سیاسه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه خۆمانی پیێ ڕێك بخه‌ین نه‌وه‌ك فێڵی پێ بكه‌ین
Thursday, 04/03/2010, 12:00
هه‌رچه‌نده‌بڕیارم دابوو كه‌وا بابه‌تی بیروڕای نه‌نووسم ته‌نیا ڕاپۆرت و دیمانه نه‌بێ، ویستم ماوه‌یه‌ك خه‌ریكی خوێندنه‌وهه‌و دیراساتی مێژووی بم بزانم بۆچی ئێمه‌ی كورد هه‌میشه بووینه قوربانی ڕووداوه مێژووی و ڕیكه‌وتنامه فێلیه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تانی ئیستیحمار به‌لام ئه‌و بارودۆخه‌ی كوردستان ده‌رفه‌تی بێده‌نگ بوونمان پێ نادات...خۆ گه‌ر بێت و دار كرمی له‌خۆی نه‌بێت ئه‌وا ته‌مه‌نی هه‌زار ساڵ ده‌بێت بۆیه ئێمه كورد هه‌میشه نوقاتی لاوازی خۆمان داوه‌ته به‌رده‌ستی كه‌سانی بیانی ئه‌وانیش ده‌رفه‌تیان له‌و خاڵه لاوازانه‌ی ئێمه وه‌رگرتووه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا به‌جۆرێك ئێمه‌یان له‌دژ یه‌ك هانداوه .
بابێمه سه‌ر ئه‌سڵی بابه‌ت ئه‌ویش باسكردنی سیاسه‌ت بزانین سیاسه‌ت چییه ئایا بۆ له نێو خه‌ڵكی خۆماندا كه باسی سیاسه‌ت ده‌كه‌ین یه‌كسه‌ر بیریان بۆ لای فیڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی ده‌چێت، سیاسه‌ت به پێناسه گشتگیریه‌كه‌ی بریتیه له هه‌ونه‌ری مامه‌ڵه‌كردن به‌شێوه‌یك ئه‌و هونه‌ره وا بكات ته‌واوی تاكه‌كان په‌روه‌رده بكات كه له‌سه‌ر یه‌ك په‌یڕو كار بكه‌ن و له‌ده‌ق و یاساكانی ئه‌و په‌ێره‌وه لانه‌ده‌ن، به‌جۆرێكی تر سیاسه‌ت بریتی له كۆمه‌ڵێك نه‌شاتاتی اجتماعی و فه‌ردی كه تێیدا ژیانی گشتی خه‌ڵكی ڕیكده‌خات و ئاسایش و ئه‌منی زامن ده‌كات هه‌روه‌ها هاوسه‌نگیه‌ك دروست ده‌كات له نێوان قیاده‌و جه‌ماوه‌ر وه ده‌سته‌لات و شه‌قامی گشتی به‌جۆرێك بۆ هه‌موو شتێك پێوه‌رێك داده‌نرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ولاتی ئێمه‌دا ده‌سته‌لات هه‌یه‌و سیاسه‌ت بوونی نییه ئه‌وه‌ی ناویشی لێنراوه سیاسه‌ت ئه‌وا ببریتی له به‌رێوه‌چوونی ئیداره‌یه‌ك به زه‌بری هێزو پاره ئه‌ینا هیچی تری لێ ناخوێنرێته‌وه.
به‌داخه‌وه له‌دوای سالانی 1991 له كوردستان چه‌مكی سیایسه‌ت له ڕووی نه‌زه‌ڕی و پراكتیكیه‌وه زۆر شێواوی به‌سه‌رداهاتووه ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ی پارته سیاسیه كوردییه‌كان نه‌ك په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی ناوخۆ نه‌بوون به‌ڵو له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزبه‌كانیشیاندا ڕاستگۆ نه‌بوون ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر حیزبه‌و چه‌ند هیڵكه‌یه‌ك بكات یان بڵێن حیزبی دایك په‌رته‌وازه‌یی به‌سه‌ردا هاتوو حیزبی تری لێ دروست بوه كه زۆر چالاك و نه‌شاتی تر بووه له‌وه‌ی پێشووتر.
ده‌بێت ئه‌مڕۆكانه پارته كوردییه‌كان و ده‌سته‌لاتداره‌كان زیاتر به‌خۆیاندا بچنه‌وه چه‌مكی سایسی وه‌كو شتێكی زانستی به‌كار بهێنن و كاری پێ بكه‌ن نه‌وه‌ك سیاسه‌تیش ناشیرن بكه‌ن به فیڵ و به‌ڵینی درۆ ئاخر ئه‌وه سیاسه‌تی ئه‌و حیزبانه بووه كه ئه‌مڕۆ هه‌موو تاكێكی كورد كه باسی سیاسه‌تی بۆ ده‌كرێت یه‌كسه‌ر هاومانایه‌كی چه‌وتی بۆ داده‌نێت كه فیڵ و درۆیه.
ئێستاش پێویسته خه‌ڵك هۆشیارانه تێبگه‌ن كه سیاسه‌ت ئه‌وه نییه كه ئه‌و حیزبانه په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن وه به‌ڕیوبه‌رایه‌تی ئه‌و حیزبانه‌ش ئێستا بۆته شتێكی بیرۆكراتی زیاتر پاره‌و هێز هێشتوونیه‌ته‌وه نه‌وه‌ك ته‌نزیم و فیكری حیزبی له ئێستادا ئۆپۆزیسیۆن خه‌ریكه به‌لای زاراوه زانستیه‌كی سیاسه‌تدا ده‌چێته‌وه ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین ئاینی ئیسلام تاكه ئاینه كه ده‌توانێت ئه‌و چه‌مكه ڕاست بكاته‌وه دیاره سیاسه‌ت به مانا زانستیه‌كه‌ی پانتایه‌كی گه‌وره‌ی داگیر كردووه له جیاهنی ئیسلامدا ئه‌ویش بریته له سیسته‌می كارگێڕی و به‌رێوبه‌رایه‌تی.
له كۆتاییدا ده‌ڵیم سیاسه‌ت به مانا زانستیه‌كه‌ی دنیایه‌كی كارگێری جوانه كه پیه‌وه‌ندی نێوان قیاده‌و شه‌قامی گشتی ڕیكده‌خات له شێوه‌ی هه‌ره‌می قوچه‌ك كه هه‌میشه وا ده‌كات قیاده چاوی له شه‌قامی گشتی بێت و دانه‌بڕێت نه‌وه‌ك وه‌كو ده‌سته‌لاتی كوردستان كه قیاده سێبه‌ره‌كه‌شی لای جه‌ماوه‌ر دیار نه‌بوو نه‌وه‌ك خۆی به جۆرێك كه قیاده هه‌میشه غیاب بوو ئه‌مه بوو وای كرد خه‌ڵك له ده‌سته‌لات بێزار بێت و له به‌دیلی تر بگه‌ڕێت.
تێبینی: بۆ نووسینی ئه‌و بابه‌ته سوودم له كتابی (موسوعه علم السیاسیه) به‌رگی یه‌ك وه‌رگرتووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست