کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشمه‌رگه‌كانیش به‌نیازی‌ سازدانی‌ خۆپێشاندانن

Saturday, 06/08/2011, 12:00



به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌ربڕین ناڕه‌زایی‌ و به‌رامبه‌ر خراپی‌ سیسته‌می‌ حكومڕانی‌ و جیاوازی‌ مووچه‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ ده‌ڤه‌ری‌ بیتوێن و پشده‌ر به‌نیازی‌ سازدانی‌ خۆپێشاندانێكی‌ هێمنانه‌ی‌ گه‌وره‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌نیازن له‌ ڕێگه‌ی‌ فه‌یسبووك و كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی‌ ئاشكرا بكه‌ین به‌ ستانده‌ری‌ ڕاگه‌یاند كه‌وا تزیكه‌ی‌ 100 پێشمه‌رگه‌ به‌رنامه‌ڕێژی‌ و پلانیان به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێكخستنی‌ خۆپێشاندانێكی‌ گه‌وره‌ی‌ هێمنانه‌ داناوه‌و له‌و تاریخه‌ به‌دواوه‌ پێشمه‌رگه‌ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ وتی‌ " خراپی‌ باری‌ گوزه‌رانی‌ پێشمه‌رگه‌و كه‌می‌ ڕێژه‌ی‌ مووچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و جیاوایی‌ پێكردنی‌ له‌گه‌ڵ پۆلیس و ئاسایش پێشمه‌رگه‌كانی‌ نیگه‌ران كردووه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ خۆپێشاندان پرۆتستۆی‌ ئه‌و جیاوازی‌ و نادادگه‌ریه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین".

به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ ستانده‌ر هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری‌ بیتوێن و پشده‌ر هه‌ستیان به‌جیاوازی‌ زۆر له‌نێوان چینه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتدا كردووه‌ به‌جۆرێك دوو چین له‌نێو ده‌سه‌ڵاتدا دروست بووه‌ چینێكی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ تۆلیتاری‌ گه‌نده‌ڵ و چینێكی‌ هه‌ژاری‌ به‌رگریكه‌ر كه‌ له‌ خۆپێشاندانه‌كانی‌ كوردستان ڕێگرییان له‌ لاوازبوونی‌ ده‌سه‌ڵات كردووه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و مانووبونه‌ش ده‌وامیان یه‌كجار زیادی‌ كردووه‌ بۆیه‌ به‌ته‌واوه‌تی‌نیگه‌ران و توڕه‌ بوون.
چاودێرێكی‌ سیاسیش پێیوایه‌ گه‌ر بێت و پێشمه‌رگه‌ ده‌ست به‌ خۆپێشاندان بكات ئه‌وا گۆڕانكاریه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ سیسته‌می‌ حكومڕانیدا دێته‌ ئاراوه‌و ڕه‌نگیشه‌ ده‌سه‌ڵات له‌خۆی‌ بترسێت و به‌خۆیدا بچێته‌وه‌، چونكه‌ خۆپێشاندانی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان گه‌وره‌ترین زه‌نگی‌ ئاگاداریه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات هۆشدار ده‌كاته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە