كادیرێكی ڕاگه‌یاندكاری پارتی: ستانده‌ر به‌داخستنی ڕۆژنامه ناتوانێت له‌دادگا ڕابكات و خۆی دوورخاته‌وه ئاسۆس هه‌ردی و ئه�
Tuesday, 18/05/2010, 12:00
شه‌هیدكردنی ڕۆژنامه‌نووس و قوتابی زانكۆ سه‌رده‌شت عوسمان نیگه‌رانییه‌كی زۆری لای ڕۆژنامه‌نووسان و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه سه‌ربه‌خۆكان دروست كرد، هه‌ر بۆیه له‌دوای ئه‌و ڕوداوه قوتابیان و ڕۆژنامه‌نووسان و خه‌ڵك ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان پرۆتستۆی ئه‌و كاره‌یان كردوو دا‌واشیان له‌ده‌سته‌ڵات كرد كه بكوژانی سه‌رده‌شت به‌زویی دادگایی بكرێن نه‌وه‌ك ئه‌وانیش وه‌كو بكوژه‌كانی ڕۆژنامه‌نووسه‌كانی تروه‌ك سۆران مامه حه‌مه‌و د. عبدالستار تاهیر وه‌ك بای ون بۆی ده‌رچن هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه سه‌ربه‌خۆكان به‌یاننامه‌ی ڕه‌سمی پرۆتستۆی ئه‌و كاره تیرۆرستیه‌یان كردوو دا‌واشیان له سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌سته‌ڵات و حكومه‌ت كرد كه به‌جددی كار بۆ دۆزینه‌وه‌و دادگایكردنی بكوژان بكات.
ڕۆژنامه‌ی ستانده‌ریش وه‌كو هه‌ڵوێسته وه‌رگرتنێك به‌یانێكی ده‌ركردوو داوای له ده‌سته‌ڵات و سه‌رۆكی هه‌رێم كرد كه بكوژان دادگایی بكرێن و به‌جدیش ئیش له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه بكرێت، ستانده‌ر ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگرت وه‌كو هه‌ڵوێسته‌یه‌ك وه تاكو بكوژانیش ئاشكرا نه‌بن و دادگایی نه‌كرێن ستانده‌ر په‌ڕه‌كانی به‌ڕه‌شی ده‌هێلێته‌وه‌و چیتر ڕۆژنامه ده‌رناكات.
له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات له‌جێی ئه‌وه‌ی به پیر داوای ڕۆژنامه‌ی ستانده‌ره‌وه بێت كادیرێكی باڵای ڕاگه‌یاندنی پارتی ده‌ڵێت " ستانده‌ر به داخستنی گۆڤاره‌كه‌ی ناتوانێت له‌دادگا ڕابكات" ستانده‌ریش هه‌روه‌ك باقی ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و ده‌زگا سه‌ربه‌خۆكانی تر به زمانی ده‌ست بڕین و هه‌ڕه‌شه وه‌ڵامدرایه‌وه، ئێستا ژیانی ڕۆژنامه‌نووسان له‌ژێر چه‌تری هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕه‌ش و زه‌نگی مرندایه له كوردستان.
ئاسۆس هه‌ردی به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای ئاوێنه له لێدوانێكدا ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی ده‌زگای ستانده‌ر ووتی " ده‌زگای ستانده‌ر به‌رامبه‌ر شه‌هیدكردنی سه‌رده‌شت عوسمان هه‌ڵوێستێكی جوان بوێر و ڕاستگۆیانه‌ی هه‌بووه به‌ڕاستی هه‌ڵوێستی ستانده‌ر هه‌ڵوێتستێكی تووند‌و به‌جه‌رگانه‌یه"
ئاسۆش هه‌ردی پێیوایه به‌دیوێكدا ڕاگرتنی ڕۆژنامه‌ی ستانده‌ر زه‌ره‌رێك له میدیای ئازاد ده‌دات چونكه ستانده‌ر به‌رده‌وام شته ڕاسته‌كانی والا ده‌كرد بۆیه ده‌كرێت ستانده‌ر ڕێگه‌ی تر بگرێته به‌ر.
خاوه‌نی كۆمپانیای ئاوێنه بۆ ڕاگه‌یاندن هێوا خواسه ڕاگرتنی ڕۆژنامه‌ی ستانده‌ر كاتی بێت و دوای ئاشكرابوونی دۆسیه‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان بێته‌وه مه‌یدان.
ماوه‌یه‌كه ڕاگه‌یاندنی پارتی به‌رده‌وام هێرش ده‌كاته سه‌ر ده‌زگای ستانده‌ر جارێك به‌كه‌ره دیز ناوی ده‌بات جارێك به‌گێره‌شێوێن له‌دوا لێدوانی ڕاگه‌یاندنه‌كانی پارتی كادیرێكی پارتی ووتی " ستانده‌ر به‌داخستنی ڕۆژنامه ناتوانێت له‌دادگا ڕابكات" ئه‌وه شتێكی ئاشكرایه كه ستانده‌ر له‌ژێر چه‌تری هه‌ڕه‌شه‌و زینداندایه، ئاسۆس هه‌ردی ده‌رباره‌ی لێدوانه‌كانی ڕاگه‌یاندنی پارتی ووتی " ئه‌وه‌ی له كه‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه‌كانی پارتیه‌وه له‌دژی میدیای ئازاد ده‌وترێت نه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقی ڕۆژنامه نایه‌ته‌وه به‌ڵكو ئه‌و لێدوانانه له‌گه‌ڵ یاساشدا نایه‌نه‌وه" ئاسۆش هه‌ردی ده‌ڵیت " سه‌یره یاسا بۆ كه‌ناڵ و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه به‌ڵام كه‌ناڵه‌كانی پارتی هه‌رچی ده‌ڵێن كه‌س لێان ناپرسێته‌وه"
كامه‌ران بابا زاده نووسه‌رو ڕۆشنبیر هه‌ڵوێستی ستانده‌ر به‌رز ده‌نرخێنێت و پێوایه ئه‌وه هه‌ڵوێستیكی به‌رزه به‌ڵام ئه‌و پێیوایه كه ڕاگرتنی ڕۆژنامه فه‌راغێكی گه‌وره دروست ده‌كات له میدیای ئازددا، بابا زاده لای وایه ستانده‌ر ده‌بێت هه‌ڵویِیستێكی تر وه‌ربگرێت و ڕۆژنامه ده‌ربكات چونكه ئه‌و هه‌ڵوێسته بۆ ئه‌و ده‌سته‌ڵاته نابێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست ناكات.
سه‌رنووسه‌رو خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری لڤین ئحمه‌د میره پێیوایه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ستانده‌ر نواندویه هه‌ڵوێستێكی جوامیرانه‌یه به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ستانده‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌سته‌لاتێكی دیموكراسیخواز ده‌بێت نه‌وه‌ك ده‌سته‌ڵاتی كوردی.
ئه‌حمه‌د میره ده‌رباره‌ی ستانده‌ر هه‌ڵوێستی ده‌زگاكه له داخستنی ڕۆژنامه‌كه ووتی " نواندنی هه‌ر هه‌ڵویتستێك له‌دژی شه‌هیدكردنی سه‌رده‌شت عوسمان و هێرشه‌كانی ڕاگه‌یاندنی پارتی له‌سه‌ر میدیای ئازاد شتێكی گرنگ و جێگه‌ی نرخه، ئه‌و لێدوانه‌ی ڕاگه‌یانكارێكی پارتی كه ووتی " ستانده‌ر به‌داخستنی ڕۆژنامه‌كه ناتوانێت له‌دادگا ڕابكات و له‌دادگایكردن به‌د‌ووریان ناخات" ئه‌وه بۆخۆی گوزارش له‌وه ده‌كات ستانده‌ر كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات.
سه‌رنووسه‌ری لڤین پێباشه ستانده‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بێت له ڕوماڵكردن وگه‌یاندنی ڕاستیه‌كان بڵاوكردنه‌وه، ئه‌حمه‌د میره پێوایه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ستانده‌ر گرنگه به‌ڵام ئه‌و نه‌ریته له‌گه‌ڵ وڵاتێكی دیموكراسیدا ده‌گونجێت نه‌وه‌ك هێزێكی دیكتاتۆری كه ڕه‌نگه داخستنی ڕۆژنامه بكاته خاڵێكی لاواز به‌سه‌رمانه‌وه بۆیه ئه‌حمه‌د میره پێیوایه ستانده‌ر هه‌ڵوێستێكی تر وه‌ربگرێت كاریگه‌ری زیاتری ده‌بێت.
شیاوی باسه ستانده‌ر چه‌ندین ده‌ستخۆشه‌و پێزانینی بۆ هاتووه له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووسان و نووسه‌رانه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی له لایه‌كی تریشه‌وه ستانده‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی دادگایكردن و ژووره‌كانی زیندانی لێده‌كرێت له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌وه، هه‌رچی ڕۆژنامه‌نووس و خوێنه‌رو نووسه‌ریش هه‌یه پێی باشه ستانده‌ر ڕۆژنامه‌كه دانه‌خات چونكه داخستنی ستانده‌ر بۆشایه‌ك له میدیای ئازادا دروست ده‌كات كه ئه‌وه‌ش زیاتر ڕیگه بۆ پێشێلكاریه‌كانی ده‌سته‌ڵات خۆش ده‌كات به‌تایبه‌تی له‌هه‌ولێر ستانده‌ر پێگه‌و ڕۆڵی تایبه‌ت و كاریگه‌ری زۆری هه‌یه، خوێنه‌رانی ستانده‌رو ڕۆژنامه‌نووسانیش به ڕێگه‌ی كۆمێنت و ئیمه‌یڵه‌وه داوایان له ستانده‌ر كردووه كه ڕۆژنامه‌كه نه‌وه‌ستێنێت چونكه ئه‌وان به‌وه‌ستاندنی ڕۆژنامه‌كه له‌زۆر شت بێ ئاگا ده‌بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست