هێڵه سووره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، ره‌قس و سه‌مای سه‌ری ساڵ، پیشمه‌رگه‌یه‌ك له‌به‌ر هه‌ژاری خۆی سوتاند
Wednesday, 01/01/2014, 12:00
له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌ری ساڵی تازه 2014 بۆ هه‌ندێك كه‌س و چینی هه‌ژار و لێقه‌وماو پیشمه‌رگه ساڵی تازه ته‌نیا گۆڕانی ژماره‌یه‌كه‌و هیچ، دیسان نه‌هامه‌تیه‌كانی سه‌ر ژیانی هه‌ژاران و ته‌به‌قی خواره‌وه زیاد ده‌كه‌ن، به‌رپرس و كوری سه‌رۆك و مه‌سئوله نه‌وت دزه‌كانیش له‌نیو مه‌لهاو بار و ولاته گه‌شتیاریه‌كان سه‌ری ساڵ به‌سه‌ر ده‌به‌ن و راده‌بوێرن.
ئێساكه ورگی كوری نه‌وت دزه‌كان و خاك فرۆشه‌كان برقه برقی پێكی سوور و رابواردنه، ته‌ك به‌ر نه‌فرینی قینی هه‌ژاران و ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌ون كه ئێساكه نه‌هامه‌تیه‌كانی ژیان ئه‌ژمێرن، ئێستاكه هه‌زاران گه‌نج گیرفانی به‌تاڵه‌و توانای ئه‌وه‌ی نیه جلێكی جوانیش ببپۆشێت و هیواو خه‌ونه‌كانیش له چاوه‌ڕوانیدا پیر ده‌بن.
سه‌رۆكی هه‌رێم توخوا پێم بڵێ تۆ ئاگات له هه‌رێمی كوردستان و چینی هه‌ژاره؟ تۆ ده‌زانی دارده‌سته‌كانت خه‌ریكی هه‌ڵپه‌رین و ره‌قس و سه‌مای گۆرانی بێژانی عه‌ره‌ب و فارسن؟ تۆ ده‌زانی یان زانیوته هه‌ر سێ رۆژ پێش ئێستا له سوپای بارزان پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌بوونی و قه‌رزدای خۆی كوشت؟ تۆ له‌كوێی، ئه‌ی نه‌تده‌وت " پێشمه‌رگه هێڵی سوره، من پیشمه‌رگه‌م"، كه‌چی هه‌ر ئه‌و پیشمه‌رگه‌یه‌یه كه‌له‌به‌ر هه‌ژاری و قه‌رزداری و دواكه‌وتنی مووچه خۆی ده‌سوتێنێت و نه‌سریه‌كه‌ی جه‌نابیشت 400 ده‌فته‌ره مانگانه.
ته‌نانه‌ت كوری سه‌رۆكه‌كان لیره‌ش سه‌ری ساڵ به‌سه‌ر نابه‌ن، ئه‌م جاره كوره‌كانی سه‌رۆكی لیستی گۆڕانیش (چیا و نما) بۆ رابواردن و كه‌یف و سه‌فا هه‌روه‌ك كوری نه‌وت دزه‌كانی ده‌سه‌لات و میلله‌ت كوژ و رۆژنامه‌نووس كوژان چوونه دوبه و كه‌یف سه‌فاو رابواردن.
ئیوه‌و پێكی سوور به‌با كردن و ره‌قس و سه‌مای گۆرانی بیژانی عه‌ره‌ب و فارس و میلله‌ت و ئیمه‌ش تازیه باری گاوه گه‌رمیانی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م و پێشمه‌رگه‌ی كۆچ كردووین به‌ده‌ست هه‌ژاری و نه‌بوونی، به‌ڵام كۆتا مێژوو ئێوه ره‌ش ده‌كات.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست