عه‌گید ده‌مهات: ئەگەر په‌كه‌كه گه‌ریلای ره‌وانه‌ی مه‌خمور نه‌كردبا داعش هه‌ولێری ده‌گرت
Wednesday, 18/03/2015, 12:00
عه‌گید ده‌مهات: كه ئێمه مه‌خمورمان له‌ده‌ستی داعش ده‌رهێنا مه‌سعود بارزانی هاته مه‌خمور و ده‌ست خۆشی لێكردین
نهێنی چۆڵ بوونی شه‌نگال و مه‌خمور لای په‌كه‌كه‌یه, چه‌ند رۆژێك زانیاری ده‌گاته په‌كه‌كه كه ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ونه ده‌ستی داعش بۆیه گه‌ریلا به‌بێ پرسی هه‌رێم و ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌نهێنی و ئاشكرا گه‌ریلا ره‌وانه‌ی مه‌خمور و شه‌نگال و باشوری كوردستان ده‌كات. عه‌گید ده‌مهات به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی (كه‌جه‌كه) باس له‌هاتنی گه‌ریلاكان بۆ باشوری كوردستان له ده‌ستپێكی شه‌ری رووبه‌روبونه‌وه‌ی داعش ده‌كات.ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات سه‌رۆكی هه‌رێم له‌بری ئه‌وه‌ی داوای یارمه‌تی له توركیابكات كه به فیشه‌كێك هاوكاری كوردی نه‌كردووه, ده‌بوایه داوای هاتنی گه‌ریلای بۆ باشور‌و هه‌ولێر كردبا نه‌ك دژایه‌تی كردن.
+ په‌كه‌كه به‌هۆكاری بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر شه‌نگال و مه‌خمور و هه‌ولێر گه‌ریلای به‌مه‌به‌ستی روبه‌روبوونه‌وه‌ی داعش ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه كردووه؟
عه‌گید ده‌مهات: پێش ئه‌وه‌ی داعش هێرش بكاته سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆك ئۆجه‌لان گه‌ریلای له‌مه‌ترسی داعش ئاگاداركرده‌وه‌و داوای پاراستنی كه‌ركوك و شه‌نگال و مه‌خموری كرد, بۆیه (په‌كه‌كه)كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی و گۆران‌دا سازكرد‌و داوای پێكهینانی هێزی پاراستنی هاوبه‌شی كرد, به‌لام جگه‌له ده‌ست خۆشانه‌یه‌كی سه‌رزاره‌كی هیچ وه‌ڵامیكی تری ئه‌رێیمان نه‌درایه‌وه.ئێمه یه‌كیه‌تی و پارتی و گۆرانمان له‌م مه‌ترسیه ئاگاداركرده‌وه, كه‌چی ئه‌وان هیچ گوێیان به ئێمه نه‌دا. هێرش كرایه سه‌ر شه‌نگال و چۆلكرا, بۆیه ئێمه راسته‌وخۆ هێزه‌كانمان نارد, هه‌رچه‌نده پیچشووتر ئێمه خه‌ڵكی خۆمان له گه‌ریلا وه‌كو سڤیل ره‌وانه‌ی مه‌خمور و شه‌نگال كرد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بپارێزن, دواتریش ئێمه په‌كه‌كه و هه‌تا یه‌په‌گه‌ش چوونه شنگال و مه‌خمور, چونكه خه‌به‌ری ئێمه هه‌بوو داعش دێت و باوه‌ری ئێمه زۆر به پاراستنی ئه‌و ناوچانه نه‌بوو.
+ كاتێك ئێوه ده‌چنه ناو مه‌خمور و به‌شێكی شه‌نگال چۆڵكراوه‌و هیچ هێزێكی چه‌كدار نابینرێت له‌و ناوچانه؟
عه‌گید ده‌مهات: كاتێك گه‌ریلا چوویه مه‌خمور و شه‌نگال كه‌س جگه له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌وێ نه‌مابوو, بۆیه ئێمه خه‌ڵكمان ئاگادار كرده‌وه كه ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن, دوای ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌خمورمان كۆنتڕۆڵ كرده‌وه‌و له‌ده‌ستی داعش ده‌رمانهێنا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هاتن, گه‌ر هاتبایه‌و گه‌ریلا مه‌خموری نه‌پاراستبا ئه‌وا داعش ده‌گه‌یشته هه‌ولێر, چونكه به‌شێكی هه‌ولێر له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه چۆڵ كرابوو. هه‌تا دوای ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌خمورمان گرته‌وه (مسعود بارزانی) به‌خۆی هاته لای گه‌ریلا و ده‌ستخۆشی له گه‌ریلا كرد‌و چی پێویستیه‌كتان هه‌یه؟.. ئیدی دوای ئه‌و مه‌ترسیه ئێمه هێزی ترمان هێنایه مه‌خمور و شه‌نگال, زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كه‌مپی مه‌خمور هاتنه راِنیه و چوارقوڕنه به‌ڵام ئێمه خه‌ڵكی كه‌مپه‌كه‌مان گه‌ڕانده‌وه مه‌خمور بۆ ئه‌وه‌ی پاریزگاری بكه‌ن و وره‌ی هه‌موو هێزه‌كان به‌رز ببێته‌وه.
+ ئێوه پێتان وایه گه‌ر ئێوه نه‌بوونایه ئه‌وا هه‌ولێر ده‌گیراو داعش ده‌هات؟
عه‌گید ده‌مهات: گه‌ر هێزه‌كانی گه‌ریلا نه‌بوونایه ئه‌وا داعش خه‌ڵكی له مه‌خمور و شه‌نگال كۆمه‌ڵ كوژی (قتل عام) ده‌كردوو به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌هاتن و هه‌ولێریش ده‌گیرا, چونكه پارتی مه‌خمور و شه‌نگالی جێهێشتبوو, بۆیه ده‌بێت ئه‌وه لای هموان رون بێت ئێمه نه‌بووینایه له‌دوای مه‌خمور هه‌ولێر ده‌كه‌وته ده‌ستی داعش.
+ بۆچی (یه‌به‌شه) تان له شه‌نگال دروست كرد, متمانه‌تان به‌وه نه‌بوو كه هه‌رێم شه‌نگال ده‌پارێزێت
عه‌گید ده‌مهات: ده‌سه‌ڵاتی پارتی شه‌نگالی به‌بێ ته‌قاندنی یه‌ك فیشه‌ك چۆڵ كرد, وه‌ك دیاره یه‌زیدی موسوڵمان نین, شیعه نین, كریستیانی نین, كوردن به‌لام خاوه‌ن ئاینی تایبه‌ت به خۆیانن بۆیه هیچ لایه‌نێك ناتوانێت بڵێت یه‌زیدیه‌كان ده‌پارێزین, ئه‌ی كێ ده‌توانێ ئه‌وان بپارێزن؟ بێگوومان یه‌زیدیه‌كان ته‌نیا خۆیان ده‌توانن خۆیان بپارێزن, ئه‌وه پرسێكی ئایدۆلۆژی و سیاسیه, ده‌كرێت هاوكاری بكرێن به‌ڵام هه‌ر هێزێكی دیكه ناتوانێ ئه‌وان بپارێزێت, چونكه تا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌بێت ئه‌وان ده‌پارێزن, گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ما ئه‌وان ناپارێزن, ئه‌وه پرسێكی دیرۆكی و سیاسیه بۆیه ئێمه به پێویستمان زانی كه یه‌زیدیه‌كان خۆیان هێزی خۆیان بۆ پاراستنی خۆیان هه‌بێت بۆیه ئێمه (یه‌به‌ش) مان دروست كرد, چونكه ئه‌وان ته‌نیا خۆیان ده‌توانن پارێزگاری له خۆیان بكه‌ن.
+ كه‌وایه ئێوه هێزه‌كانتان له شه‌نگال ناكشێنه‌وه و (یه‌به‌شه) وه‌ك هێزێكی چه‌كدار ده‌مێنێت
عه‌گید ده‌مهات: هه‌ر كاتێك یه‌زیدیه‌كان و خه‌ڵكی شه‌نگال له مه‌ترسیدا بن و پێویستی ئه‌وان به ئێمه هه‌بێت ئه‌وا (یه‌به‌شه) هه‌ر ده‌مێنێت و گه‌ریلاش له‌و ناوچانه ده‌مێنێت. وه هه‌ر كاتێكیش شه‌نگالیه‌كان بونه خاوه‌ن هێزی پاراستنی خۆیان و پێویستیان به ئێمه نه‌ما ئه‌وا هێزه‌كانمان ده‌كێشینه‌وه.
+ په‌رله‌مانتارێكی كوردی پێیوایه هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌سمی داوای له ئێران كردووه به هێز و چه‌ك هاوكاریان بكه‌ن؟
عه‌گید ده‌مهات: ده‌زانێ له باشور و عێراقیش سیاسه‌تێكی دابه‌شكاری هه‌یه, هه‌روه‌ها شیعه‌و سونه هه‌یه, هه‌رچی توركیا و سعودیه‌و به‌شێك له ولاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌مریكا پشتگیری له سونه ده‌كه‌ن, ئێرانیش پشتگیری له شیعه ده‌كات, بۆیه ئێران چه‌كی ره‌وانه‌ی هه‌رێم كرد و هێزیشی نارد ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه بوو كه شیعه بپارێزێت, هه‌رچه‌نده ئێران چه‌كی نارد بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی, به‌ڵام توركیا كه‌وا داده‌نرا پاڵپشتی باشوره به فیه‌شكێك یارمه‌تی كوردی نه‌دا. ئیران و توركیا ستراتیجی خۆیان ڕێ ده‌كه‌ن, له‌و نێوه‌نده‌دا كورد ده‌بێته قوربانی, ئیران بۆ شیعه هاوكاری ده‌كات, توركیا بۆ داعش و سونه هاوكاری ده‌كات, ئێمه ناڵێین با هاوكاری و پاڵپشتی عاله‌می نه‌بێت به‌ڵام ئێمه ده‌ڵێین " با كورد خۆی خاوه‌ن ستراتیجی خۆی بێت نه‌ك بكه‌وێته ئه‌جیندای وڵاتانی تر", هه‌ر كات باس له هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی كورد و ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كرێت ئه‌وا ئیران و توركیا پشت له كورد ده‌كه‌ن و دژایه‌تی گه‌وره ده‌كه‌ن و ئیستا كه ده‌لێن ئه‌مریكا دۆسته و ئیران دۆسته ئه‌وانه ته‌نیا دۆستی به‌رژه‌وه‌ندین نه‌وا دۆستی راسته‌قینه, ته‌نیا كورد بۆ خۆی ده‌بیته دۆستی دروست.
+ ئێوه باستان له پێكهێنانی كانتۆنی قه‌ندیل و شه‌نگال كردووه وه‌كو كۆنسێی سه‌رۆكایه‌تی گه‌ل؟
عه‌گید ده‌مهات: نا تا ئێستا (كه‌جه‌كه) هیچ باسێكی وه‌های نه‌كردووه و ئه‌و باسانه دروست ده‌كرێن. ئێستا ده‌ركه‌وتووه كه په‌كه‌كه وه‌كو هێزێكی جیهانی چالاكترین بزووتنه‌وه‌یه كه دژایه‌تی تیرۆر ده‌كات و ڕێگری لێده‌كات, به‌ڵام هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت ناخوازن په‌كه‌كه ئاوا ناو ده‌ربكات به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت پروپاگه‌نده‌ی جۆراوجۆر دروست بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن كانتۆنی سلێمانی و قه‌ندیل و شه‌نگال دروست ده‌كه‌ن, یان باسی دیكه‌ی وه‌ك نه‌وت ده‌رهێنان له قه‌ندیل شتی وه‌ها ته‌نیا پرۆپاگه‌نده‌ن, به‌داخه‌وه به‌شێك له ڕاگه‌یاندنی كوردیش ئه‌و پروپاگه‌ندانه ده‌كه‌ن.
+ ئێوه لاتان وایه میتی توركی له‌ناو به‌شێك له ڕاگه‌یاندنی توركیدا هه‌بێت؟
عه‌گید ده‌مهات: گوومان له‌وه‌دا نیه میتی توركی پاڵپشتی هه‌ندێك ڕاگه‌یاندنی كوردی دیاریكراو ده‌كات و هه‌ر ئه‌وانیش پروپاگه‌نده هه‌ڵده‌به‌ستن كه له‌به‌رژوه‌ندی تورك و دوژمن دایه نه‌ك كورد. ئاشكرا دیار بوو حه‌یده‌ر عبادی گوتی " په‌كه‌كه تیرۆرست نیه به‌ڵكو به‌رگری له عێراق و كوردستان ده‌كات و دژایه‌تی تیرۆ ده‌كات" توركیا له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه دژایه‌تی عێراق ده‌كات, به‌داخه‌وه هه‌ندێك میدیای كوردی دژایه‌تی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و شت له‌دژی گه‌ریلا بڵاوده‌كه‌نه‌وه, ده‌بێت ئه‌وان له‌وه تێبگه‌ن په‌كه‌كه بزوتنه‌وه‌یه‌كی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه و به‌رگری له هه‌موو كوردستان و مرۆڤایه‌تی ده‌كات به‌ڵگه‌ش ته‌ماشای گۆره‌ستانه‌كان بكه‌ن كه شه‌هیدی هه‌موو لایه‌كی تێدایه. ره‌خنه‌دار گرتن باشه به‌ڵام نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ساسی دژایه‌تی كردنی نه‌ته‌وه‌یی و كوردایه‌تی
+ هه‌ست به‌وه ناكه‌ن له‌گه‌ڵ فراونبوونی پێگه‌و هێزی گه‌ریلا خۆرئاوا‌و توركیا دیسان گه‌له‌كۆمه بكه‌ن و مه‌ترسیتان له‌سه‌ر دروست بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئاشتی ساكینه جانساز و دوو هه‌ڤاڵی دیكه له فه‌ره‌نسا تیرۆر ده‌كرێن؟
عه‌گید ده‌مهات: هه‌میشه مه‌ترسی هه‌یه, چونكه كورد میلله‌تێكی ئازا‌و جوامێره, وه میلله‌تێكه گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت ئه‌وا دادوه‌ری به‌رپا ده‌كات و ئاشتی بۆ گه‌لان ده‌سازینێت, بۆیه له‌گه‌ڵ پیوه‌چوونی هه‌ر هه‌نگاوێكی په‌كه‌كه و پێشوه‌چوونی دۆزی كورد پیلانگێری داده‌ڕیژرێت كه میتی توركیا و وڵاتانی زلهێز له‌پشتنی, بۆیه ئێمه له‌و مه‌ترسیانه ئاگادار كراوینه‌وه‌و ئاگایمان هه‌یه. له ساڵی 1993 ه‌وه تاكو ئێستا هه‌ر كاتێك پرسی ئاشتی و پێكه‌وه سازان چابووه, وڵاتانی ده‌ره‌وه و خۆرئاوا ته‌داخولیان كردووه, چونكه به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه, ئه‌وان ده‌زانن كورد هێزێكی گه‌وره‌یه گه‌ر له‌گه‌ڵ توركیا پرسی گه‌ل چاره‌سه‌ر بێت ئه‌وا هه‌موو كوردستانی گه‌وره ئاوا ده‌بێت و كورد ده‌بێته هێزی یه‌كه‌م, بۆیه ئێستا سه‌رۆكایه‌تی ئێمه‌ی له مه‌ترسی ته‌داخولی ده‌ره‌كی ئاگادار كردۆته‌وه كه‌وا ناكۆكی له‌نێوان توركیا‌و كورد دروست بكه‌نه‌وه.
فۆتۆ: جیهاد عبدالرحمن
ئەم بابەتە لە سایتی ئیسلام پەیک بڵاوکراوەتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست