کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌و پیاوه‌ی‌ ئه‌مریكاو ئه‌وروپا به‌دوایدا ده‌گه‌ڕیت له‌ ژیاندا ماوه‌ یان نا؟

Friday, 02/07/2010, 12:00



ئوسامه‌ بنلادن گه‌و‌ره‌ به‌رپرسی‌ ڕێكخراوی‌ قاعیده‌ كه‌ له‌دوای‌ 1987 ه‌وه‌ خاكی‌ سعودیه‌ی‌ به‌جێهێشتوو ڕووی‌ له‌ ئه‌فغانسان كردو به‌شداری‌ كرد له‌شه‌ره‌كانی‌ دژ به‌ یه‌كێتی‌ سۆڤیه‌ت و پاشان ڕیكخراوێكی‌ به‌ناوی‌ القاعیده‌ دامه‌زراند چه‌ندین هێرشی‌ كرده‌ سه‌ر ئه‌مریكاو ئه‌روپاو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌، له‌دوای‌ ئه‌وه‌ ئه‌مریكا ئه‌و ڕیكخراوه‌ی‌ به‌ ڕه‌سمی‌ به‌ ڕیكخراوێكی‌ تیرۆرستی‌ ناساندو جه‌نگی‌ نێوان ئه‌و دوو به‌ره‌یه‌ ده‌ستی‌ پێكرد هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا هێرش بكاته‌ سه‌ر ئه‌فغانسان و داگیری‌ بكات.

زۆرێك له‌ ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌وا ئوسامه‌ بلاندن له‌ ژیاندا نه‌ماوه‌و ئه‌و ڕیكخراوه‌ش ئه‌وه‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌وا ئوسامه‌ بنڵاندن له‌چیاكانی‌ تۆرابۆرا ژیان به‌سه‌رده‌بات و سه‌رپه‌رشتی‌ كاره‌كانی‌ ئه‌و ڕیكخراوه‌ ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌وا هێرشه‌كانیان چڕ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ عێڕاق و ئه‌فغانستان و موێڵ.
له‌دواین ڕاپۆرتی‌ سیخوڕی‌ ئه‌مریكاو پاكستان ئه‌و دوو وڵاته‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌وا گه‌وره‌ به‌رپری‌ ڕیكخراوی‌ القاعیده‌ له‌ ساڵی‌ 2007 ه‌وه‌ له‌ ژاندا نه‌ماوه‌و به‌هۆی‌ نه‌خۆشی‌ گورچیله‌ مردووه‌.

ئێستا زۆرترین پرسیار كه‌ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ ئاخۆ ئه‌و پیاوه‌ له‌ژیاندا ماوه‌ یان نا؟ بۆچی‌ ئه‌مریكاو ئه‌وروپا ئه‌وه‌نده‌ له‌و ڕیكخراوه‌ ده‌ترسن ئایا به‌ڕاستی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ ڕیكخراوێكی‌ سیاسیه‌ یان جیهادی‌ و شه‌ڕ كه‌ر له‌دژی‌ ئه‌مریكا.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە