌ستى پێكردووه، نوسه‌رى به‌رێز موحسین ئه‌دیب له رۆژنامه‌ى هاوڵاتى وتارێكى زۆر نایابى به ناوى (مه‌سرور بارزانى و جه‌مال موباره‌ك) بوو، له‌وێ جوان باسى ئه‌وه‌ى كردبوو كه خه‌ڵكى میسر راسته له حوسنى موباره‌ك توڕه بوون لێى بێزار بوون، به‌ڵام ئاماده‌بوون ته‌حه‌مولى بكه‌ن تا حوسنى موباره‌ك ده‌مرێ، به‌ڵام كاتێك بینیان حوسنى خه‌ریكى ئاماده‌كردنى جه‌مالى كوڕیه‌تى بۆ دواى خۆى، هه‌ستیان كرد له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كى گه‌وره و جددین، پێویسته نه‌ك ته‌نها له پێناوى ئه‌مرۆ و رزگار بوون له حوسنى موباره‌ك شۆڕش بكه‌ن، به‌ڵكو له پێناوى رزگاركردنى ئایینده‌ش له ده‌ست جه‌مال موباره‌ك میسر و نه‌وه‌كانى ئاینده رزگار بكه‌ن.. خه‌ڵكى كوردستانیش ده‌بێ بزانن كه ئه‌گه‌ر ئاماده‌بن دوو ساڵى دیكه‌ش چاوه‌ڕیى مه‌سعود بارزانى بكه‌ن و بڵێن پاش ئه‌و دوو ساڵه به گوێره‌ى قانونیش بۆى نیه خۆى كاندید بكاته‌وه و نه‌جاتمان ده‌بێ، به‌ڵام ده‌بێ مه‌ترسى ئه‌وه ببینن كه جه‌مال موباره‌كى كوردستانیش له رێگه‌وه‌یه، بۆیه ده‌بێ مه‌ترسى مه‌سرور بارزانى به جددى وه‌ربگیرێ و ئیشى له‌سه‌ر بكرێ، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانى بۆ ئێستا سه‌رۆكێكى لێنه‌هاتوو بێت و ته‌نیا زۆنى زه‌رد به هى خۆى بزانێ، ده‌بێ بزانین كه مه‌سرور بارزانى مه‌ترسیدارترین كه‌سایه‌تییه له‌سه‌ر ئاینده‌ى كوردستان، چونكه راسته ئه‌و له ئه‌مریكا خوێندویه‌تى، به‌ڵام كه‌سێكى ته‌سك بین و نادیموكراسه و له توندوتیژى و ته‌سفیه‌كردنى به‌رامبه‌ر زیاتر باوه‌ڕى به هیچ شتێكى دیكه نیه، مه‌سرور مه‌ترسى گه‌وره‌یه له‌سه‌ر دیموكراسى و ئاینده‌ى كوردستان، وریاى بن و وه‌كو جه‌مال موباره‌ك رێگى لێ بكه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست