کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هۆكارى خاوبوونەوەى خۆپێشاندانەكانى كوردستان گۆڕان و ئاراس فەتاح و بەختیار عەلى و ڕۆشنیرانى ئەمسالى ئەوان بوون

Tuesday, 12/04/2011, 12:00


بەپێى چەند زانیاریەكى تایبەت كەدەستمان كەوتوە خاوبوونەوەى خۆپێشاندانەكانى پارێزگاى سلێمانى گۆڕان و ئەو ڕوناكبیرانەن كە لە ئەوروپاوە هاتنە كوردستان و پاشانە گەڕأنەوە، چونكە ئەنجومەنەكانى خۆپێشاندەران لە سلێمانى و ڕانیەو هەڵەبجەو ناوچەكانى ترى كوردستان داوایان لە گۆڕان كردووە كە بەرەِسمى بێنە ناو خۆپێشاندانەوە هەروەها ئەو ئەنجومەنانە داوایان كردووە كە داواى دەست لەكاركێشانەوەى سەرۆكى هەرێمیش بكرێت بەڵام ئەوان تا ئێستا بێ وەڵام ماونەوە.
لە لایەكى تریشەوە هەردوو لایەنى ئیسلامى بەرپرسیارى خاوبوونەوەى بەشێك لەو خۆپێشاندانانەن چونكە خەڵكى دەڤەرى سلێمانى بۆ چەندین جار داوایان لە كۆمەڵ و یەكگرتوو و گۆڕان كردووە كە سەرپەرشتى خۆپێشاندانێكى فراوان لە هەولێر بكەن و چیتر دەستەوەستان نەبن.
بەپێى دواین زانیاریش یەكگرتووى ئیسلامى لە هەولێر دهۆك ئامادەباشى خۆپێشاندانى تێدا نییە، چونكە ئەوان لەوە دەترسن كە بەرژەوەندییەكانیان لە هەولێر و دهۆك بە تەواوەتى بكەوێتە مەترسیەوەو بارەگاكانیشیان گڕ بدرێن.
چاودێرێكى باڵاى سیاسیش لە باكورى كوردستان بەو پەڕى دڵنیایەوە پێیڕاگەیاندم كەوا ئەو ڕۆشنبیرانەى لەدەرەوە هاتبوونەوە وەك: بەختیار عەلى و ئاراس فتاح ئەمسالى ئەوان كاریگەرى سەلبیان بەسەر خۆپێشاندانەكانەوە هەبووە، چونكە ئەوان دەیانوت ئەو خۆپێشاندانانە هیچ ئایدۆلۆژیایەكیان لە پشت نییە ئەوەش ئەوە دەردەخات كە خۆپێشاندانەكان بێ ئەجێندان.
ئەو چاودێرە وتى " ئەوەى دەڵێت خۆپێشاندانەكان هیچ ئایدۆلۆژیایەكیان لە پشت نییە ئەوا خۆیان بێ ئایدۆلۆژیان و بەرنامەیان نییە" ئەو چاودێرە ئاماژەى بەوەدا كە نیەتى ئەو ڕۆشنبیرانە زیاتر ئەوەبوو كە هەڵبژاردنێكى پێشوەخت بكرێت و ئەوان لێى سوودمەند بن ئەینا بۆ لەو ئان و ساتەدا گەڕانەوە.
لە لایەكى تریشەوە ئەو چاودێرانە لەگەڵ دەستەڵات و مەلا بەختیار كۆبوونەوە دەكرێت ئەو كۆبوونەوانە كاریگەرى لەسەر دانابان، وە بڕواى زۆرێكیش لە ئەندامانى ئەنجومەنى خۆپێشاندانەكان ئەو ڕۆشنبیرانە دەتوانن كاریگەریان لەسەر جەماوەربێت بەڵام ناتوانن سیاسەت بكن و ئەجێنداو ستراتیجى سیاسیان لاوازە.
بەردەوامى خۆپێشاندانەكان و بى وەڵامى دەستەڵات و گوێنەدان بەداوى خۆپێشاندان و نەبوونى بەرنامەیەكى فراوان و لاوازى هەڵوێستى ئۆپۆزیسیۆن لەبەرامبەر سەرۆكى هەرێم و هەردوو پارتى دەستەڵات بۆتە هۆكارى خاوبوونەوەى خۆپێشاندانەكان ئەوەش بەڕوونى دەردەكەوێت كە دوینێ و پێرێ سەراى ئازادى و مەیدانەكانى ترى خۆپێشاندەران لە ڕانیە قەرەباڵغیان كەمتر پێوە دیارە.
دوا هەل و چارەسەر ئەوەیە كە پەرلەمانێكى فراوان لە ئەنجومەنى خۆپێشاندانەكانى سلێمانى، ڕانیە، گەرمیان، هەڵەبجە، كۆیە، ێەیدێادق و گشت ناوچەكانى تر پێكبهێنرێت و ئۆپۆزیسیۆنیش (گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵ) یش بێنە نێو ئەو پەلەمانەوە، وەدەكرێت بەرنامەو ئەجێنداى نوێى سیاسى دابڕێژرێت و پێداچوونەوە بكرێت ئەگینا ئەگەرى هەیە خۆپێشاندانەكان خاوببنەوە، لە هەموویان گرنگتر پێویستە بە هەموو دام و دەزگاو ڕێكخراوە مەدەنیەكان و ئۆپۆزیسیۆنەوە هەوڵبدرێت خۆپێشاندان بگوازرێتەوە بۆ هەولێر و چیتر ئەو دەنگانە كپ
نەكرێن.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە