کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قه‌ندیل داوای‌ تۆڵه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كات

Saturday, 19/12/2009, 12:00


هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای‌ دروستبوونی‌ ئیتیحاد و ته‌ره‌قیه‌كان له‌ ساڵی‌ 1908 توركه‌كان زیاتر كه‌وتنه‌ ڕكابه‌رایه‌تی‌ و دوژمنایه‌تی‌ كورد، وه‌ له‌و پێناوه‌دا چه‌ندین كوردییان كرده‌ قوربانی‌ و خویچنی‌ كوردیان ڕیشت به‌لام ئه‌وه‌ نه‌بۆته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كوردان له‌ خه‌بات و تێكۆشان بوه‌ستن ئه‌وه‌بوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ چه‌ندین شۆڕشی‌ گه‌وره‌ به‌رپاكرا وه‌كو شۆڕشی‌ شیخ سه‌عدی‌ پیران كه‌ له‌ پیچناو خاكی‌ كوردان له‌باكوركورد قوربانی‌ زۆری‌ داوه‌... وه‌ نه‌بیچت كوردان هه‌ر بیریان له‌ خه‌باتی‌ چه‌كداری‌ كردبیچته‌وه‌ به‌ڵكو كورد هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ ئاشتی‌ داوه‌و ویستویه‌تی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ ئاشتی‌ و وتو وێژه‌وه‌ داوای‌ مافه‌كانی‌ خۆی‌ بكات به‌ڵام كه‌مالیستیه‌كان تورك په‌رسته‌كان له‌ توركیا هه‌رگیز چاویان به‌ڕووی‌ گه‌شی‌ كورد هه‌ڵنه‌هاتووه‌ بۆیه‌ هه‌میشه‌ به‌ كوده‌تاو چه‌ك و كوشتار وه‌ڵامی‌ كورده‌كانیان داوه‌ته‌وه‌ له‌ باكور.
تا ئێستا له‌ كوردستانی‌ باكور و توركیا زیاتر له‌ حه‌وت پارتی‌ كوردی‌ له‌ لایه‌ن دادگای‌ كه‌مالیسته‌كانه‌وه‌ داخراوه‌ من ناڵێم دادگای‌ ده‌ستور چونكی‌ لای‌ هه‌مووان ئاشكرایه‌ كه‌ ده‌ستورێك له‌ توركیا كار ده‌كات كه‌ به‌فیتی‌ كه‌مالیسته‌كان دانراوه‌ به‌جۆرێك ئه‌وان دژایه‌تی‌ بوونی‌ هه‌موو زمانێك و نته‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن له‌ توركیاو كوردستانی‌ باكور وه‌ ناڵێم دادگای‌ ده‌ستوری‌ به‌ڵكو ده‌ڵێم دادگای‌ سوپای‌ كه‌مالی‌ كه‌ ئه‌مجاره‌ش ئه‌و دادگایه‌ هه‌ستا به‌داخستنی‌ پارتی‌ ئاشتی‌(پارتی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ دیموكرات) كه‌ ئه‌وان به‌ ئاشتی‌ هاتنه‌ ناو كایه‌ی‌ سیاسی‌ به‌س به‌شه‌ر جوابیاندرایه‌وه‌، ده‌بێت توركیا بزانێت كه‌ كوردان قه‌ت له‌ شۆرش و خه‌باتیان ناوه‌ستن هه‌تاكو مافه‌كانی‌ خۆیان نه‌هێننه‌ دی‌ وه‌ هه‌تاكو قه‌ندیل مابێت به‌ پشتیوانی‌ خوا هیچ كاتیچك ئێمه‌ی‌ كورد بێ هیوا نابین، وه‌ باشیش بزانن قه‌ندیل زۆر شۆرشی‌ پێگه‌یان وه‌ چۆكیشی‌ به‌ زۆر زۆردار داداوه‌ بۆیه‌ ئه‌نقه‌ره‌ ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه‌ پێیده‌ڵێم قه‌ندیل لێت توڕه‌یه‌ و تۆڵه‌ت لێده‌كاته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە