کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شانه‌ مردووه‌كانی‌ حیزبی‌ به‌عس و دوپشكه‌ سڕبووه‌كان خه‌ریكه‌ له‌ سوریاوه‌ زیندوو ده‌بنه‌وه‌

Sunday, 17/01/2010, 12:00


كوڕی‌ شه‌هیدێكی‌ ده‌ستی‌ حیزبی‌ به‌عس له‌ ئه‌بوغرێب
ماوه‌یه‌كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نه‌كانی‌ نێو عێراق و كوردستان له‌ پێناو خۆشكردنی‌ بازاڕی‌ هه‌ڵبژاردن و به‌ده‌ست هێنانی‌ ده‌نگی‌ جه‌ماوه‌ری‌ حیزبی‌ به‌عس خه‌ریكن له‌ ژێره‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ڕژێمی‌ به‌عسدا ده‌به‌ستن واته‌ حیزبی‌ به‌عس كه‌ ئێستا به‌پێی‌ ده‌ستوری‌ عێڕاق ئه‌و حیزبه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌ له‌ كاری‌ سیاسی‌ دور خراوه‌ته‌وه‌.
شتێكی‌ ڕون و ئاشكرایه‌ كه‌ ڕژێمی‌ به‌عس به‌سه‌ركردایه‌تی‌ حیزبی‌ به‌عس له‌ سه‌رتایی‌ دروستبوونیه‌وه‌ له‌ 1968ه‌وه‌ خه‌ریكی‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی‌ میلله‌تی‌ كورد بووه‌، كورد زۆرترین قوربانی‌ داوه‌ له‌سه‌رده‌می‌ حیزبی‌ به‌عسدا له‌وانه‌ ئه‌نفال 180 هه‌زار قوربانی‌ و شه‌هید كردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ 500 كه‌س بویه‌ قوربانی‌ سه‌ڕه‌ڕای‌ شه‌هید بوونی‌ سه‌دان سه‌ركرده‌و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نێكی‌ عێڕاقی‌ بیر له‌ دروستكردنی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ بكاته‌وه‌ نابێت ده‌سته‌ڵاتی‌ كوردی‌ بیر له‌ دروستكردنه‌وه‌ی‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك بكاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ حیزبی‌ به‌عسدا.
به‌پێی‌ زانیاریه‌كان و سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كان فریاد ڕه‌واندزی‌ به‌نوێنه‌ری‌ ده‌سته‌لاتی‌ كورد له‌سه‌ردانێكدا بۆ سوریا له‌گه‌ڵ سه‌رانی‌ حیزبی‌ به‌عسدا دانیشتووه‌ ئه‌مه‌ش تا ڕادده‌یه‌ك پارتی‌ نیگه‌ران كردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ ده‌سته‌ڵاتی‌ كورد ئه‌وه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و وه‌فده‌ بۆ ئه‌وه‌ چووبێت كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رانی‌ حیزبی‌ به‌عسدا كۆ ببێته‌وه‌ به‌ڵكو یه‌كێتی‌ وای‌ ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و وه‌فده‌ی‌ فریاد ڕه‌واندزی‌ وه‌كو وه‌فدی‌ ئاشتی‌ چوونه‌ سوریا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رانی‌ سوریا بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان عێڕاق و سوریا.
د. محمود عوسمان جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ حیزبی‌ به‌عس حیزبێكی‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌و بۆی‌ نییه‌ كاری‌ ساسی‌ بكات وه‌ بۆ هیچ لایه‌نێكی‌ عێڕاق نییه‌ كه‌ په‌یوه‌‌ندی‌ له‌گه‌ڵ حیزبی‌ به‌عسدا دروست بكات و له‌گه‌ڵیان دابنیشێت.
ده‌ستوری‌ عێڕاقی‌ بوونی‌ حیزبی‌ به‌عسی‌ قه‌ده‌غه‌ كردووه‌ كه‌واته‌ گه‌ر بێت و هه‌ر لایه‌نێكی‌ عێڕاقی‌ و كوردستانی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه‌دا دروست بكات ئه‌وه‌ سه‌روه‌ری‌ یاساو ده‌ستوری‌ ده‌شكێنێت وه‌ پێویسته‌ ئه‌و لایه‌نه‌ش ڕوبه‌ڕوی‌ دادگا بكرێته‌وه‌.
د. محمود ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ به‌پێی‌ ده‌ستوری‌ عێڕاقی‌ حیزبی‌ به‌غس قه‌ده‌غه‌كراوه‌ بۆیه‌ هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ حیزبی‌ به‌عسدا دروست بكات ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه‌ دژایه‌تی‌ ده‌ستوری‌ كردووه‌.
زۆر لایه‌نی‌ سیاسی‌ به‌ بیانووی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌وان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ شه‌خێه‌كاندا ده‌كه‌ن كه‌ پێشوتر په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ به‌عسدا هه‌بووه‌ به‌ڵام تاوانیان ئه‌نجامنه‌داوه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رانی‌ ئه‌و لایه‌نه‌ داده‌نیشن بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانن ده‌نگی‌ كه‌مێكی‌ جه‌ماوه‌ی‌ ئه‌و حیزبه‌ بۆ لای‌ خۆیان كێش بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌ ئاگاداری‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێڕاق له‌و سه‌ردانه‌ی‌ وه‌فده‌كه‌ی‌ فریاد ڕه‌واندزی‌ بۆ سوریا د. محمد احمد ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێڕاق و ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نواب وتی‌" ئێمه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ ئه‌وه‌مان بستوو كه‌ وا فریاد ڕه‌واندزی‌ و وه‌فده‌كه‌ی‌ سه‌ردانی‌ سوریایان كردووه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌رانی‌ حیزبی‌ به‌عس دانیشتوون، ئه‌وه‌ش كارێكی‌ نایاسیی‌ و دژی‌ ده‌ستوری‌ عێڕاقه‌... خۆ ئه‌گه‌ر وه‌كو وه‌فدی‌ ئاشته‌وایش چووبون ده‌بوایه‌ په‌رله‌مانی‌ عێڕاق و هه‌موو پێكهاته‌كانی‌ نێو په‌رله‌مان له‌سه‌ری‌ ڕیككه‌وتبان و قسه‌ی‌ له‌سه‌ر كرابا پاشان وه‌فدێك پێكهێنرا با نه‌وه‌ك له‌ خۆیانه‌وه‌ چووبان".
محمود عوسمان پێیوایه‌ گه‌ر بێت و له‌گه‌ڵ كه‌سانێك دابنشن كه‌ پێشوتر له‌گه‌ڵ به‌عسدا بوون ناچار بوون وه‌ هیچ تاوانێكیان ئه‌نجام نه‌دابێت ئه‌وا شتێكی‌ ئاساییه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت وه‌كو كه‌سێكی‌ عێڕاقی‌ و هاوڵاتی‌ ئه‌و ولاته‌ به‌ڵام د, محمد پێوایه‌ گه‌ر بێت دانیشتن له‌گه‌ڵ سه‌رانی‌ حیزبی‌ به‌عسدا بكرێت وه‌كو شه‌خێی‌ ئه‌وا پێشه‌كی‌ ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ بدرێنه‌ دادگا پاشان گه‌ر دادگا بڕیاری‌ بێتاونبوونی‌ سه‌لماند ئه‌و كاته‌ ده‌توانرێت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكرێت وه‌كو شه‌خێی‌ نه‌وه‌ك وه‌كو لایه‌نێكی‌ حیزبی‌ به‌عس.
به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت حیزبی‌ به‌عس به‌هه‌موو ڕه‌نگه‌كانیه‌وه‌ ده‌ستی‌ سوربووه‌ به‌خوێنی‌ گه‌لانی‌ عێڕاقی‌ به‌ تایبه‌تی‌ میلله‌تی‌ كورد بۆیه‌ شه‌رمه‌ بۆ هه‌ر لایه‌نێكی‌ كوردی‌ كه‌ بیه‌وێت ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ شه‌خێێكی‌ پێشووی‌ حیزبی‌ به‌عسدا دابنیشێت.
م. عومه‌ر عبدلعزیز سه‌رۆكی‌ لیستی‌ یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بوونی‌ هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رانی‌ حیزبی‌ به‌عس به‌ تاوان داده‌نێت و لاشی‌ وایه‌ ئه‌وه‌ كارێكه‌ له‌دژی‌ میلله‌تی‌ كورد م. عومه‌ر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ حیزبَك و هه‌موو سه‌ركرده‌كانی‌ كه‌ به‌درێژایی‌ مێژوو ده‌ستیان سوور بووه‌ به‌ خوێنی‌ میلله‌تی‌ كورد و گه‌لانی‌ عێڕاق داپلۆسینی‌ هه‌موو لایه‌نێكی‌ ئازادیغواز ناكرێت هیچ شتێكی‌ باش له‌كه‌سانی‌ ئه‌و حیزبه‌ به‌دیبكرێت بۆیه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ستن له‌گه‌ڵ سه‌رانی‌ ئه‌و حیزبه‌دا تاوانێكه‌و لادانیشه‌ له‌ ده‌ستورو سه‌روه‌ردی‌ عێڕاق.
به‌ڵام سه‌رۆكی‌ لیستی‌ یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی‌ عێڕاق لای‌ وایه‌ ده‌كرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌نێو حیزبی‌ به‌عسدا بوون پێشووتر به‌س تاوانیان ئه‌نجامنه‌داوه‌و كه‌سی‌ ساده‌ بوون مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت وه‌كو هاوڵاتیه‌كی‌ عێڕاقی‌ هه‌وه‌ك چۆن هه‌ندێك له‌ جاشه‌كان و سه‌رۆك خیڵه‌كان كه‌ تاوانیان له‌ دژی‌ میلله‌ت ئه‌نجام نه‌دابوو بێده‌نگیان لێكرا.
ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ به‌هه‌رجۆرێك و به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێت مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه‌ پێشووتر حیزبی‌ به‌عس بوون دوور نییه‌ وا بكات جارێكی‌ تر ئه‌و حیزبه‌ چالاك ببێته‌وه‌و سه‌ر ئێشه‌ بۆ گه‌لانی‌ عێڕاق دروست بكات چونكه‌ بوونی‌ هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ك و نزیكبوونه‌وه‌ له‌ پارته‌ هه‌ناسه‌یه‌ك بۆ حیزبی‌ به‌عس ده‌گێڕێته‌وه‌.
ئێستاكه‌ به‌هه‌موو پێوه‌رێك پێویسته‌ لایه‌نه‌ عێڕاقی‌ و كوردییه‌كان بزانن كه‌ گه‌لانی‌ عێڕاق و كورد زۆریان نه‌هامه‌تی‌ به‌ده‌ست ڕژێمی‌ به‌عسه‌وه‌ چه‌شتووه‌ بۆیه‌ ده‌بێت لایه‌نه‌كان زۆر وریایانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن خۆیان له‌ حیزبی‌ به‌عس نزیك نه‌كه‌ونه‌وه‌ چونكه‌ هه‌موو ئه‌و قازانجه‌ی‌ كه‌ له‌ جه‌ماوه‌رێكی‌ كه‌می‌ حیزبی‌ به‌عس له‌ عێڕاق به‌ده‌ست ده‌هێنرێت ناكاته‌ تۆزێك ڕقی‌ ناخی‌ خه‌ڵكی‌ دڵسوتاو به‌ ئه‌نفال و كیمیا بۆیه‌ گه‌ر بێت و لایه‌نه‌كان خۆیان له‌ بوونی‌ بچوكترین په‌یوه‌ندی‌ لانه‌ده‌ن ئه‌وا دوور نییه‌ میلله‌ت جارێكی‌ تر ڕاپه‌رێته‌وه‌و دووباره‌ داوای‌ پێكهێنانی‌ دادگا بكه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت ئاهێك به‌ر حیزبی‌ به‌عسی‌ له‌ناوچوو بهێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە