دیسان فه‌یسبوك یه‌كێتی و پارتی خسته ئینزاره‌وه
Thursday, 16/02/2012, 12:00
له به‌رواری 15-7-2011 ئه‌و بابه‌ته‌م له‌كاتێكدا بڵاوكرده‌وه كه به‌هۆی فشاری فه‌یسبووك یه‌كێتی و پارتی به‌زۆر پێشمه‌رگه‌و پۆلیسه‌كانیان خسته ئینزاره‌وه له ڕاستیشدا شتێكی وه‌ها له گۆڕێ‌دا نه‌بوو ته‌نیا بانگه‌شه‌یه‌كی بێ به‌رنامه بوو، له ئێستاشدا بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رنامه‌و شتێك له گۆڕێ‌دا بێت یه‌كێتی و پارتی كه‌وتوونه‌ته ئینزارو ترسه‌وه بۆیه دووباره ئه‌و بابه‌ته‌م بڵاو ده‌كه‌مه‌وه.
له ئێستا ته‌كنه‌لۆجیا و ئینهتهرنێت بۆته به‌شێك له سه‌كۆی نیگه‌رانی و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی، هه‌روه‌ها فه‌یسبووك بۆته ده‌رگایه‌كی گرنگی سازدانی خۆپێشاندان و ڕاپه‌ڕین، خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی تونس، میێر، یه‌مه‌ن سوریا و كوردستانیش ڕۆڵ و پێگه‌ی فه‌یسبووكی زیاتر ده‌رخست كه به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكی ناڕه‌زا بانگه‌شه‌ی خۆپێشاندان و ڕاپه‌ڕین ده‌كه‌ن هه‌ر بۆیه‌شه خه‌ڵكی ناڕه‌زا فهیسبوكیان كردۆته یه‌كه‌م سۆنگه‌ی ئیعلامی ڕاپه‌ڕین و خۆپێشاندانه‌كان.
له ئێستا ده‌سته‌لاته تۆلیتار و دیكتاتۆر و توونده‌كان له فرانبوون و بلاوبوونه‌وه‌ی زانیاری و ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌نته‌رنێت زۆر نیگه‌رانن گه‌ر بۆیان چووبایه سه‌ر ئه‌وا یه‌كه‌م جار هه‌موو ڕایه‌ڵه‌كانی ئه‌نته‌رنێت و ته‌كنه‌لۆجیای تریان ڕاده‌گرت كه زه‌ره‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی و ته‌ختی سه‌رۆكایه‌تی و ده‌سته‌ڵاتیان ده‌دا.
له كوردستان فه‌یسبووك تاكه سه‌كۆیه‌كه كه خه‌ڵكی ناڕه‌زا گازنده‌و گله‌ییه‌كانیان تێدا ده‌رده‌بڕن و جارجاریش له‌و سه‌كۆیه‌وه بانگه‌شه‌ی ڕاپه‌ڕین و خۆپێشاندان ده‌كرێت ئه‌وه‌ش تاڕادده‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی كوردی (یه‌كێتی و پارتی) تووشی شۆك و نیگه‌رانی كردووه، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له ڕێگه‌ی فهیسبووكهوه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرا كه له 15\7 خۆپێشاندانێكی فراوانی جه‌ماوه‌ری له سلێمانی و هه‌ولێر و شار و شارۆچه‌كه‌كانی تر سازده‌درێت، ده‌سته‌ڵاتیش له‌ترسی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌و بوونی به به‌ڕاستی زۆرینه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی خستۆته ئینزاره‌وه، چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا هێزێكی زۆر ڕه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری سلێمانی كرا له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك هه‌روه‌كو دوای 17ی شوبات خۆپێشاندانه‌كان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌سه‌ڵاتی ترساند له‌وه دووباره له 15\7 خۆپێشاندانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه بایكۆتكردنی كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كه‌ی نێوان ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵاته، چونكه له ئێستادا ده‌سه‌ڵات له خۆی بهشكهو ده‌زانێت تا ئێستا گۆڕانكاری و چاكسازییه‌كی وای نه‌كردووه كه هه‌ر چ نه‌بێت تۆزێك نیگه‌رانی ئۆپۆزیسیۆن خه‌ڵك كه‌م بكاته‌وه.
ترسانی ده‌سه‌ڵات له 15\7 كه ته‌نیا له فه‌یسبووك له ڕێگه‌ی چه‌ند گروپێكی نادیاره‌وه بانگه‌شه‌ی خۆپێشاندان كرا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه ده‌سه‌ڵات:
1- یه‌كێتی و پارتی له‌دوای ڕووداو خۆپێشاندانه‌كانی 17ی شوباته‌وه گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌كردووه كه بتوانن كه‌مێك له نیگه‌رانی خه‌ڵكی كه‌مبكه‌نه‌وه.
2- ده‌بوایه له دوای 17ی شوبات و خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌م دوایه یه‌كێتی و پارتی به‌رنامه‌و پڕۆژه‌ی نێیان خستبایه گه‌ڕ و كێشه‌و قه‌یرانه‌كانیان كه‌متر كردبایه‌وه، كه‌چی نه‌ك ئه‌و كێشه‌و نیگه‌رانیانه كه‌م نه‌كرایه‌وه به‌ڵكو قه‌یران و كێشه‌كان زیاتر بوون له‌وانه كاره‌با هه‌روه‌ك خۆیه‌تی، هیچ له خه‌ڵكی تهخهروجكردوو خاوه‌ن شه‌هاده دانه‌مه‌زراوه، قه‌یرانی بێكاری ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێت و چه‌ندین كێشه‌ی تریش سه‌ریهه‌ڵداوه.
3- ده‌بوایه له‌دوای خۆپێشاندانه‌كان یه‌كێتی و پارتی فشار و قه‌یرانه سیاسیه‌كانیان كۆتایی پێ هێنابا كه‌چی له‌دوای خۆپێشاندانه‌كان یه‌كێتی و پارتی كه‌وتنه ململانێی سیاسی و بودجه‌ی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنیان بڕی و شه‌ڕی ڕاگهیاندینان زیاتر په‌ره پێدا ئه‌وه‌ش زیاتر خه‌ڵكی تووشی نیگه‌رانی و شۆك كرد.
4- خه‌ڵك داوای ده‌ستگیركردن و دادگاییكردنی بكوژانی 17ی شوبات و دوای 17ی شوباتی كرد كه‌چی یه‌كێتی و پارتی نه‌ك ئه‌وه‌یان نه‌كرد به‌ڵكو بكوژانیان داڵده‌دا و له جێگه‌ی ئه‌وان كه‌تنه داپلۆسین و داكوتانی چالاكوانان و رێكخه‌رانی خۆپێشاندانه‌كانی كوردستان.
5- له جێگه‌ی بیركردنه‌وه له تۆكمه‌كردن و پێكهێنانه‌وه‌ی حكومه‌تێكی بنكه‌فراوان و تهنكرۆكرات ده‌سه‌لات كه‌وته به‌رگریكردن له حكومه‌ته‌كه‌ی ته‌نانه‌ت تاكه وه‌زیر و مودیرێكی حكومیشی نه‌گۆڕی، گه‌ر له‌و سۆنگه‌وه گۆڕانكاری نه‌كرێت خه‌ڵكی ئومێدیان به‌چی بمێنێت.
6- له جێگه‌ی به‌هێزبوونی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وایه‌تی و بهرگیكردن له پیرۆزی خاكی كوردستان چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرابوون كه تێیدا په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی له‌سه‌ر ئه‌ساسی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و ئه‌و وڵاتانه‌دا بووه نه‌وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، بۆ نمونه ده‌بینین له‌به‌رچاوی دوو پارتی زلهێزی كوردستان تۆپبارانی ناوچه سنوریه‌كانی كوردستان و قه‌ندیل ده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتیش نووزه‌ی لێوه نایه‌ت، له‌وه ناخۆشتر له جێگه‌ی ئیدانه كردنی تۆپباران كردن باس له پیه‌وه‌ندی تووندوتۆڵی نێوان كوردستان و ئه‌و ولاتانه ده‌كرێت.
7- له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات پڕۆژه‌ی چاكسازی بخاته ئیش و كاره‌وه به پراكتیكی جێبه‌جێبوونی پڕۆژه‌كان بسه‌لمێنێت، یه‌كێتی و پارتی پڕۆژه‌ی چاكسازییان ده‌دایه ئۆپۆزیسیۆن كه سههمێكی بچووكی حكومیشیان به‌ده‌ست نیه‌و ده‌سه‌لات وته‌نی سه‌ربار و بنبار و بێبه‌ر و به‌به‌ر هه‌ر خۆمم و هی خۆمه. له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌سه‌ڵاتی كوردی ترسی له هه‌ر جوڵان و چالاكیهكهو واش بیرده‌كاته‌وه كه ئاراسته‌ی هه‌موو چالاكی و خۆپێشاندانێك به‌ره‌و ڕاپه‌ڕین ده‌ڕوات بۆیه به ڕیكلامێكی بچووكی فه‌یسبووك ده‌كه‌وێته ترس و پێشمه‌رگه ده‌خاته ئینزاره‌وه.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست