زۆرمان داچاند كه‌ممان دووریه‌وه دوژمنانمان هه‌میشه به به‌ڵێنی درۆ قۆڵیان بڕیوین
Wednesday, 16/12/2009, 12:00
ڕۆژێك له قوتابخانه‌یه‌ك مامۆستایه‌كی هاوڕێم ئاهێكی هه‌ڵكێشاو وتی " به‌خوا زۆرمان داچاند به‌س هیچمان نه‌دوریه‌وه" ئه‌و مامۆستایه زۆر هیلاك و شه‌كه‌ت بوو بۆیه به‌ده‌ست ماندوویی و چه‌رمه‌سه‌ره‌كانی ژیانه‌وه كه ده‌بێت زۆری داچاندبێ و كه‌می دوریبێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك به‌رهه‌می ماندووبونی خۆی به‌باشی نابینێته‌وه.
ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌مه‌وێت هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌م ئه‌وه‌یه ده‌مه‌وێت بڵێم كورد به درێژایی مێژوو قوربانی داوه به هه‌زاران گه‌نج و لاو و پیری به‌خشیوه له رێگه‌ی ئه‌م خاكه‌دا، هه‌موو هه‌وڵ و ماندووبونێكی ئه‌و میلله‌ته‌ش بۆ به‌ده‌ست هێنانی چه‌ند ئامانجێكی سه‌ره‌كی بووه كه ئه‌ویش مافێكی پێشینه‌ی هه‌ر میلله‌تێكه كه داوای ئه‌و ئامانجانه‌ی بكات كه خۆی ده‌بینێته‌وه له بوونی كیانێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد‌و خاكێكی ئازاد و بوونی ده‌وڵه‌تۆكه‌یه‌ك، كه‌چی هه‌ر له‌دوای ده‌وڵه‌تی مادده‌وه دوژمنانمان چاوییان به ئێمه هه‌ڵنه‌هاتووه وه هه‌میشه به پلان و به‌ڵێنی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراو ئێمه‌یان به‌دۆڕاندن داوه سه‌ركرده‌كانیشمان له‌به‌ر دڵسافانه‌ی خۆیان و ڕاستگۆیان خۆیان له فێڵ و ته‌ڵه‌كه بازه‌كانی سه‌رانی ئیمپڕیالیزمی تێنه‌گه‌یشتوون بۆیه ئه‌وانیش زوو زوو تێكه‌وتوون.
هه‌موو وڵاته داگیركراوه‌كان دوای خه‌بات و تێكۆشان و قوربانی دانێكی زۆر توانیویانه خۆیان ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ بكه‌ن به‌ڵام كورد زۆرتر له هه‌موو گه‌لانی داگیركراو قوربانی داوه‌و خوێنی ڕشتووه كه‌چی به‌رهه‌مه‌كه‌ی تا ئێستا به‌شی ئامانجه‌كانی نه‌بووه، گه‌ر به جه‌زائیر ده‌ڵێن وڵاتی ملیۆن شه‌هید ئه‌وا زۆر شایسته‌تره به وڵاتی من كوردستان بلێن وڵاتی خوێن و مه‌رگ بۆ ئازادی و وڵاتی ملیۆنێك شه‌هید چونكه ئێمه گه‌ر له دوای ڕوخانی ده‌وڵه‌تی مادد و پاشان شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان دواتر تا ده‌گاته شۆڕشه‌كانی شێخ سه‌عیدی پیران و قازی محمد و شێخ محمود و شۆڕشی ئه‌یلول تا ده‌گاته ئه‌نفالی 180 هه‌زاری شه‌هید و كیمیابارانی 5000 هه‌زار په‌یوله‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و شه‌هیدانی كیمابارانی بالیسان و قوربانی و شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕینی 1991 و شه‌ڕی ناوخۆ(كه به فیتی دوژمنانی كورد بڵیسه‌ی ده‌كرد) هه‌موو ئه‌مانه لێك بده‌ینه‌وه بێگومان ده‌گه‌ینه ده‌رئه‌نجامێك كه بڵێن كوردستان شایسته‌تره له جه‌زائیر كه به وڵاتی ملیۆنێك شه‌هید و ڕوباری خوێن ناو ببرێت.
ده‌بوایه كورد له‌و هه‌موو شۆڕشانه‌وه ئه‌زموونی ته‌واوی وه‌ربگرتایه‌و چیتر گه‌زاسو به‌ڵێنی درۆیانه‌ی دوژمنانی كورد نه‌خه‌ڵه‌تێ چونكه به‌ڕاستی تورك و عه‌ره‌ب و فارس دژایه‌تی كوردیان كردووه وه هه‌میشه ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌كتر بوون بۆ سڕینه‌وه زمان و كه‌لتوری كوردی چونكه ئه‌وان ده‌زانن دروست بوونی ده‌وڵه‌تێكی چكۆلانه‌ی كورد‌و ئیداره‌یه‌كی به‌هیێز به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كورد ببێته گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین.
له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه دوو دوژمنی زۆر گه‌وره‌ی ئیمپڕالیزمی (ئه‌مریكاو به‌ریتانیا) دژی جوڵانه‌وه ئازیدخوازه‌كانی كورد كاریان كردووه، به‌ڕاستی شێخ مه‌حمودی نه‌مر شتێكی زۆر جوانی كردووه كاتێك ویستویه‌تی ته‌وقه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌ریتانیا بكات ده‌سته‌سڕی خستۆته نێوان ده‌ستی خۆیی و به‌ریتانیا ڕاسیزمه‌كه، زۆر سه‌ركرده‌ی قاره‌مانمان گیانیان به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌مڕۆی كورد درووست ببێت و كورد ببێته خاوه‌ن كیانێكی سه‌ربه‌خۆ،ئه‌گه‌ر چاوێك به‌مێژودا بخشێنینه‌وه ده‌بینین سه‌ركرده‌كانی بزافی ڕزگاری خوازی كوردی ئاماده نه‌بوون مێشوله‌یه‌كی كوردی ته‌سلیم به شه‌مشه‌مه‌كوێره‌یه‌كی دوژمن بكه‌ن كه‌چی ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌كانمان له‌به‌ر سپلیت و له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان به‌ده‌م چاخواردنه‌وه گورسیه‌كانی كورد ده‌به‌خشن كه به‌ده‌نگی هه‌زاران كورد هاتبونه به‌رهه‌م. گه‌چی سه‌ركرده‌كانی پێشومان وه‌ك قازی محمد تا دوا هه‌ناسه‌و له‌سه‌ر په‌تی سێداره‌ش هیچ سازشێكی بۆ دووژمن نه‌كرد چونكه ده‌یزانی به‌ڵێنی دوژمن ته‌نیا درۆیه‌كی شه‌فافیه، هه‌ڵوێسته گه‌رم و شۆِرشگێڕانه‌كه‌ی مه‌لا موسته‌فا كه قه‌ت ئاماده نه‌بوو ته‌نازوول بۆ دوژمن بكات ئاماده‌ش بۆ دانشتن له‌گه‌ڵ عه‌ڕه‌ب و به‌عس بچێته به‌غدا...
ئه‌وه‌ی پێویسته كورد بیكات ئه‌وه‌یه میلله‌ته‌كه‌مان پیچویستی به په‌رپاكردنی شۆڕش‌و خه‌باتێكی مه‌ده‌نیانه هه‌یه چونكه ئێستا خه‌ریكه ته‌واوی ده‌ستكه‌وته‌كانمان ده‌چێته قورگی شێره‌وه سه‌ركرده‌كانیشمان زۆر متمانه‌یان به دوژمنه فیڵبازه‌كه (ئه‌مریكا) هه‌بوو كه ئه‌مڕۆ هه‌موو هه‌موو فێل و ته‌ڵه‌كه‌كانی ئه‌و دوژمنه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت... ئێستا كورد له‌به‌رده‌م مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌دایه كه‌مبوونه‌وه‌ی بودجه‌و ڕیژه‌ی پێگه‌ی كورد بۆ له %12 له به‌غداو هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆسه‌ر مادده‌ی 140 و چاوتێبڕینی مالیكی و سوپاكه‌ی له خانه‌قین و جه‌له‌ولا ناوچه دابڕاوه‌كانی تر بۆیه گه‌ر ده‌ست به شۆڕشێكی نوێ نه‌كه‌ن ده‌بێت بڵێن " زۆرمان داچاند و كه‌ممان دوریه‌وه".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست