کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تیرۆری‌ ئه‌مریكا و ئه‌مریكای‌ ئوسامه‌یی‌ به‌تیرۆركردنی‌ ئوسامه‌ ئه‌مریكا ڕێگایه‌كی‌ تری‌ بۆ تیرۆر دۆزیه‌وه‌

Monday, 02/05/2011, 12:00







به‌ بڕوای‌ من تیرۆر جۆری‌ زۆری‌ هه‌یه‌، وه‌ خۆی‌ قبوڵ نه‌كردنی‌ بیروڕای‌ كه‌سانی‌ تر و هه‌ر خۆ به‌گه‌وره‌زانینی‌ كه‌سێك بۆ خۆی‌ ڕێ خۆشكه‌ری‌ تیرۆره‌، به‌بڕوای‌ من كوشتنی‌ ئوسامه‌ بلاندن یان بڵێین به‌ تیرۆركردنی‌ ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ به‌هه‌ر پێوه‌رێك، ئه‌مریكا ڕێگایه‌كی‌ تری‌ بۆ تیرۆر دۆزیه‌وه‌ لاشم وایه‌ له‌دوای‌ نه‌مانی‌ ئوسامه‌ بنلاندن ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات به‌دوای‌ ئوسامه‌یه‌كی‌ تردا بگه‌ڕێت.

ئه‌و ئوسامه‌یه‌ی‌ ئه‌مڕۆ ئه‌مریكای‌ شایی‌ كوشتنی‌ بۆ ده‌گێڕیت له‌ ساڵانی‌ 1987 یه‌كێك بوو له‌گه‌وره‌ترین پاڵپشتانی‌ ئوسامه‌ بن لاندن، وه‌ ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری‌ و ئوسامه‌ بنلاندن هاریكاری‌ سه‌ربازی‌ و چه‌ك و ماددیان له‌ ئه‌مریكا وه‌رده‌گرت، نیازی‌ ئه‌مریكاش له‌و هاریكاریانه‌ ڕوخاندنی‌ بلۆكی‌ به‌هێزی‌ یه‌كێتی‌ سۆڤیه‌ت بوو ئه‌وه‌بوو به‌ تاڵیبان و ڕێكخراوی‌ قاعیده‌ به‌ هاریكاری‌ ئه‌مریكا ڕوسیایان له‌ ئه‌فغانستان و به‌شێك له‌ پاكستانیان له‌ ده‌ستی‌ ڕوسیا ده‌رهێناو ئه‌مریكاش ئه‌و كاته‌ چه‌پڵه‌و ده‌سخۆشانه‌ی‌ له‌ قاعیده‌و ئوسامه‌ بلاندن و هاوڕێكانی‌ كرد.

له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان هاته‌ سه‌ر حوكم ئه‌وه‌ی‌‌ ئه‌مریكا ده‌یویست وا ده‌رنه‌چوو بۆیه‌ لێره‌وه‌ شه‌ڕی‌ فكری‌ و یان بڵێن به‌ یه‌كدادانی‌ شاره‌ستانیه‌تی‌ ڕویدا، چونكه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستان گه‌ره‌كی‌ بوو گۆڕینی‌ كه‌لتور و به‌شێك له‌ ئایدۆلۆژیای‌ ئه‌و وڵاته‌ بوو، ئه‌مریكا ئیش له‌سه‌ر عه‌وله‌مه‌ ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كار بۆ گۆڕینی‌ كه‌لتوری‌ گه‌لان ده‌كات چونكه‌ به‌ بێهێزبوونی‌ شاره‌ستانیه‌تی‌ هه‌ر وڵاتێك یان بڵێین كه‌لتور ئه‌وا كه‌لتوری‌ وڵاتێكی‌ دی‌ پێده‌نێته‌ ئه‌وێ‌، به‌ڵام ئه‌مریكا نه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌ ئه‌فغانستان بۆ نه‌لوا به‌ڵكو قاعید له‌ پاڵپشتیی‌ ئه‌مریكاوه‌ بوویه‌ ڕێكخراوێكی‌ جیهادی‌ سه‌له‌فی‌ جیهانی‌ و پاشان له‌ جه‌نگی‌ كه‌نداو ئوسامه‌ بنلاندن ڕووبه‌ڕوی‌ سعودیه‌ بوویه‌وه‌ به‌وه‌ی‌ ڕێی‌ به‌ هێزه‌ ئه‌مریكیه‌كان داوه‌ له‌و‌ێوه‌ داخڵی‌ عێڕاق و كوێت بن، ئه‌و ئوسامه‌یه‌ی‌ سعودیه‌ به‌ پیاواه‌ جوامێرو شێره‌كه‌ ناوی‌ ده‌بر له‌ ساڵی‌ 1996 بوویه‌ دوژمنی‌ سعودیه‌ش له‌و‌ێووه‌ چوویه‌ سوودان و هه‌ر له‌ سودانیش ئوسامه‌ ڕێكخراوه‌كه‌ی‌ فراوان كرد و پاشان چوویه‌ ئه‌فغانساتان و له‌وێش فه‌توای‌ ڕه‌سمی‌ كوشتنی‌ سه‌ربازانی‌ ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانی‌ ده‌ركرد به‌وه‌ ئه‌مریكا كه‌وته‌ قه‌یرانێكی‌ تری‌ ململانێكان و شه‌ڕی‌ ئایدیۆلۆژیا، ئه‌وه‌ی‌ دوێنێ‌ ئه‌مریكا به‌هی‌ خۆی‌ ده‌زانی‌ ئه‌مڕۆ لێی‌ هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌و بوویه‌ دوژمنێكی‌ سه‌ختی‌.



له‌وه‌ دواتر ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده‌ی‌ بۆیكرا به‌ ڕاگه‌یاندن و هه‌ندێك سیناریۆش ڕێكخراوی‌ قاعیده‌ی‌ كرده‌وه‌ دێوه‌زمه‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو وڵاتان له‌و ڕێكخراوه‌ ترسیان لێنێشت به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕادده‌ی‌ مه‌ترسی‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ بگاته‌ ئه‌و مه‌جاله‌، به‌بڕوای‌ من خوودی‌ ئه‌مریكا به‌رپرس بوو له‌ گه‌وره‌كردنی‌ قاعیده‌ چونكه‌ ئه‌مریكا قاعیده‌ی‌ به‌گه‌وره‌ترین دوژمنی‌ خۆی‌ ناساند ئه‌وه‌ش وایكرد هه‌رچی‌ خۆی‌ به‌دوژمنی‌ ئه‌مریكا ده‌زانێت پاڵپشتی‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ بكات به‌تایبه‌تی‌ ڕێكخرا و ته‌یاره‌ جیهادییه‌كان، گه‌وره‌بوونی‌ قاعیده‌ ئه‌مریكا مه‌ترسیی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ خۆی‌ خسته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ ئه‌وه‌بوو 11ی‌ سێپته‌مبه‌ری‌ 2001 ڕوویدا گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی‌ بازرگانی‌ ئه‌مریكا بوویه‌ ئامانج ئه‌مریكاش ئه‌و ڕووداوه‌ی‌ كرده‌ بیانوو بۆ دوو مه‌به‌ست :



1- شه‌ڕی‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ خۆی‌ پێیده‌ڵێت تیرۆر و مه‌ترسیه‌كه‌ی‌ له‌ نێوخۆی‌ وڵاته‌وه‌ ‌ گواسته‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا، به‌و بیانووه‌ش په‌لاماری‌ ئه‌فغانستان و عێڕاقی‌ داو داگیریكردن به‌ بڕوای‌ من عێڕاق ته‌مه‌نی‌ ڕووخانی‌ بووه‌ له‌وه‌دا ئه‌مریكا كارێكی‌ باشی‌ كرد.

2- مه‌به‌ستی‌ دووه‌می‌ ئه‌مریكا دروستكردنی‌ شه‌ڕی‌ ئایدۆلۆژیا و شاره‌ستانیه‌ته‌كان بوو چونكه‌ ئیسلام له‌ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا زۆر به‌خێرایی‌ گه‌شه‌ی‌ ده‌كرد بۆیه‌ ئه‌مریكا ترسی‌ له‌و گه‌شه‌كردنه‌ هه‌بوو ئه‌وه‌بوو مه‌سه‌له‌ی‌ تیرۆری‌ خۆیی‌ و ئوسامه‌ بنلادنی‌ به‌ ئیسلامه‌وه‌ به‌سته‌وه‌، وتاره‌كه‌ی‌ بۆش كه‌ له‌ قسه‌یه‌كیدا وتی‌ " ئه‌وه‌ شه‌ڕی‌ خاچ و ئیسلامه‌" ئه‌وه‌ی‌ سه‌لماند كه‌ ئه‌مریكا نیازی‌ به‌یه‌كدادانی‌ ئایدۆلۆژی‌ و شاره‌ستانیه‌ته‌كانی‌ هه‌یه‌ن ئه‌وه‌بوو دوای‌ 11ی‌ سێپته‌مبه‌ر گوشارێكی‌ زۆر خرایه‌ سه‌ر موسوڵمانان له‌سه‌رانسه‌ری‌ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا به‌ڵام ئه‌وه‌ش مووده‌یه‌كی‌ كاتی‌ بوو كۆتایی‌ پێهات دواجار له‌وه‌دا ئه‌مریكا دۆڕاندی‌ و نه‌یتوانی‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ ئایدۆلۆژیه‌ په‌ره‌ پێبدات.



من ناڵێم كێ‌ تیرۆرسته‌و كێ‌ تیرۆرست نییه‌ به‌ڵام ده‌بێت باش بزانین تیرۆری‌ ده‌وڵی‌ له‌ تیرۆری‌ ڕێكخراوه‌یی‌ زۆر خراپتره‌ مه‌ترسی‌ ئیمپڕیالیست‌ و سه‌رمایه‌داریی كه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیدا هه‌مووو شتێك ده‌كات زۆر له‌ مه‌ترسی‌ تیرۆر زیاتره‌، ئه‌وه‌شی‌ ئه‌مریكا له‌ دژی‌ ڤێتنام و عێڕاقی‌ كردی‌ وه‌ك فه‌لوجه‌ به‌سه‌ كه‌له‌ مانای‌ تیرۆر تێ بگه‌ین، له‌هه‌مووی‌ سه‌یرتر ئه‌مریكا پارتێكی‌ تێكۆشه‌ری‌ وه‌كو په‌كه‌كه‌ی‌ به‌ تیرۆر ناساندووه‌ كه‌ هه‌ڵقوڵاوی‌ گه‌لێكه‌وه‌ خاوه‌نی‌ ناسنامه‌ی‌ كوردایه‌تییه‌، بۆیه‌ ده‌بێت بزانین ئه‌وه‌ی‌ ئێستا ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت بیكات له‌وه‌ خراپتره‌ كه‌ به‌ ئوسامه‌ خۆی‌ خه‌ریك بكات، چونكه‌ ئه‌مریكای‌ تیرۆری‌ زۆر خراپتره‌ له‌ تیرۆری‌ ئوسامه‌ یان بڵێن چۆن ئوسامه‌ بوونی‌ هه‌بوو ئێستا ئوسامه‌ی‌ ئه‌مریكای‌ گه‌لێك زۆرن مه‌ترسیشیان زۆره‌.


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە