کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆمه‌ڵکوژی ده‌رسیم له‌ رۆژه‌ڤی په‌رله‌مانی ئه‌وروپایه‌.

Thursday, 19/11/2009, 12:00


ئه‌مرۆ له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی 1937 و 1938 که‌ له‌ ده‌رسیم که‌وته‌وه‌ و ، رۆلێ ده‌وڵه‌تیی له‌ کۆمه‌ڵکوژیه‌دا ، کۆنفرانسی کۆمه‌ڵکوژکی ده‌رسیم ده‌ستی به‌ کاره‌کانی کۆنفرانس کرد.

نوێنه‌رانی زۆر رێکخراوه‌ی عه‌له‌وی له‌ ئه‌وروپا و ، تورکیا و ڕێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌شداری کۆنفرانسه‌که‌یان کردووه‌.

کۆنفرانسه‌که‌ له‌لایه‌ن چه‌په‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، فیدراسیۆنی دیموکراتی عه‌له‌وی و کۆمه‌ڵه‌ی سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی دێرسیم ڕێکخراوه‌.

له‌ درێژه‌ی دانیشتنه‌کانی کۆنفرانسه‌که‌دا ، مێژووی دێرسیم، سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌رباره‌ی عه‌له‌وییه‌کان و کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی ساڵانی 1937 و 1938 که‌ به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد ئه‌نجامدرا، گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌کرێ.

کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی دێرسیم و سیاسه‌تی پاکتاوکردن و کۆچبه‌رکردن ده‌بێته‌ بابه‌تی سه‌ره‌تای کۆنفرانسه‌که‌.

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆش مێژووی کۆمه‌ڵکوژی له‌دژی عه‌له‌وییه‌کان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کرێ.
له‌کۆتایی کۆنفرانسه‌که‌دا بابه‌تی به‌شداریکردنی تورکیا له‌ یه‌کێتی ئه‌وروپا و ماف و پێوانه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کرێ و له‌م بابه‌ته‌شدا په‌رله‌مانتاری ده‌ته‌په‌یی ئه‌سته‌مبول ئایسه‌ل توگلوک و په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ ئفوک ئوراس وته‌ پێسکه‌ش ده‌که‌ن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە