نابێت كورد دڵ به‌به‌لێنه‌كانی ئۆباما خۆش بكات! ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی ئۆباما نیگه‌رانیه‌كانی بارزانی ڕه‌وانده‌وه!
Monday, 14/12/2009, 12:00
ڕاپۆرتی شیكاری (دیاری محمد _سه‌لمان كۆچه‌ری)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌فدێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش سه‌ردانی به‌غدای كردبوو به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ناڕه‌زایه‌تی گه‌لی كورد به‌ڵام دواجار كڵاوێكی گه‌وره‌یان خسته سه‌ری نوێنه‌رانی كورده‌وه وه‌فدی په‌رله‌مانی كوردستانیش كه‌خۆیان به‌مه‌رجه‌عی سه‌ره‌كی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن به‌ڵام له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌ولێر نیگه‌رانی به‌قسه‌كانیانه‌وه دیاربوو به‌ڵام ئه‌وانیش جگه‌له‌وه‌ی كه‌ڕۆژی 6شوباتیان گۆڕی بۆ 7ی شوبات هیچی تریان پێنه‌كرا له‌كاتێكدا وه‌كو سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت پێش ئه‌وه‌ی بچینه ژووری په‌رله‌مان به‌ڵێنی 43كورسیان پێدابووین به‌ڵام دواتر 41كورسیان به‌هه‌رێمی كوردستان دا محمد ئه‌حمد سه‌رۆكی لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت سه‌رله‌ئێواره ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتبوین كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌نازول نه‌كه‌ین به‌ڵام دره‌نگانی شه‌و لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ته‌نازولیان كرد له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌هه‌فته‌نامه‌ی ستانده‌ر محمد ئه‌حمد سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه ده‌نگمان نه‌دا به‌یاساكه چونكه ئه‌و یاسایه كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی كورد ده‌خاته ژێر مه‌ترسیه‌وه وه‌كو بودجه‌ی %17ی هه‌رێم و نه‌مانی سه‌رۆك كۆمار و چه‌ندین پۆستی گرینگی تر له‌به‌غدا هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسی كورد له‌به‌غدا و وه‌سه‌نگی كورد له‌سه‌ر ئاستی عێراق.
به‌ڕای زۆرینه‌ی چاودێرانی سیاسی و نێوده‌وڵه‌تی په‌سه‌ندكردنی ئه‌م یاسایه له‌به‌رامبه‌ر چه‌ندبه‌ڵێنێكی نامسۆگه‌ردا ئاراسته سیاسیه به‌هێزه‌كان زۆر لاواز ده‌كات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه پێگه‌ی كورد ئه‌و سه‌نگه‌ی جارانی نامێنێت،
ئۆباڵی ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی بارزانی و تاڵەبانی كه‌ته‌نازولیان بۆ یاساكه كرد.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا محمد ئه‌حمد ده‌ڵێت دیاره په‌رله‌مانتارانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌خۆیانه‌وه ده‌نگی به‌ڵێیان بۆ ئه‌م یاسایه نه‌داوه دیاره سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بڕیاری بۆ ده‌ركردوون پێده‌چێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردیش له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند به‌ڵێنێكدا ئه‌م یاسایه‌یان قبوڵ كردبێت دیاره ئه‌وانیش باوه‌ڕیان به‌م به‌ڵێنانه كردبێت و له‌وانه‌یه خه‌ڵكی تر باوه‌ڕی پێنه‌كات.
ئه‌م شكسته‌ی گه‌وره‌یه‌ی كه‌ئه‌مریكا به‌كورد ده‌توانین به‌شكستی شۆڕشی ئه‌یلولی كوردی بشوهێنین له‌به‌رامبه‌ردا محمد ئه‌حمد بارودۆخه‌كه به‌ئاسایی وه‌سف ده‌كات و پێی وایه شكستی شۆڕشی ئه‌یلول و ئه‌م شكسته جیاوازیان زۆره چونكه ده‌كرێت ئه‌م شكسته قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه به‌خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان هێنانی چه‌ندین كورسی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری كوردستان وه‌كو به‌غدا و موسڵ و كه‌ركوك.
كورد زۆرترین شكستی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مریكا بوو به‌پله‌ی یه‌كه‌م كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه كورد چیتر پشت به‌بێگانه نه‌به‌ستێت محمد ئه‌حمد ده‌ڵێت بۆ هه‌موو گه‌لێك و به‌تایبه‌تی بۆ كورد واباشه پشت به‌خۆی ببه‌ستێت ناوبراو ده‌ڵێت دیاره ئه‌م لایانانه كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنیان داوه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێبكرێن بارودۆخه‌كه ده‌گۆڕێت. به‌ڵام ڕه‌ئوف عوسمان ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان پێی وایه ئه‌م به‌ڵێنانه‌ی ئه‌مریكا ناكرێت زۆر پشتیان پێببه‌سترێت چونكه ئه‌م به‌ڵێنانه به‌ڵێنی زاره‌كین و به‌نوسراو نینه ئه‌ندامه‌كه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌ڵێت قبوڵكردنی ئه‌م یاسایه زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی بارزگانی ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌ئه‌نجامنه‌دانی سه‌رژمێری گشتی له‌عێراق و دواخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه گه‌وره‌ترین زیانی به‌كورد گه‌یاند دواخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش سه‌رۆكی هه‌رێمی نیگه‌ران كرد به‌ڵام نهێنی بێده‌نگیه‌كه‌ی نه‌زانرا له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ڕه‌ئوف عوسمان ده‌ڵێت جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه له‌نێوان ڕێژه‌ی كورد له‌نێوان وه‌زاره‌تی پلان دانان و بارزگانی ڕێژه‌ی دانیشتوان له‌وه‌زاره‌تی بازرگانیدا زۆر كه‌مه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مته‌رخه‌می وه‌زاره‌ت له‌ناو تۆماركردنی خه‌ڵك و خراپی به‌شه خۆراكی وه‌زاره‌تی ناوبراو له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر ناوی خۆیان له‌م وه‌زاره‌ته تۆمارنه‌كردووه،ئه‌ندامه‌كه لیستی هاوپه‌یمانی ووتی هه‌رچه‌نده ئێمه داوامان كرد پشت به‌سه‌رژمێری ببه‌سترێت نه‌ك پسوله‌ی خۆراكی به‌ڵام داواكه‌مان قبوڵ نه‌كرا ئه‌وه‌ش ده‌دركێنێت كه‌ئۆباما په‌یوه‌ندی به‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كردووه و كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی پێداوه وه‌كو جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان ناوه‌ند و هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگدانی لیستی كوردستانی به‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ناوبراو ده‌ڵێت ده‌نگدانی ئێمه ناچاری بوو به‌م یاسایه چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆری په‌رله‌مانتاران ئاماده‌بوون.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌كۆشكی سپی له‌ماڵپه‌ره‌كه‌یدا بڵاویكردۆته‌وه هاتووه كه‌ئه‌مریكا یه‌كه‌م_ئه‌مریكا پشتگیری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كات كه‌ئه‌مه‌یان په‌یوه‌ندی به‌كورده‌وه نیه،
دووه‌م_ئێمه پشتگیری سه‌رژمێری گشتی ده‌كه‌ین ئه‌مه‌شیان په‌یوه‌ندی به‌كورده‌وه نیه،
سێیه‌م_ده‌ڵێت ئێمه پشتگیری له‌جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ده‌كه‌ین و كارده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان ناوه‌ندو هه‌رێم،ڕه‌ئوف عوسمان ئه‌م به‌ڵێنانه به‌زاره‌كی وه‌سف ده‌كات هیچ ئیمزایه‌كیان له‌سه‌ر نه‌كراوه پێناچێت جێبه‌جێبكرێن.بۆیه ناكرێت ئێمه دڵمان به‌به‌ڵێنه‌كانی ئه‌مریكا خۆش بێت.
ئه‌وه‌ی گرینگه كه‌كورد له‌مه‌ودوا هه‌نگاوی بۆ بنێت پشت به‌ستن به‌ئیراده‌ی گه‌لی خۆی و سوود وه‌رگرتن له‌ڕووداوه‌كانی مێژوو باوه‌ڕنه‌كردن به‌داگیركه‌ران به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا كه‌خاوه‌نی مێژووێكی ڕه‌شه له‌به‌رامبه‌ر كورد چونكه ئه‌و ووڵاته بوو بۆ هۆی هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی ئه‌یلول بۆیه كوردیش پێویسته ده‌ست بكاته‌وه به‌هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشێكی تری مه‌ده‌نیانه بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی.
ڕه‌ئوف عوسمان پێی وایه ده‌بێت كورد كار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی بكات چونكه ئێمه له‌ڕووی چه‌ندایه‌تیه‌وه شكستمان هێناوه بۆیه ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه ئه‌ندام په‌رله‌مان كه‌سی خوێنده‌وار و ڕۆشنبیر و زمان‌زان و چالاك و بوێر و چاونه‌ترس بن بۆ ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌ماندا دلێرانه به‌رگری له‌ماف و داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و خۆیان به‌خه‌مخۆر و نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و كه‌سانه بزانن كه‌ده‌نگیان پێداون وه‌هه‌رگیز ته‌نازول نه‌كه‌ن بۆ لیسته‌كانی تر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست