کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو هەڵەى كۆمەڵى ئیسلامى دواى هەڵبژاردن كردى زۆر زوو بوو

Monday, 29/03/2010, 12:00


لە دواى هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى عێڕاق 7\3 كۆمەڵى ئیسلامى وەكو هەنگاوێك بۆ ئاشت كردنەوەى لایەنە تۆراوەكان لەیەكترى و كەمكردنەوەى بارگرژى سەردانى هەریەكە لە سەرۆكى لیستى گۆڕان نەوشیروان موستەفاو مام. جەلالیان كرد بەمەبەستى ئاشتى كردنەوەى لیستى گۆڕان و یەكێتى یان بڵێن كەمكردنەوەى بارگرژییەكانى نێوان ئەو دوو لیستە، هەرچەندە ئەوە یەكەم هەوڵى كۆمەڵى ئیسلامى نییە بەڵكو پێشووتر م. عەلى باپیر هەوڵیدا كەوا بارگرژییەكانى نێوان لیستى گۆڕان و یەكێتى كەمبكاتەوە بەڵام هەوڵەكەى زۆر سەرى نەگرت بەڵكو بەهۆى نزیكبوونەوەى كاتى هەڵبژاردن ئەو دوو لایەنە زیاتر كەوتنە دژایەتى كردنى یەكتر بینینى كەناڵى ( knn) و گەلى كوردستان ئەوەى بە واقیحى سەلماند كە ئەو دوو لایەنە زۆر بەتووندى دژایەتى یەكتر دەكەن، ئەو دژایەتیكردنەى یەكتریان زەرەرێكى گەورەى لە هەردوو لادا بەجۆرێك هەردوو لیستى گۆڕان و یەكێتى دەنگەكانیان ڕوو لەكەمى كرد، ئەوەى لەو گەمەیەدا قازانجى كرد پارتى دیموكراتى كوردستان بوو.

بەبڕواى من ئەو هەنگاوانەى كۆمەڵ نانى لەدواى هەڵبژاردنەكانەوە ئەویش كە بەڕیز م. عەلى و وەفدێكى هاوڕێى بە جیایى سەردانى مام. جەلالیان كرد هەڵەیەكى سیاسى كۆمەڵ بوو وەكو موعاڕەزە كە نەدەبوو كۆمەڵ بەمزوویە دەستپێشخەرى بكردایە لەبەر ئەم هۆیانەى خوارەوە:

1- خۆى سەردانى كردنى مام. جەلال و بەڵێن پێدانى بۆ پشتگیریكردنى بۆ دووبارە كاندیدكردنى بۆ سەرۆك كۆمار لەلایەن كۆمەڵەوە هەڵەیەك بوو كۆمەڵ بەبێ پرسى جەماوەرەكەى ئەو بەڵێنەى بە مام. جەلال دا وە ئەو پشتگیریكردنە خۆى دژایەتیكردنى دروشمەكانى هەڵبژاردنى كۆمەڵ بوو لەوەى ئەوان بە حەرامیان دەزانى كەسێك دەنگ بداتە كەسێكى عەلمانى خۆ هەموومان چاك دەزانین مام. جەلال سەر ئەندامێكى سۆشیال دیموكراتەو عەلمانیە كەوات چۆن دەگونجێت م. عەلى لە جێى هەموو دەنگەكانى كۆمەڵ بەڵێن بە مام. جەلال بدات.

2- دەبوو كۆمەڵى ئیسلامى بەرلەوەى بەو كارە هەڵستێ پرسى بە ئەندامانى كردبا یان بڵێن پرسى بە بەرپرسى هەموو مەڵبەندەكان كردبا ئینجا چووبایە لاى مام. جەلال و پشتگیرى بكردایە.

3- كۆمەڵى ئیسلامى بەشێكە لە ئۆپۆزیسیۆنى كوردستان دەبووایە پێش ئەوەى بڕیارێكى وابدات پرسى بە لایەنەكانى ترى ئۆپۆزیسیۆن گۆڕان و یەكگرتوو بكردایە.

4- ئەو هەنگاوەى كۆمەڵ ناى كاتەكەى زوو بوو وە دەستپێشخەریش بوو نەدەبوو وازوو بەپەلە بەو كارە هەڵسابا چونكە لەهەندێك ڕووەوە بەسەریدا شكایەوە بەتایبەتى دیوانى سەرۆكایەتى هەرێم لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند كەوا سەرۆكى هەرێم خۆى كێشەكانى نێوان لیستى گۆڕان و یەكێتى چارەسەر دەكات بەداخەوە ئەو وتەبێژەى دیوانى سەرۆكایەتى هەرێم هیچ ئاماژەیەكى بەهەوڵەكانى م. عەلى باپیر نەدا.

5- ئەوەى زیاتر پێویستە كۆمەڵ ئیشى لەسەر بكات بەرگریكردنە لە مافەكانى گەلى كورد و دۆزى كورد وەكو ماددەى 140 و ناوچە دابڕواوەكان و یاساى غازو نەوتە نەوەك مەسەلەى پۆست.

لە كۆتاییدا من سەرەڕاى ئەو ڕەخنانەم ئەو هەنگاوەى كۆمەڵ و م. عەلى بەرز دەنرخێنم بەلام ئەوەى من تێبینم لەسەرە دەبوو كۆمەڵ پێشووتر بەر لەهەڵبژاردن هەوڵیدابا نێوانى یەكێتى و لیستى گۆڕأن ئاسایى بكاتەوە بەتایبەتى لە كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان كە بەداخەوە یەكنەبوونى ماڵى كورد لەو ناچانەدا واى كرد كورد پێنج كورسى لەدەست بدات ئەوەش زیاتر ڕێگەى بۆ دوژمن خۆشكرد كە زیاتر دەست وەردەنە كەركوك و ناوچەكانى تر.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە