کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ ساڵیادی‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری‌ كوردی‌ عه‌یبه‌یه‌ك بۆ ده‌سته‌ڵات و عه‌یبه‌یه‌كیش بۆ هه‌ندێك له‌ ڕۆژنامه‌نووسان

Friday, 23/04/2010, 12:00


وه‌ك لای‌ هه‌مومان ئاشكرایه‌ له‌ ئه‌مڕۆدا 112 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی‌ یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ به‌ زمانی‌ كوردی‌ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی‌ به‌درخانیه‌كان تێپه‌ر ده‌بێت ده‌كردنی‌ ڕۆژنامه‌ له‌وێ‌ ده‌مێدا له‌ئه‌نجامی‌ بارودرخێكدا بوو كه‌ ئیمپڕیالیست به‌ته‌واوه‌تی‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌ر خاكی‌ كوردستاندا به‌هه‌موو پارچه‌كانیه‌وه‌ گرتبوو وه‌ له‌ باشوری‌ كوردستانیش ده‌سته‌ڵاتی‌ داگیركاری‌ به‌ریتانی‌ و داگیركه‌رانی‌ تر به‌ته‌واوه‌تی‌ ئازادی‌ تاك و گشتی‌ كوردیان‌ خنكاندبوو بۆیه‌ ده‌رچوونی‌ یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ هانده‌رێكی‌ زۆر باش بووه‌ بۆ پشتگیریكردن له‌ بزاڤی‌ شۆڕشگێرانه‌ی‌ كوردی‌ له‌ پاڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ستی‌ یاخود بڵێن ئینتیمای‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و ئاینی‌ زیاتر بره‌وی‌ پێدراوه‌.

دیاره‌ ده‌ركردنی‌ ڕۆژنامه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌له‌ڕێگه‌ی‌ نوسینه‌وه‌ ده‌ربڕینی‌ ئازادانه‌ و ڕه‌خنه‌ زیاتر په‌ره‌ری‌ پێبدرێت و به‌گه‌شه‌ بخرێت وه‌ په‌ڕه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌ش بكرێنه‌ میمبه‌ری‌ ئازادی‌ ده‌ربڕین و ڕه‌خنه‌ نه‌وه‌ك بكرێنه‌ شوێنی‌ پێدا هه‌ڵدان و به‌سه‌ردا گووتن.

ئه‌وه‌ی‌ من ده‌مه‌وێت له‌و یاده‌دا بیڵێم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ یادكردنه‌وه‌ی‌ ساڵیادی‌ ڕۆژنامه‌نووسی‌ زۆر په‌رته‌وازه‌ی‌ پێوه‌ دیار بوو به‌جۆرێك ده‌سته‌لات به‌بایه‌كدا و میدیای‌ ئه‌هلیش به‌بایه‌كی‌ تردا ئه‌م یاده‌ی‌ كرده‌وه‌ له‌نێوانی‌ هه‌ردوو لادا زۆرێك شتی‌ گرنگ و پڕ به‌بایه‌خ پشتگوێخران له‌وانه‌:

1- هه‌رچی‌ ده‌سته‌ڵاته‌ وا ده‌خوێنێت كه‌وا له‌ ئه‌مڕۆدا باردۆخێكی‌ باش و گونجاو له‌ ئارادایه‌ كه‌ ڕۆنامه‌نووسان ئازادانه‌ ڕاكانیان ده‌رده‌بڕن به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌ر له‌خۆمه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌م تا ئێستاش هه‌ندێ‌ بابه‌تی‌ ڕه‌خنه‌م نووسیه‌وه‌ بڵاوم كردۆته‌وه‌ به‌ڵام نه‌موێراوه‌ به‌ناوی‌ خۆم بڵاوی‌ بكه‌مه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ دڵنیابووم گه‌ر به‌ناوی‌ خۆم بڵاوكرابانه‌وه‌ ئه‌وا تووشی‌ لێدان و هه‌ڕه‌شه‌و زیندان ده‌بوومه‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ من وا ده‌زانم ئازادی‌ ڕاده‌ربڕین به‌ته‌واوه‌تی‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌یه‌ كه‌نووسینه‌كانیان ته‌نیا پێداهه‌ڵدانه‌و هیچی‌ تر ئه‌وه‌ش هیچ هونه‌رێكی‌ نوسینی‌ تێدا نییه‌ چونكه‌ ڕۆژنامه‌نووس ده‌بێت پردێك بێت بۆ گه‌یاندنی‌ گازنده‌و ڕه‌خنه‌و بیروڕا كپكراوه‌كان نه‌وه‌ك بێت به‌شان و باڵی‌ ده‌سته‌ڵاتدا هه‌ڵبدات.

2- چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌و یاده‌ چه‌ندین ڕۆژنامه‌نووس له‌ لایه‌ن ده‌سته‌لاته‌وه‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌رو سوكایه‌تیشیان پێكرا وه‌ له‌ ڕاپۆرتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیشدا هاتووه‌ كه‌ زۆرترین ڕێژه‌ی‌ كوشتنی‌ ڕۆنامه‌نووسان هه‌ڕه‌شه‌ لێكردنیان له‌ عێڕاقدا بووه‌ دیاره‌ له‌ كوردستانیش چه‌ندین ڕۆژنامه‌نووس روبه‌ڕوی‌ لێدان و هه‌ڕه‌شه‌ لێكردن بونه‌وه‌، وه‌ خۆم چه‌ندین ئیمه‌یڵ و به‌ته‌له‌فۆنیش هه‌ڕه‌شه‌م لێكراوه‌ به‌ڵام نه‌مزانیوه‌ له‌كوێ‌ سكاڵا بكه‌م بچمه‌ لای‌ ده‌سته‌لات سكالا بكه‌م! یان لای‌ سه‌ندیكای‌ نووسه‌ران! كه‌ به‌داخه‌وه‌ فه‌رهاد عه‌ونی‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ باسی‌ یاساو پێداهه‌ڵدانی‌ ده‌سته‌ڵاتی‌ ده‌كرد ئه‌وه‌نده‌ باسی‌ له‌پێشێلكاری‌ و مافی‌ ڕۆژنامه‌نووس نه‌كرد.

3- له‌م یاده‌دا لێره‌و له‌وێ‌ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كان چه‌ند كه‌سێكم بینی‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌وانه‌ ڕۆژنامه‌نووسن كه‌چی‌ من تا ئێستا بابه‌تێكی‌ وام نه‌بینیون كه‌ پێیان بڵیم ڕۆژنامه‌نووس له‌ كاتێكدا من زۆریش چاودیری‌ ڕاگه‌یاندن و ده‌ركراوه‌و سایته‌كان ده‌كه‌م و خۆشم سه‌ر‌په‌رشتی‌ دوو سایت و ‌ گۆڤارێك ده‌كه‌م وه‌ له‌ چه‌ندین سایت شت ده‌نووسم كه‌چی‌ كه‌س پێی‌ نه‌وت تۆ كێیت له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ من نه‌ بۆ ئه‌و نه‌بۆ ئه‌و شتم نه‌نوسیوه‌ به‌ڵكو وه‌كو ڕه‌خنه‌گرێك شته‌كانم گه‌یاندووه‌ كه‌چی‌ به‌ حیساب ڕۆژنامه‌نووسێك تێلم بۆ ده‌كات و پێم ده‌ڵێت گه‌ر تۆ ڕۆژنامه‌نووس بایت له‌ كه‌ناڵه‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وتی‌... ده‌بوو سه‌ندیكاش چاوێك به‌ئه‌ندامه‌كانیدا بخشێنێته‌وه‌ هه‌یه‌ تا ئێستا دوو بابه‌تی‌ نه‌نوسیوه‌ كه‌چی‌ ئه‌ندامی‌ كاراشه‌ كه‌سیش ئه‌زانم به‌سه‌دان بابه‌تی‌ ڕه‌خنه‌یی‌ و سیاسی‌ گرنگی‌ نووسیوه‌ كه‌چی‌ تا ئێستا نه‌یانكردۆته‌ ئه‌ندامی‌ كارا، جارێك چووم بۆ سه‌ندیكای‌ ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌ندامێكی‌ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ نه‌یده‌زانی‌ جیاوازی‌ نێوان ڕۆژنامه‌و گۆڤار و ده‌ركراوه‌ی‌ ڕیكخراوه‌یی‌ و حیزبی‌ بكات هه‌ر ئه‌ویش موقابه‌له‌ی‌ منی‌ كرد پاشان به‌تێپه‌ڕینی‌ سَی‌ چوار مانگ هه‌ویه‌كه‌م بۆ هاته‌وه‌ به‌ندامی‌ كارا له‌كاتێكدا من نزیكه‌ی‌ 22 بابه‌تی‌ ئه‌رشیفی‌ ڕاپۆرتی‌ سیاسی‌ و شیكاری‌ 5 ساڵ به‌ر له‌ئێستام بۆ بردن وه‌ به‌ڕێوبه‌ری‌ نووسینی‌ گۆڤاری‌ كلیلیش بووم ئه‌و كاته‌ ئینجا وه‌كو ئه‌ندامی‌ كارا وه‌رگیرام كه‌چی‌ فلان (.....) به‌ سیدیه‌كی‌ به‌رنامه‌ی‌ ڕادیۆیی‌ كرا به‌ندامی‌ كارا گوێشم ڵیبوو ئه‌ندامێكی‌ ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ ئه‌یووت ئه‌وه‌...زنایناسی‌....

4- زۆرم لا سه‌یر بوو كه‌بینم هه‌ر لایه‌نه‌و به‌جۆرێك یادی‌ 112 ساڵه‌ی‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری‌ كرده‌وه‌ میدیای‌ ئه‌هلی‌ ته‌نیا لڤین و هاوڵاتی‌ و ئاوێنه‌ خۆیان به‌ میدیای‌ ئازاد داده‌نا وه‌ چه‌ند كه‌سێكیان خه‌ڵات كرد كه‌ له‌خۆیانه‌وه‌ نزیك بوون وه‌ هیچ نرخێكیان بۆ ده‌زگا سه‌ربه‌خۆكانی‌ تر دانه‌نا وه‌ك. ده‌زگای‌ ستانده‌ر سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ چه‌ندین گۆڤاری‌ تری‌ ئه‌هلی‌ هاوشێوه‌ی‌ لڤین و هاوڵاتی‌ هه‌یه‌، هه‌رچی‌ ده‌سته‌ڵاته‌ یه‌كێتی‌ به‌لایه‌كدا و پارتیش به‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ یاده‌كه‌ی‌ كرده‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ هۆڵی‌ ته‌واو كه‌ دوو ڕۆژ بوو سیمیناری‌ به‌بۆنه‌ی‌ ئه‌و یاده‌وه‌ ده‌گێڕا ته‌نیا چه‌ند كه‌سێك ده‌بینرا چۆڵ بوو نازانم بۆ وا چۆڵ بوو ئایا له‌ سلێمانی‌ ڕۆژنامه‌نووس كه‌مه‌!

5- په‌رته‌وازه‌ ڕۆژنامه‌نووسان به‌جۆرێك هه‌ر گروپه‌و له‌شوێنێك وه‌كو نمایش خۆی‌ نیشانی‌ ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌دا و هه‌ر لایه‌نه‌ش به‌جۆرێك قسه‌ی‌ ده‌كرد بۆ نمونه‌ له‌یه‌كه‌م ڕۆژی‌ ئه‌و یاده‌دا هه‌ندێ‌ ڕۆژنامه‌نووس خۆنیشاندانیان سازدا، ڕۆژه‌ سێیه‌م له‌ ڕانیه‌ چه‌ند ڕۆژنامه‌نووسێكی‌ كه‌م كه‌ لام وایه‌ زۆرێك له‌ ڕۆژنامه‌نووسه‌ چالاكه‌كانیان بانگ نه‌كردبوو كۆبوونه‌وه‌ گله‌یه‌كانیان به‌ ڕاگه‌یاندنه‌كان گه‌یاند.

4- لام وایه‌ چینێك له‌ ڕۆژنامه‌نووسان له‌م یاده‌دا هه‌ر نه‌بینران ئه‌وانیش بریتی‌ بوون له‌ ڕۆنامه‌نووسانی‌ ڕه‌خنه‌گر و دوور له‌ ده‌سته‌ڵات و حیزبی‌ بوون ئه‌وانیش گرنگیان پێنه‌درا چونكه‌ ئه‌وانه‌ هه‌میشه‌ نوسینه‌كانیان ڕه‌خنه‌یی‌ بووه‌ حیزبه‌كان به‌گشتی‌ و ده‌سته‌ڵاتیش له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ نووسه‌رانه‌ ناسازێن.

له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێم زۆر عه‌یبه‌ بۆ ده‌سته‌ڵات كه‌ ده‌ڵیت ئازادی‌ ڕاده‌ربڕین هه‌یه‌ له‌ كوردستان چونكه‌ تا ئێستاش كه‌سێك نییه‌ ڕاشكاوانه‌و ئازادانه‌ بتوانێت ڕخنه‌ بگیرێت و بۆشی‌ بڵاو بكررێته‌وه‌، عه‌یبه‌یه‌كیش ببۆ ڕۆژنامه‌نووسان كه‌ په‌رته‌وازه‌ییان پێوه‌ دیاره‌و زۆرێكیش له‌ ڕۆژنامه‌نووسان بۆ پاره‌ ده‌نووسن زۆرێكیشیان پێداهه‌ڵدانه‌ زۆر به‌داخه‌وه‌ ڕۆژنامه‌نووسان مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌ و ئاینیه‌كانیان له‌ یاد كردووه‌ ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا سه‌ره‌تایی‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری‌ كوردی‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌‌ دروست بووه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە